Accessibility links

بژار تەها خەلیل: وەک پێویست وەڵامدانەوە بۆ داواکانی چاکسازی لەدادوەری هەرێمدا نیە


بەڕێز حاکم شێخ لەتیف ڕایگەیاند دەستی لەکاری دادوەری کێشایەوە ئایا ئەم هەڵوێستەی حاکم شێخ لەتیف درێژکاراوەی ئەو دۆخەیە کە دادوەران لێی نارازین.

دادوەران لەچی نارازین؟. دەستێوەردان لەلایەن کەسانی حزبیەوەیە یاخود پارتەکان بەرنامەیان هەیە کۆنترۆڵی دادوەری بکەن؟.

لەمبارەیەوە پارێزەر بژار تاها خەلیل لەگفتۆگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "پارتەکانی کوردستان لە سەر بنەمای زانستیانە نەهاتوونەتە بوارەکەوە، هەموو شتێکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوە و بەهەموو جومگەکاندا هاتوونەتە خوارەوە، دەستوەرداننیان لەدەسەڵاتی جێبەجێکردن، دادوەری، دانانی یاسا و لەهەموو دامەزراوەکاندا هەیە".

هەر لەمبارەیەوە حاکم قوبادی جەلی زادە لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی پێشتر ئەو نارەزایی لەدەستێوەردانی بەرپرسان دەربڕیوە بەڵام بەرامبەر بەوە لەسلێمانی دوەرخراوەتەوە و دواتر لەگەڵ ئەو ناعەدالەتیە ناچار بوە خۆی خانە نشین بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00

XS
SM
MD
LG