مرۆڤ لەسەروەختە دێرینەکانەوە ئاشنای مێش هەنگ و هەنگوین بوە، وەک خۆراکی بەتام و بەجێژ و دەرمان بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی هەنگوینی بەکار هێناوە، هەروەها مێژووی دەرکەوتنی بوونەوەرەکان باس لەوە دەکات لەگەل دەرکەوتنی ڕوەکە گووڵدارەکان لەسەردەمی (کریتاسی)دا لە نێوان 64 بۆ 136 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر جۆرێک لەمێروی باڵدار کە خۆراکیان گەراو مێرویدیکە بوە گۆڕانکاری بەسەر شیوەی ژیانیاندا هاتوە بۆ هەنگی لەئیستادا ناسراوە گۆڕاون.
مێشهەنگ لەکوردستان لەچ ناوچەیەک زۆرن و یاخود لە چ جۆرە ژینگەیەکدا دەژین ئایا تایبەتە بەناوچەیەک یاخود لەهەموو شوێنێک هەیە. چەند جۆر هەنگ لەکوردستاندا هەیە، تایبەتمەندێتی هەنگی کوردستان چیەو جیاوازی لەگەڵ ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان چیە؟.
هەنگوین لەچی پێکدێت بۆچی بۆ تەندروستی بەسوودە؟ چۆرەکانی هەنگوین لە کوردستان چەندن؟ هەنگوینی کوردستان لەڕووی کوالتیەوە لە چ ئاستێکدایە لەجیهاندا؟ هۆکار چیە هەنگوینی کوردستان ئەو تایبەتمەندیەی هەیە، ئایا ژینگەکەیە زیاتر شاخاویە، یاخود پەیوەندی بە جۆری هەنگەکانەوە هەیە.
ئەو گووڵانەی زیاتر هەنگ بەکاریدێنیت بۆ کۆکردنەوەی هەڵاڵەوە دروستکردنی هەنگوین لێی لەکوردستان چین؟
باس لەوەدەکرێت پێوەدانی هەنگ لەڕووی تەندروستیەوە سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، ئەمە تاچەند ڕاستە؟
بۆ زانینی زانیاری لەسەر هەنگ و هەنگوین و جۆرەکانی و جێگای بوونیان و بەسروشتی، یاخود بەخێوکردنیان لەکوردستاندا, بۆ بەرنامەی زانست و تەکەنەلۆجیا میوانداری بەڕێز مامۆستا ئیبراهیم مەجیدمان کردوە مامۆستای زانکۆ لەسلێمانی و خاوەنی بروانامەی ماستەر لەکوالیتی هەنگویندا، هەروها سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگوانانی کوردستان.