Accessibility links

زاناکان پێوانەی قورسایی کیلۆگرام دادەڕێژنەوە بە بەکارهێنانی "ڕێژەی نەگۆڕی بلانک"


پاریس (ڕۆیتەرز) – لەوانەیە ئەوگۆڕانکاریەی لەپێوانەدا ڕودەدات شێوەی کڕینی شمەک بەکیلۆ نەگۆڕێت، بەڵام زاناکان ڕێکەتوون لەسەر داڕشتنەوەی پێناسەی کیلۆگرام و بە بڕیارێکی مێژویی ناوی دەبەن کە وردیی پێوانەکە لەڕوی زانستیەوە دیاری دەکات.

لەوەتای ساڵی 1889وە کیلۆگرام بەوە ناسراوە قەبارەیەکەی پرشنگدارە لە (پلاتینێۆم – ڕادێۆم) پارێزراوە لە شووشەیەکی تایبەتدا و بە نموونەی بنەڕەتی نێودەوڵەتی کیلۆگرام دەناسرێت. ئەم قەبارەیە پارێزراوە لە ناوەندی نوسینگەی نێودەوڵەتی بۆ پێوانەکانی بەکاردێن، لە دەوروبەری پاریس پایتەختی فەرەنسا.

ڕۆژی هەینی دوای کۆبوونەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە کۆشکی ڤێرسای نزیک لە نوسینگەی نێودەڵەتی بۆ پێوانەکان وڵاتانی ئەندام کە 60 وڵاتن، ڕێکەوتن لەسەر پێناسەکردنی کیلۆگرام لە سەر بنەمای پێوانەیەکی جیاواز گۆڕانکاری تێدا ناکرێت و ناسراوە بە "ڕێژەی بلانک".

هەروەها لەسەر پێناسەکردنی ئەمپێر (پێوانەی تەزوی ئیلیکتریک) و لەسەر کلڤن (پێوانەی داینەمیکای گەرما) و مۆل (پێوانەی قەبارەی مادەکان) کرا دەنگدان.

هەموو پێوانە نوێکانی قەبارە لە کیلۆگرامەوە بەدەستهاتوە، مایکرۆگرام یاخود کیلۆگرام یان تەن بێت.

بەڵام کێشە گۆڕانکاری بوو لە پیوانەدا بە هۆی تەپووتۆزی لەهەوادا هەبوو هەروەها کاریگەری بەرگ هەوا کە کاریگەری لە قوورسی هەبوو، بۆیە هەمیشە پێویستی بە پاکردنەوە بوو.

ئەو گۆڕانکاریە کەمەی لە کێشدا ڕوویدەدا کاردانەوەی گەورەی هەبوو، ئەگەر نموونەکە بەشێکی کەم لەقوورسی بچوایەتە سەر، ئەوا لەڕوی تێۆریەوە قەبارەکەی دەگۆرا، لەکاتێکدا دەبێت قورسی کێلۆگرام بەردەام کیلۆگرام بێت.

بۆ دەیان ساڵە زاناکان هەوڵەدەن رێژەیەکی نەگۆڕ بۆ کیلۆگرام دانێن بەپێوانەکانی فیزیای نەگۆڕ، بەهەمان شێوەی مامەڵەیان لەگەڵ پێوانەکانی‌دیکە کردوە، کە نوسینگەی نێودەڵيتی پێوانەکان سەرپرشتی دەکات.

بۆ نموونە یەک مەتر درێژی لەڕاستیدا 100سانتیمەتر نیە، بەڵکوو ئەو دڕێژیەیە تیشک لە بۆشایی‌دا دەیبڕێت لەو دەکاتە 1\299.792.458 لە چرکەیەکدا.

دەکرێت پێوانەی نەگۆڕاوی بلانک دانرێت کە پێوانەی نەگۆری فیزیای کوانتۆم و پێوانەی کیبل (ئامێری پێوانەی قورسایی زۆر ورد) بۆ پێوانەی قەبارەی تەن بە بەکارهێنانی کەهرۆماگناتیکی بە پێوانەی زۆر وەرد.

مارتن ملتن بەریوەبەری نوسینگەی نێودەوڵەتی پێوانەکان ووتی " داڕشتنەوەی ناساندنی یەکەکانی پێوانە ساتێکی میژوو‌ییە لە پێشکەوتنی زانستدا".

سەرباری ئەمەش ووتی " بەکارهێنای نەگۆڕی بنەڕەتی کە لەسرووشتدا هەیە وەک بنەمای تێگەیشتن لەو ئەرکە وەک قەبارە و کات، واتە بنەمایەکی سەقامگیرمان هەیە و پەرە بە تێگەیشتنی زانستیمان دەدەین و لەڕێگەیەوە دەگەینە ئەو تەکنەلۆجیای نوێیە و لەڕێگەیەوە بەرەنگاری گەورەترین ئاستەنگ دەبینەوە ڕووبەڕوی کۆمەڵگا دەبێتەوە".

باری ئەنجلیس سەرۆکی کۆمیتەی پێوانەکان دەڵێت "دەرەنجامەکان گەورەن"

سەرباری ئەمەش دەڵێت "بۆ لەمەودوا دەستبەستراو نابین بە سنووری تەنەکان لەپێوانەی جیهانیدا، بەڵام پێوانەمان دەبێت لەڕوی جیهانیەوە و دەتوانێت لەبەردەم ووردیی زیاتر و گەورەتر ڕێگا خۆشکات، کە ڕەوتی پەرەوپێشجوونی زانست زیاتر دەکات".

دەشتوانرێت بوترێ دووبارە دارشتن و ناساندنەوەی کیلۆگرام گرنگترین پێناسەکردنە بۆ پێوانە لەوەتای لە ساڵی 1967دا پێوانە بۆ چرگەی کات دانرایەوە، کە ئەوە بڕیارێک بوو گرنگیی لەئاسانکردنی پەیوەندی لەجیهاندا و هاتنە کایەی تەکەنەلۆجیا و سیستەمی وەک(جی پی ئێس) و ئینەرنێت هەبوو.

پێناسە نوێکان کە نوسینگەی نێودەوڵەتی پێوانەکان بڕیاری لەسەرداوە ڕۆژی 20 مانگی 5ی ساڵی 2019 کاری پێدەکرێت.

توێژینەوە: سوودێ نوێ لە ڕۆنی ماسیدا و ڤیتامین D دەدۆزرێتەوە.

(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی فراوانی نوێ لەئەمریکا لەسەر سوودەکانی ڤیتامینی D و ڕۆنی ماسی دەڵێت خواردنی ڕۆنی ئۆمێگا-3 لەوانەیە کێشەکانی دڵ زۆر کەمکاتەوە، هەروەها ڤیتامین D سوودی هەیە لەکەمکردنەوەی گیان لەدەستدان بە شێرپەنجە.

بەڵام ڤیتامین D و ڕۆنی ماسی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و شێرپەنجەی ڕانەگرتوە.

هەروەها تۆێژینەوەکە دەردەخات ڕێژەی تووشبوون بە گرفتی دڵ لای ئەوانەی ڕۆنی ماسیان خواردوە بەڕێژەی 28% کەمتربوە بەراورد بەوانەی پلاسیبۆیان پێدراوە و مەترسیەکان لەناو ئەمریکایە ڕەشپێستەکاندا بەڕێژەی 77% کەمتر بوە. بەڵام بەرپرسی توێژینەوەکە هێلث بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە"ئەو ڕێژەیە پێویستی بۆ دڵنیابوون هەیە".

دکتۆر جۆ ئان مانسن سەرۆکی بەشی پزیشکی خۆپاراستن لە نەخۆشخانەی (بریگاماند وایمن) لە بۆستن دەڵێت ڕێژەی مامناوەندی گیان لەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەوە لەنێوان ئەوانەی ڤیتامن Dیان وەرگرتوە بەڕێژەی 28% کمەمتربوە و سەرباری ئەمەش دەڵێت "هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەوانەیە ئەم ڤیتامینە کاریگەری هەبێت لەسەر پێکهاتەی هەڵاوسانەکە کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی لەبەشی ‌دیکەی جەستەدا نەبێت".

سەرباری ئەمەش ووتی "بۆیە ڕێژەی کەمتری گیان لەدەستدان بەشێرپەنجە دەبینین، بەڵام کەمبوونەوە لەدەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە نەیە و ئەوە پێویستی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە.

ووتنی گۆڕانی بەکۆمەڵ یارمەتی نەخۆشەکانی تەنگە نەفەسی دەدات بەئاسانی هەناسە بدەن.

بۆدابست (ڕۆیتەرز) ئامۆژکاریەک لەوڵاتی هنگاریاوە تاڕادەیەک نوێ‌یە بۆ چارەسەری جەستەیی و دەرونی نەخۆشیەکانی سی, خۆی لەگۆرانی ووتندا دەبینێتەوە.

گرووپی گۆرانی ووتن (پریثنگ فۆر ذە سۆل) واتە هەناسەدانی ڕۆح لە بەهاری ساڵی پاردا دامەزرا و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دووهەم کۆنسێرتی لەهۆڵی سەما لە یەکێک لە هۆتێلەکانی بۆدابست نمایشکرد.

یەکێک لە ئەندامانی گرووپی گۆرانی ووتن دەڵێت زۆرینەیان تووشی گیرانی سەختی سنگ بوون و چوونەتە نەخۆشخانەکانی هەنگاریا، بەڵام گۆڕانی ووتن باری ژیانی باشتر کردوون.

ماریا ئارانی تەمەن 74 ساڵ بۆ دەساڵە تووشی هەناسە تەنگی بووە دەڵێت "وێنام نەدەکرد بتوانم لەژیانمدا گۆرانی بڵێم .. بەڵام دوای گۆرانی ووتن سەرنجمدا هەناسەدانم باشتر بوە".

زۆر لە نەخۆشەکانی سنگ ت لەژیانی ڕۆژانەیانداووشی تەنیایی دەبن و گۆرانی ووتن بەکۆمەڵ ڕێگایان دەدات هاوڕێی نوێ بەدەستبێنن.

دکتۆر کاتالین فاردی دوای ئەوەی زانیویەتی نەخۆشی هاوشێوە لەوڵاتانی دیکە سودیان لەگۆرانی ووتن وەرگرتوە، بیرۆکەی دامەزراندنی گرووپی گۆرانی ووتنی لا درەست بوە.

بەرپرسی ئۆرکسترا جێۆرگی فیلیب گۆرانیەکانی هەڵبژاردوە بۆئەوەی توانای نەخۆشەکان دەرکەوێت، ووتیشی "ئاهەنگەکە ڕکەبەریەکی گەورەیە بۆ ئەوانەی لەسەر شانۆ گۆرانیان نەوتوە".

دەشڵێت : گۆرانیەکانمان هەڵبژاردوە بۆئەوەی نەخۆشەکان بتوانن ووشەکان و دێڕەکان درێژتر بڵێن و ئاوازوکان قورس بێت بۆئەوەی بتوانن لەم ڕێگایەوە پەرە بەهەناسەدانیان بدەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:22 0:00

XS
SM
MD
LG