Accessibility links

هەدەپە لە هەرێمی كوردستان مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند


نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دەڵێت لە دژی گرتن و زیندانیكردن و سوكایەتی كردن بە سەدان ئەندام و لایەنگر و كاربەدەستانیان لە توركیا مانیان گرت.

بارەگای نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان ـ هەدەپە لە هەرێمی كوردستان مانگرتنەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت مان لە خواردن دەگرن تا گوشەگیری سەر عەبدوڵا ئوجەلان و لایەنگرەكانیان لە توركیا هەڵدەگیرێت.

عابد ئێكە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند تا ئێستا بە هەزاران ئەندام و بەرپرسانیان لە لایەن توركیاوە دەستگیركراون، لە مێژووی كۆماری توركیادا یەكەم جارە بەرامبەر پەرلەمانتارانی كورد ، پەرلەمانتارانی هەدەپە بە نایاسایی دەستگیردەكرێن و دەخرێنە زیندانەوە ، ڕاستە ساڵی 94 سێزدە پەرلەمانتاری ئەوان زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی كران بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆ دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە. بەڵام لە 2009 تا ئێستا بێ دابڕان هاوسەرۆكی پارتی و ئەندام پەرلەمان و سەرۆک شارەوانی و ئەندامانی شارەوانی دەستگیر دەكرێن و دەخرێنە زیندانەوە و زیندانیان لە بارۆدوخێكی تەواو خراپدان هۆكارەكەشی بۆ بەرەوپێشچوونی تێكۆشانی گەلی كورد دەگەرێتەوە .

موزەیەن گونەش هاوسەرۆكی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بیست ساڵە ئوجەلان لە زیندانە، هەموو یاسا نیودەڵەتیەكان پێشێلكراون هیچ دیدارێكی لەگەڵدا ناكرێت و گرتنەكەشی نا یاساییە و تا ئوجەلان و زیندانیانی سیاسی ئازاد نەكرێن ئەم جۆرە چاڵاكیانە بەردەوامیان دەبێت و هەروەها لە ئێستاشدا ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە لەیلا گوڤەن لە زیندانە و ئەویش مانی لە خواردن گرتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:19 0:00

XS
SM
MD
LG