Accessibility links

سلێمان عەرەب: ئەم پۆستانە دەبی دژی داعش و کەمکردنەوەی فیشارەکانی تورکیادا بێت لەسەر هەرێمەکە


Sileman Arab
Sileman Arab

سلێمان عەرەب: ئەم پۆستانە، هەرچێک بێ دەبی لە دژی داعش و کەمکردنەوەی فیشارەکانی تورکیادا دا بێت لەسەر هەرێمەکە

سنوورەکانی نێوان تورکیا و رۆژئاوای کوردستان تا رادەیەک نا ئارامە وەکو رێڤەبەریا خۆسەریا دیمۆکراتیکا رۆژئاڤا و پەیەدە دەڵێن بە هۆێ گروپە توندرەوەکان و پشتێوانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەو گروپانە و هێڕشەکانی خودی تورکیا و لە بەرامبەردا تورکیا کە دەڵێت لە لایەن شەڕڤانانی کوردەوە هێڕشیان دەکرێتە سەر. لەشکەری ئەمەریکا لە هەوڵدانێکدا بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەو پێشیلیانە کە هەردوو لا تاوانباری یەکتر دەکەن بە نیازی دانانی چەندین پۆست یان پاسگای چاودێری کردنە لە درێژایی سنوورەکانی نێوان و تورکیا و رۆژئاڤا.

سلێمان عەرەب نوێنەری پارتی یەکێتیا دیمۆراتیک – پەیەدە لە باشوری کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەر کەس دەزانێت رۆڵی تورکیا لە رۆژ ئاوا بە چ شێوەیەکە یارمەتیدانیگروپە توند رەوەکان ، ئەم پۆستانەی چاودێری کردنە لە چڕتکردنەوەی شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی و تێکشاندنیان یارمەتی دەدات و هەر وەها کەمکردنەوەی فیشارەکانی تورکیا لە سەر هەرێمەکە وە بە تاێبەت هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا ".

کاک سلێمان هەر وەها دەڵێت " ئاڤا کردنی ئەم پۆستانە، هەرچێک بێ دەبی لە دژی داعش دا بێت و بریار وایە ئەم پۆستە چاودێریانە لە مەنبج، کۆبانی و گرێ سپێ دا درووست بکرێن، بەڵام بەداخەوە تورکیا تا ئێستا بە بیرێکی کۆنەپەرستانە هەڵس و کەوت دەکات و نایەوەی ئارامی لە هەرێمەکەدا هەبێت وە نایەوێ سیستمێکی دیمۆکراتێک درووست ببێت، تورکیا بە هەموو شێوەیەک دژ بە ئامانجەکانی گەلی کوردە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:19 0:00

XS
SM
MD
LG