Accessibility links

ڕاپۆرتێکی ناوەندەکانی حکومەتی ئەمریکا دەڵێت کۆڕانکاری کەش و هەوا زیان بەئابوری دەگەێنێت


(ڕۆیتەرز) – ڕاپۆرتێکی ناوەندەکانی حکومەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی دەرچوە، دەڵێت گۆڕانکاری لەکەش و هەوادا و بەهاتنی کۆتایی ئەم سەدەیە بەملیارەها دۆلار زیان لە ئابووری ئەمریکا دەدات، ئەمەش زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ و ژێرخانی ئابوری و بەرهەمی کشتوکاڵی دەبێت.

لای خۆیەوە کۆشکی سپی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتکردەوە و ووتی ووردەکاریی تێدا نیە.

ڕاپۆرتەکە کورتکراوەی ڕاپۆرتی زیاتر لە12 ئاژانس و بەرێوبەرایەتیەکانی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکایە، پێشبینیەکانی تێ‌یداهاتوە دەرباری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی و کاریگەریەکانی لەسەر هەموو کۆمەڵگاکانی ئەمریکا دەخاتە ڕوو.

هەروەها ئاگاهی داوە لەوەی پێچەوانەی بەرنامەی بەڕێوبەرایەتی سەرۆک دانۆڵد ترامپە کە پشتیوانی سووتەمەنی خەڵووزی بەردین دەکات.

ڕاپۆرتی بەشی دووهەمەی هەڵسەنگاندی نیشتمانی دەربارەی کەش و هەوا دەڵێت "لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی پرژبوونەوە بەڕێژەیەک پێشتر تۆمار نەکراوە، پێشبینی دەکرێت زیانەکانی ساڵانە لەهەندێک کەرتی ئابووریدا بگاتە سەدان ملیار دۆلار بەهاتنی کۆتایی ئەم سەدەیە، کەزیاترە لە بەرهەمی ناوخۆی گشتی لەئێستادا لەچەند ولایەتێکی ئەمریکادا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی زیانی بۆ کەسانی کەمدەرامەت بەشێویەکی جیاواز دەبێت و بەشێوەیەکەی بەرفراوان کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژێرخانی ئابوڕی دەبێت، کێشەی بوونی ئاوی خاوێن دروست دەکات و هێڵی کەنار دەریاکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تێچوونی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و ڕاوە ماسی و بەرهەمی وزە بەرزدەکاتەوە.

بەڵام ڕاپۆرتەکە دەشڵێت ئەگەر پرژبوونەوەی گازەکانی هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە، لەوانەیە پێشبینیە تایبەتەکان گۆڕانکاری بەسەردابێت، سەرباری ئەوەی کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەوا لەوانە باوبۆران و لافاو ووشکە ساڵی توند و بەهێز لەڕاستیدا سەرەتاکانی دەرکەتوون.

ڕاپۆرتەکە تەواوکاری ئەو توێژینەوانەیە لەساڵی ڕابردوودا کەشتە ئەو دەرەنجامەی مڕۆڤایەتی جووڵێنەری هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی و ئاگاهیدا کە کاریگەری وێرانکاری لەسەر هەسارەی زەوەی دەبێت.

ئەم توێژینەوانە لەگەڵ سایاسەتەکانی بەڕێوبەرایەتی ترامپ یەک ناگرنەوە کە پاشەکشەی لە ڕێکەوتنی پاراستنی ژینگەو کەش و هەوا کرد، ئەوەی سەرۆکی پێشتر باراک ئۆباما پشتیوانی دەکرد. بەرێوبەرایەتی ترامپ پشتیوانی بەکارهێنای سووتەمەنی خەڵوزی بەبەردبوو بۆ ناوخۆی ئەمریکا دەکات، هەوەرها نەوتیش و لەڕاستیدا دەرهێنانی گەشتوتە ڕێژەیەک زیاترە لە وڵاتانی سعودیەوە ڕوسیا پێکەوە.

ووتەبێژی کۆشکی سپی لینزی واڵتز ووتی " ڕاپۆرتی نوێ لەسەر بنەمای سینارێۆیەکی تووند دانراوە پێچەوانەی ئاراستەکانی لەمێژە وەک ئەگەر دانراون.. کە گوایە تەکەنەلۆجیایەکی سنووردار هەیەو داهێنانی سنووردارە و بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی زەوی خێرایە".

سەرۆک ترامپ لەساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند بەنیازە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ساڵی 2015ی پاریس بکێشێتەوە، ئەوەی 200 وڵات لەسەری ڕێکەوتن بۆ بەرنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەش و هەوا، بەبیانوی ئەو ڕێکەوتنە زیانی بۆ ئابووری ئەمریکا دەبێت و هیچ سوودێکی لەبەرچاوی نابێت. هەروها ترامپ و ژماریەک لە ئەندامانی بەڕێوبەرایەتیەکەی چەندین کەڕەت گوومانیان ووروژاند سەبارەت بە زانستی گۆڕاناری کەش و هەوا کە ئەو هۆکار و کاریگەریەکانە هێشتا دڵنیابوونی تێدا نیە.

پۆڵەندا داوا دەکات بۆ هەڵمژینی پرژبوونەوەی کاربۆن درەخت بچێنرێت و دارستانەکان زیاتر بکرێن

وارسۆ (ڕۆیتەرز) – بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەڵمژینی برژبوونەوەی کاربۆن و یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی، پۆڵەندا داوا دەکات ڕێژەی دارستانەکان لە جیهاندا زیاتر بکرێت.

ئەم داوایەی پۆڵەندا بەر لە ووتوێژی ساڵانە سەبارەت بەکەش و هەوا دەێت، ئەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان مانگی داهاتوو لە وارسۆ سەرپەرشتی دەکات.

میوانداریکردنی پۆڵەندا بۆ ووتوێژەکان مشتومڕی لێکەوتەوە بەهۆی پشتبەستنی بەخەڵوز بۆ بەرهەمهێنانی وزە و سەرباری ئەوە جیاوازیەکانی لەنێوان حکومەتی پۆڵەندای نیشتمانی و یەکێتی ئەوروپادا دەربارەی ژینگە کەوتەوە، لەوانە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بڕینەوەی درەختی دارستانی بیالویزای دێرین.

وارسۆ چەندین جار ڕایگەیاندوە کاتی زیاتری دەوێت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە خەڵوز و لەهەمانکاتدا هەڵمەت و بانگەشەی کردوە بۆ فراوانکردنی دارستانەکان بۆ هەڵمژینی پرژبوونەوەی کاربۆن، سەرباری بانگەشە بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبێلی ئیلیکتریک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی پیسبوون بەهۆی پرژبوونەوەی دیزل.

ڕاپۆرتی دامەزراوەی حکومەتە نێودەڵەتیەکان پەیوەست بە گۆڕانکاری کەش و هەوا سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت "مانەوەی پلەی گەرمای زەوی بەبەرزی لەئاستی گۆڕانکاری بە 1.5 پلەی سەدی، واتە پێویستیی بە گۆڕانکاری خێرای بێ‌ وێنە هەیە لەشیوەی بەکارهێنانی مرۆڤ بۆ وزە و خۆراک و هاتووچۆ و ژیان".

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت " بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە و لەنێوان ئەو هەنگاوانەی دەبێت بنرێت پێویستە دارستانەکان بە پانتایی 9.5 ملێۆن کیلۆمەتر دوجا بە هاتنی ساڵی 2050 فراوانتر بکرێن، بەراورد بە پانتایەکانی لەساڵی 2010 هەبوە.

درەخت 3\4ی پۆڵەندا دادەپۆشێت و وڵاتەکە درەختی زیاتر دەچێنێت. بەر لەوتوێژی گۆڕانکاری کەش و هەوا لەوارسۆ، پۆڵەندا بانگەشە بۆ پرۆژەی ناویلێنراوە (دارستانی کاربۆن) دەکات ئەوەی پیشبینی دەڵێت نزیکەی یەک ملێۆن تەن لە دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵمژێت.

ڕێکخراوی ئاشتی سەوز بیرۆکەکەی بە "بیانوویەکی هەرزان" و "چەکی نهێنی" ناوبرد لەپێناو کۆنفرانسی کەش و هەوا. لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند "دارستانەکانی پرژبوونەوەی کاربۆن هەڵدەمژن، بنەما زانستیەکەی لاوازە و لە هەڵمژینی پرژبوونەوەی زیان بەخش کە هۆڵەندا بانگەشەی بۆ دەکات توانای لاوەکیە ". سەرباری ئەمەش دەڵێت " بیرۆکەکە ڕێگاچارەیەک نیە بۆ خاوێنکردنەوەی کەوش و هەوا لە پرژبوونەوەی کاربۆن، بەڵکوو تەنها پروپاکەندەکردنە".

توێژینەوە: ئەگەری هەیە خواردنەوەی چا و قاوە لەکاتی دووگیانیدا ئەندازەی ئاوڵەمە بچووککاتەوە

(ڕۆیتەرز) توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە دەدات بەوەی خانمانی دووگیان ئەوانەی کافایین لەڕێگای چا یان قاوە وەردەگرن، منداڵی پچووکتریان دەبێت بەراورد بەو ژنانەی لەکاتی دوگیانیدا نایخۆن.

بەپێی کۆلێجی پزیشکیی منداڵبوون لەئەمریکا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەخت یاخوود لەدایکبوونی مندال بەکێشی کەم تەنانەت لای ئەو ژنانەی کەمتر لە 200 ملیگرام کافایین رۆژانە ئەخۆن بڕێکی بێزیانە لە سەروەختی دووگیانیدا.

لینج وی شین سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و توێژەرەوە لە زانکۆی دبلن لەئێرلەندا دەڵێت "لەسەر بنەما نەگۆڕەکانی سەرنجماندا، زۆریش لە دووگیانبوونەکان ئەوا ئامۆژگاری ژنانی دووگیان دەکەین یاخوود ئەوانەی خواستیان هەیە دووگیان بن، بەلانی‌کەمەوە قاوە و چای کەمتر بخۆنەوە کە کەفایین لەخۆ دەگرن".

هەروەها توێژینەوەکەی لە گۆڤاری توێژینەوەی خۆراک لە ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ناتوانێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئاکامەکان بدات و زۆر لە توێژینەوەکانی پێشوو خواردنی کافایینیان بە کاریگەرە زیان بەخشەکان بەمنداڵدانەوە بەستۆتەوە.

لەزۆرینەی توێژینەوەکاندا قاوە خواردنەوەی سەرەکی بوە کە کافایی‌نی تێدایە.

لەمیانەی توێژینەوەکەدا لە ئێرلەندا تیمی توێژینەوە پشکنینیان بۆ 941 لەدایکان و منداڵەکانیان کردوە، لەوێ چا زیاتر لەقاوە دەخورێتەوە. نیوەی زیاتری دایکانی توێژینەوەکە چایان خواردۆتەوە، بەڵام 40% قاوەیان لا پەسەندتربوە.

دەرکەوتوە زیادبوونی 100 ملیگرام لە کافایین ڕۆژانە لە 3 مانگی یەکەمی دووگیانی پەیوەندی هەبووي بە کەمبوونی کێشی منداڵەکە لەسکی دیکیا بە 72 گرام و کەمبوونەوەی زیاتر لەکاتی دووگیانیدا و درێژیی باڵا و تیرەی سەری منداڵەکە لەکاتی لەدایکبووندا.

توێژەروان بۆیان دەرکەوتوە دایکانی بڕێکی زیاتر لەکافایینیان خواردوە، ئەوا کێشی منداڵان بەنزیکەی 170 گرام کەمتربوە لەودایکانەی کەمتر کافایینیان خواردوە. دەرەنجامەکان هیچ گۆڕاناکری تێدا نەبوە ئەگەر کافایین لە قاوە بووبێت یاخود لە چا.

شین دەڵێت "خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە کافایین لەوانەیە ببێتە هۆی کەمتر جوونی خوێن بۆ وێڵاش، کە کاریگەری دەبێت لەسەر نەشونمای ئاوڵەمە. سەرباری ئەمەش دەڵێت "کافاین دەتوانێت لەدیوای وێڵاشەوە دەرباز بێت و لەجەستەی ئاوڵەمەدا کۆبێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00

XS
SM
MD
LG