Accessibility links

كوردۆ عومه‌ر: لە 80%ی بکوژی ژنان لەکوردستان دەستگیركراون، دەستوەردانی حیزب و عەشیرەت و ده‌سه‌ڵات له‌ پاراستنی بکوژی ژنان زۆر ڕوو لەکەمبونە


كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق
كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ کوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی ڕوبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان گومانی خۆی نیشاندا لەو کەسانەی تەقەیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی دژی ژنان کرد لە سلێمانی و وتی گومانی هەیە لەوەی ئەو کەسانەی تەقەیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکە کردووە کەسوکاری ئەو خانمانە بن کە بەڕێوەبەرایەتیەکان دەیانپارێزن و وتی" لەڕابردوودا چەندین جار ئەوە ڕویداوە زۆربەی ئەو کەسانەی دواتر دەستگیرکراون کەسوکاری ئەو ژنانە بون کە کەیسەکانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکەیە و دەیپارێزن، دەشڵێت" بۆیە زیاتر گومانم بۆ کەسوکاری ئەو ژنانە دەچێت کەلائ ئێمەن جگە لەوەی کەجارانی تر ڕویداوە هەمان حاڵەت دواتر دەرچووە کەسوکاری ژنەکان بوون، هەروەها ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە دوژمنایەتیان لەگەڵ هیچ کەس و لایەک نیە، وەک دەزانرێت لەکوردستان داڵدەدانی ژنێک کە لەماڵەوە هەڵهاتبێت و بپارێزرێت کەسوکارەکەی بە"لەکەدارکردنی شەرەفی" دەزانن. هەروەها باسی لەدەستگیرکردنی بکوژانی ژن کرد لەهەرێمی کوردستان و وتی" ئێستا بکوژانی ژنان زۆر لەجاران زیاتر دەستگیردەکرێن، ئەمە جێی دڵخۆشیە، بەڵام بکوژی ژنیش هەیە هەڵدێت یا دەچێتە تورکیا یاخود لەسلێمانیەوە ڕادەکاتە هەولێر بەڵام ئەمە ئەوەنیە بڵێی بکوژانی ژنان بە ئازادانە لەشەقامەکان بسوڕێنەوە زۆری بکوژانی ژن دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا، دەتوانم بڵێم لە 80%ی بکوژی ژنان لەکوردستان دەستگیربکرێن، وە دەستوەردانی حیزب و عەشیرەت و دەسەڵات لە پاراستنی بکوژی ژنان زۆر زۆر ڕوو لەکەمبونە، وتیشی" به‌هۆی كاره‌كه‌مه‌وه‌ چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بومه‌ته‌وه‌ به‌ڵام گوێ به‌هه‌ڕه‌شه‌ ناده‌ین و له‌كاری خۆمان به‌رده‌وامین."

کوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان لەسەرەتای وتووێژەکە دەڵێت" ئەو چالاکیانەی لە دوو هەفتەی چالاکی ڕوبەڕوبونەوەی توند و تیژی دژ بەژنان دەکرێت بەتەنها بەس نیە بەڵکو ئێمە پێویستمان بەوەیە کە بەدرێژایی ساڵ بەردەوام بین لەچالاکی و هۆشیارکردنەوەی تاکین تا توندو تیژی بەرامبەر ژنان نەکەن، ئەوەی زیادیکردووە ڕێژەی سکاڵاکردنە لەچوارچێوەی توندوتیژی خێزانی کە بەڕێژەی لە 15% بۆ 20% بەرز بۆتەوە، بەڵام ڕێژەی خۆ کوشتن یا خۆ سوتاندنی-خانمان بەڕێژەی لە (5% - 7%) کەمیکردووە هەرچەندە ئەم ڕێژەیە کەمە وە هی دەمانگی ئەمساڵە تاکۆتایی ساڵ نەتوانین ڕێژەکان بەراورد بکەین بە ساڵی ڕابردوو."

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە" سکاڵاکان بەتەنها هی ژنان نین کە لەچوارچێوەی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون بەڵکو بەشێک لەو سکاڵایانە پیاوانن، بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو 10هەزار سکاڵای توند و تیژی خێزانی هەبووە کەبەشێک لەوانە پیاو بوون."

ڕاشیگەیاند" بەڵام ئێستا بکوژانی ژنان زۆر لەجاران زیاتر دەستگیردەکرێن، ئەمە جێی دڵخۆشیە، بەڵام بکوژی ژنیش هەیە هەڵدێت یا دەچێتە تورکیا یاخود لەسلێمانیەوە ڕادەکاتە هەولێر بەڵام ئەمە ئەوەنیە بڵێی بکوژانی ژنان بە ئازادانە لەشەقامەکان بسوڕێنەوە زۆری بکوژانی ژن دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا."

هەروەها وتی" هیچ بەربەستێک نیە لەبەردەم دەستگیرکردنی بکوژی ژنان بەڵام زۆرکات ئەوانە لەشوێنێک خۆیان حەشاردەدەن یا هەڵدێن بۆیە تا دەستگیردەکرێن کاتی دەوێت."

وتیشی" دەتوانم بڵێم لە 80%ی بکوژی ژنان لەکوردستان دەستگیربکرێن، وە دەستوەردانی حیزب و عەشیرەت و دەسەڵات لە پاراستنی بکوژی ژنان زۆر زۆر ڕوو لەکەمبونە."

دەروبەری کاتژمێر (12)ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە بە چەکی جۆری(ئاربیجی) تەقە لە بینای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی دژی ژنان لەشاری سلێمانی کرا.

دەربارەی تەقەکردن لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی دژی ژنان لەشاری سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەراتی بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی دژی ژنان وتی"لەدورەوە تەقەکراوە لەبینای بەڕێوەبەرایەتیەکە ، دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی ئێستا لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی."

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان گومانی خۆی نیشاندا لەوەی ئەو کەسانەی تەقەیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکە کردووە کەسوکاری ئەو خانمانە بن کە بەڕێوەبەرایەتیەکان دەیپارێزن و وتی" لەڕابردوودا چەندین جار ئەوە ڕویداوە زۆربەی ئەو کەسانەی دواتر دەستگیرکراون کەسوکاری ئەو ژنانە بون کە کەیسەکانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکەیە و دەیپارێزن."

کوردۆ عومەر ئەوەشی وت" بەداخەوە لەکوردستان زۆربەی ماڵەکان چەکیان هەیە جا ئەو چەکە یا بەمۆڵەتە هی ئەوەیە کەسێکیان ئەندامی هێزە چەکدارەکانە یاخود بێ مۆڵەتە ئەمەش لەڕووداوەکان بەکاریدەهێنن."

کوردۆ عومەر ڕونیکردەوە" بۆیە زیاتر گومانم بۆ کەسوکاری ئەو ژنانە دەچێت کەلائ ئێمەن جگە لەوەی کەجارانی تر ڕویداوە هەمان حاڵەت دواتر دەرچووە کەسوکاری ژنەکان بوون، هەروەها ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە دوژمنایەتیان لەگەڵ هیچ کەس و لایەک نیە، وەک دەزانرێت لەکوردستان داڵدەدانی ژنێک کە لەماڵەوە هەڵهاتبێت و بپارێزرێت کەسوکارەکەی بە"لەکەدارکردنی شەرەفی" دەزانن."

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کەچەندین جار هەڕەشەیان لێکراوە و وتی" خۆی ئێمە کار لەسەر گۆڕینی عەقڵیەتی کلتوری دەکەین وە چەندان ژن ڕزگار بکەین و بیپارێزین حەتمەن ڕوبەڕووی هەڕەشە دەبینەوە هەر نەبێت لەڕاگەیاندن و مزگەوتەکان و یاخود لەزۆر شوێنی تر پێیان وایە ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە بونەتە پارێزەری ژنان و کچانی هەرێم ڕزگاریان دەکەی لەکاتی کوشتن "حەتمەن" هەڕەشەکردن لێمان حەتمیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:56 0:00

XS
SM
MD
LG