وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەردەی لەسەر بەڵگەی نوێ هەڵماڵی سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێکدانی ڕەوشی ئاسایشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەڵگەکانی ئەمجارە لەسەر پڕچەک کردنی حوثییەکانی وڵاتی یەمەن بوو لەلایەن تارانەوە. ئێران چەکی پێشکەوتوو دراوە بە سەرهەڵداوانی شیعە لە یەمەن و ئەمەش بە مەترسییەکی گەورە بۆسەر سەقامگیری لەو ناوچەیەی جیهاندا دادەنرێت.
موحەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، زۆر دەمێکە باس لەوەکراوە کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە بانگەشەی بۆ هەناردەکردنی شۆڕش کردووە، هەر بۆیە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بایەخێک نادات بلە یاسا و ڕێسای نێونەتەوەیی و هەروەهاش پەیماننامە جیهانییەکانی مۆری کردوون.
بەڕێز قادری ئاماژەش بەوە دەکات کە گەمارۆی ئابوری و لە پەراوێزنان و گوشاری سیاسیش بۆسەر ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان و بۆ سەر دیکتاتۆرەکانیش ئەو کاریگەرییەی نابێت بەو ئەندازەیەی کۆمەڵانی خەڵکی ئازدیخواز و مافخواز چاوەڕوانی دەکەن و دەشڵێت هەر بۆیە پێویستە جیهانی پێشکەوتوو و دیموکراتخوازان ئۆپزسیۆن و گەلانی ئێران بپارێزن و پشتیوانیشیان لێبکەن بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، موحەمەد نەزیف قادری باسیش لەوە دەکات تەوەری فشارەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەتی لەسەر عەرەبستانی سعودیە و ئیسرائیلە و دەڵێت هەر بۆیەشە ڕیاز و تەلئەڤیڤ لەژێر هەڕەشە و مەترسی ئێراندان، ئەمە بێ لەو مەترسیانەی ئێران خستونیەتیە سەر وڵاتانی تری سوننە لە ناوچەکەدا.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: