Accessibility links

یوسری رەجەب کەمەر: بریارەکەی دژ بە تەڤگەری ئازادی بە پێی یاسا دەرچووە و ئێمەش بە پێی یاسا سەودای لەگەڵ دەکەین


Yusra Rajab Kamar
Yusra Rajab Kamar

چەند رۆژ لەمەوبەر بریارێک گوایە لە لایەن قوباد تالەبانیەوە دەرچووە بە داخستنی ئەو پارت و رێکخراوانەی کە پسولەی کارکردنیان نییە وە یاخود رێگایان پێی نەدراوە لە هەرێمی کوردستان کار بکەن. ئایا ئەوە بریارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بە ناوی قوباد تالەبانیەوە بڵاو بوەتەوە یان قوباد تالەبانیە وەکو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان؟

یوسری رەجەب کەمەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی بەریوەبەرایەتی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو بریارە، بریارێکە لە حکومەتی هەرێمەوە دەرچووە ئەگەرچی خودی قوباد تالەبانی دەریکردووە بەڵام بە سیفەتی حکومەتێک، بە سیفەتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمە نەک بە سیفەتە حیزبیەکەی، ئەم بریارە ئەو پارتانە دەگرێتەوە کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پسولەیان نییە بەڵام ئەمە ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی ناگرێتەوە ، چونکە تەڤگەری ئازادی رێگامان پێی دراوە و لە لایەن حکومەتی عێراقەوە رێگامان پێی دراوە بە ژمارە 139 لە بەرواری 4/12/2017 ".

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان Kurdistan Free Society Movement
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان Kurdistan Free Society Movement

​یوسری خانم هەر وەها دەڵێت " حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسایی و رەوایی خۆێ لە حکومەتی عێراقەوە وەرگرتووە، جا لێرە پرسیارەکە لەوەدایە ئاخۆ خەیرە تۆ بریارێک بۆ شەرعیەتدان بە خۆت حیسابی بۆ ئەکەیت و بۆ لایەنێکی تر حیسابی بۆ ناکەیت، ئەم بریارە دوو روویەکی تێدایە ".

یوسری خانم دەشڵێت " ئێمە تاوانباری هیچ لایەنێک ناکەین، تەنها بەو شێوە سەیری ئەکەین کە برێارێکە و لە حکومەتی هەرێم دەرچووە، بە پێی یاسا دەرچووە و ئێمەش بە پێی یاسا سەوداێ لەگەڵ دەکەین وە کاری خۆمان لە بەغدا و لە حکومەتی ئیتحادی و ئەو لایە پەیوەندارەی کە رێگاێ پێی داوین و لە رۆژانی داهاتووشدا دەر ئەنجامی دەبێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:05 0:00

XS
SM
MD
LG