چەند رۆژ لەمەوبەر لە لایەن قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بریارێک دەرچوو بە داخستنی ئەو پارتانەی رێگای کارکردنیان لە هەرێمەکەدا پێی نەدراوە .
ئەو پرسیارە دەکرێت هەرێمێک، حکومەتێک کە بەوە تاوانبار دەکرێت گوێ بە هیچ یاسا و رێسایەک نەداوە، چ بوو لە پڕدا لە خەو هەستاو و بینی پارت و رێکخراوانێک هەن کە پسولەی کارکردنیان لە هەرێمەکەدا نییە؟
دکتۆرکامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە رووێ یاساییەوە ئەو بریارەش یاسایی نییە، لە نێوەی حکومەتی هەرێم جێ بە جێ دەکرێ و لە نێوەکەی تر جێ بە جێ ناکرێ، لەبەر ئەوەی لە رووێ یاساییەوە جێگری سەرۆکی حکومەت تەنها ئەو کاتە دەتوانێ بریار بدات کاتێک سەرۆکی حکومەت لەوێ نابێ و ناتوانی کارەکانی خۆێ رایی بکا یان بە رێ بکا، بەڵام ئێمە دەزانین ئێستا سەرۆکی حکومەت بە تەواوی دەتوانێ کارەکانی خۆێ رایی بکا، بۆیە هەر بریارێک بە بوونی سەرۆکی حکومەت لە لایەن جێگری سەرۆکی حکومەتەوە دەبێتە کارێکی نا یاسایی ".
دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " ئەو بریارە لەبەر ئەوە ناکرێ لە رووێ یاساییەوە شرۆڤەی بۆ بکرێ، لە روانگەی سیاسیەوە دەتوانین شیکردنەوەی بۆ بکەین، یەکێتی هەوڵ دەدەات لە رێگاێ شەڕکردن لەگەڵ وە یاخود ململانیکردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە نزدیکن خۆێ لە تورکیا نزدیک بکاتەوە، ئێمە دەزانین لەو ماوەیە ڕەنگبێت ڕۆژ بە ڕۆژ سزا ئابوریەکانی سەر ئێران قورستر بێت ، سنووری ئێرانیش لەگەڵ یەکێتیی دایە، دیارە یەکێتییش لە زۆنێکدایە کە دەکەوێتە ژێر هەژموونی ئێران، بۆیە هەست دەکەن کە لە رووێ ئابوریەوە زیاد بکەن بۆیە هەوڵی نزدیکبوونەوە لە تورکیا دەدەن، ئەو هەوڵ و نزدیک بوونەوەش دیارە لەسەر جێ بە جێ کردنی مەرجەکانی تورکیادایە، تورکیاش دیارە نەک بە تەنها لەگەڵ کورد بەڵکو لەگەڵ هێزە هەرێمیەکان، لەگەڵ هێزە نێونەتەوییەکان و لەگەڵ هەموو هێزەکان یەکمین مەرجی ئەوەیە باڵی ئەو هێزە کوردیانە بکرێ کە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە نزدیکن ".
دکتۆر کامەران دەشڵێت " حیزبی تریش هەبوە مۆڵەتی نەبوە لەوانە بەرەی تورکمانی کە دانیش بە حکومەتی هەرێم دا نانێن لە کاتێکدا لە ناو حکومەتیش دان، بۆیە هەوڵدان بە بیانوکردنی وا، لایەنێکی سیاسی هەیە، من پێیم وایە بوونی تەڤگەری ئازادی، بوونی ئەو رێکخراوانەی مۆڵەی کارکردنیان لێ زەوت کردوون، لە رووێ یاساییەوە بوونیان یاساییە لە بەر ئەوەی لە بەغدا مۆلەتیان پێیدراوە و بەغداش پاێتەختی عێراقە و هەرێمی کوردستانیش کە وەکو خۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن، هەرچەندە عێراق ئەوانەی دەکردووە و نایەوی رووخساریان ببینی بەڵام ئەوان رۆژانە دەچنە بەغدا و کار لەسەر ئەوە دەکەن عێراقیبوونی خۆیان بسەڵمێنن، بۆیە یاسای عێراق دەبێ لەو ناوچەیە دەبێ جێ بە جێ بکرێ ".