Accessibility links

حامد موتڵەگ: ڕێبەرانی سوننە و شیعە و کوردیش لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خودی خۆیاندان


حامد موتڵەگ
حامد موتڵەگ

لەگەڵ هاتنی یەکەم ساڵیادی ڕزگارکردنی زۆربەی ناوچەکانی عێراق لە داعش بەڵام هێشتاش ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە مایەی نیگەرانی و مەترسییە لای عێراقییەکان.

زۆرێک لە شیکەرەوە سیاسییەکانی عێراق لەوبڕوایەدان نەتوانراوە سود لە ئەزموونی داگیرکردنی داعش وەربگیرێت و لە پێکهێنانی دامەزراوی نیشتمانی و دانانی نەخشە و پلاندا بەکاربهێنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی ڕەوشەکە.

حامد موتڵەگ، یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی عەرەبی سوننە و دەڵێت پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا هێشتا لەرزۆکە، هێشتا هێزی وەها هەن کە دەسەڵاتیان بەسەر کاروباری عێراقدا هەیە و بەردەوامن لە ناکۆکی و پێشبڕکێی خۆیاندا و ئەمانەش هەر هەمووی بوونەتە هۆکار بۆ تێکدانی ڕەوشی عێراق و دەرفەت ڕەخساندن بۆ دزەکردنی زیاتری تێرۆریستان و هەروەهاش بووشەتە هاندەر و کارئاسانکەریش بۆ ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیانەی مایەی هەڕەشە و مەترسین بۆسەر ئایندەی عێراق.

بەڕێز موتڵەگ دەڵێت تەواوی ئەو ڕەوشەی عێراق هۆکارە بۆ لاوازکردن و بێ بەها کردنی دەزگا ئاسایشییەکانی عێراق و دروستبوونی کەلێنی زیاتر لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا ئەو بۆشاییانەش دەبنە مۆڵگاکانی داعش و ڕێکخراوەکانی تری وەک داعش.

بەڕێز موتڵەگ ئاماژەش بەوە دەکات کە سیاسییەکانی عێراق خۆیان هۆکاری ئەو کێشە ڕاستەقینەیەی وڵاتەکەن و دەڵێت "وێڕای ئەو هەموو کێشە و مەترسییە گەورانەیڕووبەڕووی وڵاتەکە دەبێتەوە بەڵام سیاسییەکان دێن و بەرژەوەندی و سودمەندییە تایبەتەکانی خۆیان بە هەموو ئەندازەیەک دەخەنە پێش بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانەوە و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێت جێگیرکردنی سەقامگیرییە لەسەر ئاستی عێراق."
لەسەر بنچینەی وتوویژەکەی لەگەڵ حامد موتڵەگ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00

XS
SM
MD
LG