بەیژین (ڕۆیتەرز) - ئاژانسی هەواڵی چین (شینخوا) دەڵێت چین ڕۆژی شەممە یەکەم سەتەلایتی بەرەو مانگ ناردوە بۆ نیشتنەوە لە سەر بەشی تاریکی ئەو هەسارەیە، لەهەنگاوێکدا بە خاڵێکی پرشندار لە ڕێگای بەرنامەی ئاسمانی چیندا دەبینرێت.
ئاژانسی شینخوا دەشڵێت پیشبینی دەکرێت، بۆ یەکەم جار ئۆتۆمۆبێلی (چانگ ئه-4) بەشێوەیەکی نەرمونیان لەسەر بەشی تاریکی مانگ دابەزێت. پێشتر سەتەلایت گەشتوونەتە بەشی تاریکی مانگ بەڵام هیچ کەڕەتێک دابەزینی ئۆتۆمۆبێلی تێدا نەبوە.
مانگ بەهەمان خێرایی زەوی بەدەوری خۆی و زەویدا دەسوڕێتەوە، بۆیە هەمیشە دیوێکی لە زەویەوە دیارە و دیوەکەیدی نادیارە.
پەرەسەندنی بەرنامەی ئاسمانی چین لەسەرەوەی ئەجندای ڕابەرانی چینە. سەرۆکی چی (شی چین بینگ) داوایکرد چین وەک هیزێک لەبواری ئاسمانیدا خۆی دامەزرێنێت.
شینخوا ووتیشی مووشەکی جۆری (لۆنگ مارش 3B) بەیانی ڕۆژی هەینی لەناوەندی هەڵدانی سەتەلایت (شتشانگ)لە باشووری ڕۆژئاوای چین بە سەتەلایت و ئۆتۆمۆبێلی دابەزینە بەرەو مانگ هەڵدراوە.
شینخوا لە بەڕێوبەرایەتی ئاسمانی نیشتمانی چینەوە هەواڵەکەی گواستەوە کە ئۆتۆمۆبێلی (چانگ ئه-4) چاودێری ئاسمانی لەڕێگای بێتەل و شەپۆل کووڕت و ئامێری ڕووپێوی تۆبۆگرافی و بۆ ڕوپیوی کردنی خاکی مانگ لەخۆ دەگرێت، بۆ دۆزینەوەی پێکهاتەی کانزاکان و پیوانەی تیشکی نیترۆنی و ئەتۆمەکان لەپێناو توێژینەوە لەسەر ژینگەی مانگ و دیوە تاریکەکەی.
چین هەوڵەئەدات بەڕوسیا و وڵاتیەکگرتەوکانی ئەمریکا بگاتەوە، بۆ ئەوەی بەهاتانی ساڵی 2030 ببێتە هێزێکی گەورە لە ئاسماندا. بەنیازیشە بنکەیەکی ئاسمانی سەرنشین تایبەت بەخۆی لەساڵی داهاتوودا دامەزرێنێت.
لەکاتێکدا چین دەڵێت خواستەکانی ئاشتیە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا توومەتباری دەکات بە ئەنجامدانی چالاکی بەئامانجی ڕێگریکردن لەوڵاتانیدیکە لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئاسمان لەکاتێکدا قەیران دەکەوێتەوە.
توێژینەوە: ئابسێکی تەلەفوون جاودێری ئەنیمیا دەکات.
(ڕۆیتەرز) – توێژەرەوان دەڵین ئابسێکی ئەلکترۆنی نوێ، لەوانەیە چارەسەرێکی خێرا بۆ کەسانی تووشی کەمخوێنی بوون (ئەنیمیا) بدۆزێتەوە، ئەگەر خواستیان هەیبێت چاودێری دۆخی خۆیان بکەن یاخود گرفت یان ئەوجۆرە نەخۆشیەیان هەیە.
توێژەرەوان لەگۆڤاری ( نەیچەر کمیونکەیشن)دا بڵاویانکردوەتەوە، سیستەمێکی پێوانەیان پەرەپێداوە دەتوانێت بەوردی نیشانەکانی ئەنیمیا بەدیکات، لەڕێگای ڕەنگی پێست لەژێر نینۆکدا.
ویلبەر کام بەشداری توێژینەوکە و پرۆفیسۆری ئەندازیاری زیندەوەر و پزیشکی منداڵان لە پەیمانگای تەکنەلۆجیا و زانکۆی ئیمۆری دەڵێت "دەرەنجامی کۆتایی ئەوەیە ڕێگایەکی نوێمان دۆزیوەتەوە کەسەکە لەڕێگایەوە دەتوانێت پشکنینی دۆخی خۆی بکات لەهەچ کاتێک و چێگایەکدا، بێ ئەوەی خوێن لەجەستەی دەرکات.
ڕێگاکەی لام و هاوڕێکانی پەرەیان پێداوە، جۆرێکە لە تەکنەلۆجیایەکی زیرەک بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی هیمۆگلۆبین بە پشکنینی ڕەنگی پێستی ژێر نینۆک".
دەشڵێت بنکە داتایەکی گەورەمان دامرزراندەوە لەتاقیکردنەوەکانی لەسەر نەخۆشەکان کردوومانە، کاتێک خوێنیان لێ دەرهاتوە و پێوانەی ئاستی هیمۆگلۆبینیان بۆ کراوە، هەچ کەڕەتێک ئەوەمان کردوە سیستمەکە زیرەکتر بوە لە دەستنیشانکردنی ئاستی ئەنیمیادا وردتر بوە".
بۆ دانانی ئاستی وەردی ئاپسەکە لەچاودێری ئەنیمیادا توێژەرەوان تاقیکردنەوەیان لەسەر 100 خۆبەش کردوە، هەندێک تووشبووی ئەنیمیا بوون بەهۆکاری جیاوەزەوە و هەندێک ئاستی ئاسایی هیمۆگلۆبینیان هەبوە.
خۆبەخشەکان وێنەی نینۆکی خۆیان ڕۆژانە داناوە، سیستمەکە بەراوردی وێنەکانی کردوە. وەک دەڵین توانایەکی چاودێری لەبەرچاوی بۆ ئەنیمیا دەرخستوە، توانیویەتی 97% ی حاڵەتەکانی ئەنیمیا دەستنیشان کات.
لە تاقیکردنەوەدا گۆرێلا ساختەکاری دەکات و ئاستی زیرەکەی دەردەخات
لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئینگلتەرا لەکاتێکدا تاقیکردنەوە لەسەر گۆریلا کراوە بۆ چارەسەری هەندێک مەتەڵ، هەندێک تایبەتمەندی دەرخستوە لە خەسڵەتەکانی مرۆڤە نزیکە.
ئامێرێک لەسەر دیوار بۆ گۆریلاکان دانراوە، ئامانجی ئاراستەکرندی بستەیە بەڕێرەوێکدا چەند ڕێگریەکەی هەیە و تنها دارێکی بۆ دانراوە تا لەڕێگای جەند کوونێکەوە ئەو دەنگە بستەیە ئاراستەکات و لەکۆتیدا بگاتە ئەو جێگایەی ئەتوانێت بەدەست دەریکات و بیخوات.
بەڵام هەندێک لە گۆرێلاکان ڕێگای ساختەکاریان بەکارهێناوە بۆ زووتر بەدەستهێنانی دەنکە بستەکان.
دکتۆر فای کلارک لە باخچەی ئاژەڵانی (بریستۆل گاردنەر) بەرۆیتەرزی ووتوە "هەندێک ڕەفتاری سەرسووڕهێنەرمان بینی لەساختکاری، گۆریلاکان دەمیان دەنا بە کوونەکانەوە و دەنکە بستەکانیان هەڵدەمژی تا دەگەشتە دەمیان، ئەمەش ئەوە دەردەخات زۆر بەتوانان لەدۆزینەوەی ڕێگای خێراتر و ئاسانتر بۆ بەدەستهێنانی خواردن".
دەشڵێت "مەبەست لەم تاقیکردنەوەیە هێنانەکایەی ئاستێکی دەرونی خۆش بوو بۆ گۆرێلاکان و هاندانیان بۆ بەردەوامبوونیان لەبەکارهینانی ئەو ڕێگایەی بۆیان دانراوە تا وەک گەمەیەک چێژی لێوەر بگرن.
توێژەرەوان دەڵین بەهیوان بتوانن بۆ داهاتوو ڕێگای گوونجاوتر بدۆزنە گۆریلا نەتوانێت ساختەکاری تێداباکت و دەشبێت بیر لە باری دەرونی و جەستەیی ئەو گیان لەبەرانە بکرێتەوە.
دەشڵێن بینین و بیستن و بیرکردنەوەیان دەبێت بەهەند وەرگیرێت.