Accessibility links

زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لەمڕۆدا دەستیان بە ئینتەرنێت ڕادەگات


یەکێتی پەیوەندیکردنی نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنێت بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، نیوەی دانیشتوانی جیهان ئینتەرنێت بەکار دەهێنن. ئەم ڕاپۆرتە نوێیە دەریدەخات هەتا کۆتایی ئەم ساڵ 3 ملیار و 9سەد ملیۆن کەس لە جیهاندا هێڵی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.

ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بە زیادبوونی دەستڕاگەیشت بە زانیارییەکان و پەیوەندییەکان بە ڕێگای تێکناڵۆژی دەکات. ئاماژە بەوەش دەکات زۆرترین بەکارهێنەری ئینتەرنێت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانن، لە کاتێکدا زیاتر لە سەدا هەشتای دانیشتوان ئینتەرنێتیان هەیە. بەڵام دەشڵێت بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە وڵاتانی بەرەوپێشکەوتنیشدا لە زیادبووندایە لە ساڵی 2005 لەسەدا 7.7 و لەم ساڵدا گەیشتۆتە 45.3 لەسەدا.

یەکێتی پەیوەندییکردنی نێونتەوەیی دەڵێت زۆرترین گەشەندن لە ئافریکا بووە لە کاتێکدا لە ساڵی 2005 تەنها لەسەدا 2 بەکارهێنەر هەبوو ئێستا گەیشتۆتە لەسەدا 25.

کەمترین گەشەسەندن لە ئەوروپا، ئەمەریکا و هەرێمی ئاسیا پاسفیک بوو، چونکە لە ساڵی 2005 یش دا ڕێژەکە هەر بەرز بووە.

بەڵام جگە لە زانیارییەکان لەسەر بەکارهێنەری ئینتەرنێت ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات بەکارهێنەری ئینتەرنێت لە ڕێی موبایلەوە زۆر زیادی کردووە بە تایبەتی بۆ پەیوەندی کردن. نزیکەی لە سەدا 96 ی دانیشتوانی وڵاتانی پێشکەوتوو ئینتەرنێت لە موبایلیاندا هەیە. و لە سەدا 90 دەستیان بە خزمەتگوزاری 3G ڕادەگات.

XS
SM
MD
LG