زۆری خەڵکی کوردستان سەریان سوڕماوە ئاخۆ هۆێ چییە لە کاتێکدا لەشکەری تورکیا رؤژانە هەر شوێنێکی لە باشوری کوردستان بیەوێ تۆپباران دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وا بێدەنگە؟
دابان مەحەمەد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی بزوتنەوەی گوڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پێش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەدا بێدەنگ بێ کە بێگومان جێ پرسیارە، بەڵام ئەمە پەیوەندی بە سەروەری عێراقەوە هەیە کە حکومەتی عێراق و سەرۆک کۆماری عێراقیش کەبە گوێرەی دەستورکۆمەڵێک رێکار هەیە لەم کاتەدا دەتوانی بگرێتە بەر، بەڵام ناگرێتە بەر ئەمەشیان جێ پرسیارە، بە تاێبەتی ئەم هێڕشانە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانە وە ئەرکی دەستوری و ئەخلاقی و نەتەوەیی سەرۆک کۆماری عێراقە کە چەند رێکارێک بگرێتە بەر، بۆ نموونە لە مادەی 67 ی دەستوری عێراقدا هاتووە سەرۆک کۆمار پاریزەری یەکپارچەگیو سەلامەتی خاکی عێراقە، وە بە گوێرەی مادەی 58 سەرۆک کۆماری عێراق ئەتوانێ داوا لە پەرلەمانی عێراق بکات دانیشتنی نا ئاسایی لەم تەوقیتانەدا ئەنجام بدات بەڵام دیسانەوە ئەبینین نەیانکردووە وە بە گوێرەی مادەی 66 یش سەرۆک کۆماری عێراق ئەتوانێ داوا لە ئەنجومەنی وەزیران بکا وە هەڵبسێ بە کۆمەڵێک رێکار لە دژی ئەم هێڕشانە بەلام بەداخەوە تا وەکو ئێستاش سەرۆک کۆماری عێراق هیچ هەڵویستێکی نەبوە وە بە قەناعەتی خۆشم بروا ناکەم هەڵویستی هەبێ ".
کاک دابان هەر وەها دەڵێت " ئەوەشی پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لە ساڵانی رابوردوودا جۆری پەیوەندیەکانی حکومەت وە پارتەکانی باشوری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بە تاێبەتی تورکیا و ئێران هاووسەنگ نەبوە و لە سەر بنەمای برا گەورەیی و برا بچووکی بنیات نراوە، بۆیە ئەوانیش هەر دەقەیەک، هەر فورسەتێک و هەر کاتێک بدۆزنەوە ئەم کارانە ئەنجام دەدەن ".
کاک دابان دەشڵێت " خەڵکی باشوری کوردستان، پارتەکانی باشوری کوردستان وە هەرێمی کوردستانیش پۆستێکیان بۆ چییە لە کاتێکی وەهادا دەسەڵاتە دەستوریەکانی خۆێان بە کار نەهێنن، وە بەڵێ ئەوە ئەرکی پەرلەمانی هەریمی کوردستانیشە کە زووتر دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێ و هەڵویستی فەرمی خۆێ بەرامبەر ئەم هێڕشانە رابگەینی و کۆمەڵێک پێشلکاری تر هەبێ کە لە ماوەی رابوردوودا، لە نەوەدەکانیشەوە هەیە لەمانە بێتە دەنگ و کۆمەڵێک رێکار بگرێتە بەر ".