Accessibility links

سەتەلایتێکی ناسا بەڵگە لەسەر بوونی ئاو لەسەر هەسارەی بەردینی پینۆ کۆدەکاتەوە


ئۆرلاندۆ (فلۆریدا) (ڕۆیتەرز) – زاناکانی ناسا ڕایانگەیاند سەتەلایتی ئاسامانی (ئۆسیریس ریکس) پێکهاتەی ئاوی لەسەر هەسارەی پچووکی (پینۆ) دۆزیوەتەوە کە هێندەی بەڵەخانەی نهۆم بەرزەکانە، لەوانەیە بەڵگە لەسەر درەستبوونی ژیان لەسەر زەوی بخاتە بەردەست.

سەتەلایتی (ئۆسیریس ریکس) کە لە هەفتەی ڕابردوودا گەشتە نزیک هەسارەی پینۆ لەدووریی 19 کیلۆمەتر، ئەوەی 2.25 ملێۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە، وەردیلەی هایدرۆجین و ئۆکسجینی تۆمارکردوە، کە بەشێکن لە پێکاهتەی ئاو، کە بنەمای ژیانەو ئەگەری بوونی لەسەر ئەو هاەسارە بەردینەیە هەیە.

سەتەلایەتەکە لە ساڵی 2016دا بۆ ئەرکێک بۆ واڵایی هەڵدرا، بۆ بەدەستهێنانی نموونەی خاکی ئەو هەسارەیە بۆ زەوی بۆ تۆێژینەوە لەسەری. هەسارەی بچووکی پینۆ کە 500 مەتر پانە بەدەوری خۆردا دەسوورێتەوە لەدووریی هەمان دوری نێوان خۆر زەویە . زاناکان مەترسیان هەیە لەئەگەری پێکدادانی ئەو هەساەیە لەگەڵ زەویدا لە کۆتایی سەدەی 22دا.

دانتی لۆریتا زانای تایبەتمەند بە وهەسارەیە لە زانکۆی ئەریزۆنا و توێژەرەوەی سەرەکی لەئەرکی سەتەلایتی (ئۆسیریس ریکس)، ووتی " کانزامان بەدی کرد لەسەر هەساەکە ئاوی تێدایە هاوشێوەی ئەوانەی پێشتر دۆزراونەتەوە لەسەر زەوی.

هەسارە بچووکە بەردینەکان پاشماوەی کۆمەڵی خۆرە کە 4.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر دروستبووە . زاناکان لەوباوەڕيدان پێکدادانی هەسارە بەردینەکان و کلکدارەکان لەگەڵ زەویدا لەسەرەتادا بەبوونی ئاو، بۆتە هۆی دروستبوونی پێکاهاتەی زەیندەوەر و سەرەتاکانی ژیان. هەروەها بەدەستهینانی نموونە لەو هەسارەیە وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە کە ڕەنگە پشتیوانی ئەو ئەگەرە بکات.

سەتەلایتی ناسا (ڤۆیجەر2) دەچێتە نێوان ئەستێرەکانی واڵایی‌یەوە

واشنتن (ڕۆیتەرز) – زاناکانی بەرێوبەرایەتی فڕین و واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا (ناسا) ڕایانگەیاند، سەتەلایتی (ڤۆیجەر2) کە لە ساڵی 1977دا بۆ ئاسمان نێردرا بۆئەرکێک بۆ ماوەی 5 ساڵ، بوو بە دووهەم سەتەلایتی دەستکردی مرۆڤ دەچێتە نێوان ئەستێرەکان و بەردەوام دەبێت لە گەشتەکەی لەدووریی ملیارەها کیلۆمەتر لەزەویەوە.

ناسا لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی، ئامار و داتاکانی کۆیان کردۆتەوە، لەڕێگای ئامێرەکانی(ڤۆیجەر2)ـەوە دەردەخات لە ڕۆژی 5ی مانگی 11ی ڕابردوودا لەبەشی دەرەوەی بەرگی خۆر تێپەڕیوە، ئەوەی بریتیە لە قەڵغانێکی پارێزگاری، لە وردیلەو هێڵی مەگناتیکی بەدەوری خۆردا هەیە.

ئەو جێگایەی ستەلایتەکە لێوەی تێپەڕیوە لە گەشتەکەیدا دوای بڕینی زیاتر لە 18 ملیار کیلۆمەتر دوور لە زەویەوە، ناوچەیەکە لەوێ شەپۆلە گەرماکانی خۆر بەر مادەکانی لەنێوان ئەستێرەکانی واڵایی‌دا هەیە دەکەون.

(ئا ستۆن) زانای بەشدار لە پرۆژەی ڤۆیجەر، لە پەیمانگای کالیفۆرنیا بۆ تەکنیکی (کالتک) بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگایەند، "ئەم سەروەختەدا خۆر لە گەشتی (ڤۆیجەر2)دا گرنگە کە 41 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد بۆ پشکنینی ئەستێرەکان و بەرگی خۆر، و لەئێستادا دەجێتە نێوان ئەستێرەکانەوە".

سەتەلایتی (ڤۆیجەر2) لە ساڵی 1977دا 16 ڕۆژ بەر لەسەتەلایتی (ڤۆیجەر1) بۆ ئاسمان هەڵدرا، بڕیاربوو هەردوو ئەرکیان بۆ 5 ساڵ بێت، بۆ توێژینەوە لەسەر هەردوو هەسارەی (کەیوان -ساتۆرن) و ( بیرجس – جووپیتێر).

بەڵام دوای کۆتایی ئەرکەکەیان ڕێگەیان پێدرا هەردوو سەتەلایەکە توێژینەوە لەسەر هەسارەی (نیپتۆن) و (ئۆرانۆس) بکەن، دوو گەورە هەسارەی کۆمەڵەی خۆر.

هەدوو سەتەلایتەکە ڕیکۆردەری دەنگ لەخۆ دەگرن لەسەر قەوانێکی مس زاخاو بەئاڵتوون، وێنەو دەنگی پیشوازیکردنی بەچەند زمانێکی زەوی لەسەر تۆمار کراوە، بەئامانجی پەیوەندی کردن لەئەگەری بوونی بوونەوەرەکانی ئاسمان ئەگەر لەئاسماندا هاتوو بە سەتەلایتەکان گەشتن.

وڵاتان لەسەر چێبەجێکردنی ڕێنمایی و بنەماکانی کەش و هەوای پاریس ڕێکەوتن

کاتۆسڤیتا (پۆڵەندا) (ڕۆیتەرز) – نزیکەی 200 وڵات توانیان بەسەر جیاوازیە سیاسیەکاندا سەرکەوتووبن و ڕێکەون لەسەر بنەماکانی ڕێکەوتنی مێژویی پاریس دەربارەی کەش و هەوا، بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن وەک پێویست ئۆمێدبەخش نیە بۆ ڕێگریکردن لە دەرەنجامە ترسناکەکانی دەرکەوتەی بەرزبوونەوەی بپلەی گەرمای زەوی.

دوای ووتوێژ بۆ ماوەی 2 هەفتە لە شاری کاتۆڤیستا لە پۆڵەندا وڵاتان گەشتنە چوارچێوەی ڕێکەوتنێک، وردەکاری تێدا بەدەستهاتوە زیاتر لەوەی ساڵی 2015ی پاریس، بەئامانجی ڕێگریکردن لەبەرزبوونەوەی مامناوەندی پلەی گەمای زەوی، بۆ کەمتر لە 2 پلەی سەدی، بەراورد بە ئاستەکانی بەر لە شۆرشی پیشەسازی.

میشال کۆرتیکا سەرۆکی پۆڵەندا دەربارەی ووتوێژەکان لەوتەیەکیدا لەبەردەم ئەندامانی شاندەکان ووتی " بەهۆی بەربەستاکان و گرفتە تەکنیکیەکان گەشتن بەڕێکەوتن ئاسان نەبوو، بڕیارەکانتان بوە هۆی پێکەوە بتوانن هەزاران هەنگاو بۆ پێشەوە بنێن. ئێستا دەتوانن شانازی بکەن".

دوای ڕاگەیاندنەکەی بەگەیشتن بەڕێکەوتن، وەزیرانی وڵاتن چوونە سەر سەکۆی هۆڵەکەو باوەشیان پێداکرد و بوە هۆی دەربڕنی خۆشی بەم ڕێکەوتنە.

بەر لە دەسپێکی ووتوێژەکان زۆر هەبوون پێشبینیان دەکرد ڕێکەوتنەکە وەک پێویست بەهێز نەبێت. ئەو یەکبوونەی پشتیوانی ووتوێژی پاریسی دەکرد نائۆمێدی بەدوادا هات دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاندا بەنیازە لە ڕێکەوتنەکە بکشێتەوە.

سەرباری ئەوە وەزیرانی وڵاتان بەهەوڵیان توانیان بەسەر زنجیرەیەک گرفت و جیاوازیدا زاڵبن و بگەنە نوسراوێکی 156 لاپەرە لەبنەمای ڕێکخراو، لەوانە چۆنێتی ئاگەدارکردنەوەی واڵاتان لەخۆ بگرێت و ئاگەداریان کاتەوە بەرامبەر بە بەڵێناکانیان بۆ ڕێگریکردن لە پرژبوونەوەی گازەکانی هۆکارن بۆ دەرکەوتەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی، هەروەها هەچ گۆڕانکاریەک یان نوێکاریەک بەسەر پلانەکاندا ڕووبدات.

هەندێک لە وڵاتان و گرووپەکانی ژینگەپارێزی ڕەخنەیان لەناوەڕۆکی چوارچێوەی بڕیارەکان هەبوو کە لە 8 لاپەڕە پێکاتوە، لەبەر ئەوەی هاندەر نیە وەک پێویست بۆ کەمرکردنەوەی پرژبوونەوەی گازە زیان بەخشەکان بەکەش و هەوا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:59 0:00

XS
SM
MD
LG