دیارە گۆڕانکاریەکان پاش راگەیاندنەکەی ترامپ لە بارەی کێشانەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژئاوا یان باکوری سوریا بە خێرا روو دەدات و دێنە ئاراوە. ئەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگریس دژ بەو بریارە هاتنە دەنگ، وەزیری بەرگری دەستی لە کار کێشایەوە. ئاخۆ ئەمە بریارێک بوو بە راوێژ و وورد بینی لەگەڵ کاربەدەستە شارەزاکانی ترامپ ئەنجام درا یان بریارێکی کوت و پڕ لە لایەن خودی ترامپەوە بوو؟
حاتم مەنبەری لێکۆلەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دیارە هەموو ئەو شتانە لە رواڵەتدا ئێمە لە دوورەوە ئەێبینین نیشانەی ئەوەیە کە هەماهەنگیەکی تەواو لە نێوان بەرێوەبەرایەتی ترامپ دا نەبوو، دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری بەرگری وەکو گرنگترین کەس لەم بوارەدا بە زەقی ئەمە نیشان دەدات، ناکۆکی جگە لە ناو سیناتیش بە جۆرێک لە ناو وەزارەتی دەروەشدا کەم و زۆر دەبینرێ کە بە جۆرێک ترامپ تەنیا بە خۆێ ئەم بریارەی دابێت، لایەنی کەم لەگەڵ چەند کەسێکی زۆر زۆر نزدیک لە خۆێدا ".
کاک حاتم هەر وەها دەڵێت " شیانی هەیە ترامپ و ئەردوگان شتانیکیان لەگەڵ یەک باس کردووە زۆر زۆر زیاتر لەوەی کە تا ئێستا راگەیندرا بێت، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا رەنگە یەکێک لەو بەڵێنانە بێت کە ترامپ لەو تەلیفۆن کردنەدا لە رۆژی هەینی رابوردوودا لەگەڵ ئەردوگان دا باسیان کردبێت، سەردانی بە نهێنی عەباس عیراقچی بۆ سوید و سەردانی رۆحانی بۆ تورکیا و هەماهەنگی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ئێران دژ بە پرسی کورد، ئەمانە هەموو یەک دانە پاکەتن بە یەکەوە گرێدراوون، وە ئەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا یان لە مانگی داهاتوودا باجی ئەم تەلیفۆنە و ئەم پەیوەندیانە و ئەم پاشە کشەی هێزی ئەمەریکا ببینین ".
کاک حاتم دەشڵێت " ئەمرۆ شاندیک لە رۆژئاوای کوردستانەوە بریار وایە لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا دیدار بکەن، ئەگەر ئەمە باش بێت، وە ببێت و راستەقینە بێت، فەرەنسا یەکێک لە هێزە گرنگەکانی گۆڕەپانی سیاسەتی جیهانیە، ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە، وە لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی کوردا لە سەردەمی ڕەوەکەی باشوری کوردستان، فەرەنسا روڵی یەکەمی گێڕا لەو بارودۆخە و لە دەرئەنجام هەرێمی کوردستانی لێ درووست بوو ، ئەکرێ فەرەنسا رۆڵێکی گرنگی هەبێ وە تا ئەو شوێنەی من تاقیم کردووە هەم ئینگلیز و هەم بە جۆرێک وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هیمای پۆزەتیڤانەیان داوە بەم هەنگاوەی فەرەنسا ".
کاک حاتم دیسان دیسان دەڵێت " ئەمە من تەنیا ناێڵیم بەڵکو زۆری کەسە دیارەکانی ئەمرۆێ میدیای رۆژئاوا باسی دەکەن کە شیانی هەیە نەک هەر بۆ هێزێیکی میلیشیایی وە کو خۆیان دەڵێن کە گیان بەختوانە ئامادە بوون هاوکاری ئەمەریکا بکەن بەڵکو هیچ دەولەتێکێش ناتوانی پشت بەوە ببەستێت ئامادە بێت لەگەڵ ئەمەریکا هەموو کارێک بکات بەڵام سبەی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەمەریکا نەگونجێ یان لایەنی کەم لەگەڵ رەوش و رەفتاری سەرۆک کۆماری ئەمەریکا نەگونجێ لە ناو ئاگرەکەدا بە جیان بهێڵێت و لە دوورەوە بڵێ بە ئێمە پەیوەندی نییە کێشەی خۆتانە، خۆتان چارەسەری کەن".