کە باس دێتە سەر رێبازی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان وە بە تاێبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، زۆری لە شیکەرەوان بە رێبازێکی سەرنەکەوتوانە لێ دەڕوانن. چەک هێگڵ ئەندامی پێشووێ سینات و وەزیری پێشووێ بەرگری ئەمەریکا دەڵێت" ئەمەریکا نە رێبازێکی دەرەوەی هەیە، نە ستراتیژی هەیە وە نە شتێکیش لە نێواندا". سەرەرای ئەو دید و بۆچوونانە، ئایا ئەمەریکا رێبازێکی کۆنکریتانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە؟
دکتۆر مەحمود عوسمان کەسایەتی ناودار و رامیار زانی دیریەنەی کورد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەراستی لەوە ناچێت لە زەمانی ترامپ دا سیاسەتێکی وایان هەبێت کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بێ، راوێژلەگەڵ یەکتر بکەن، زیاتر هەموو هێ خۆیەتی وە بە تویت کارەکانی ئەنجام دەدات کە بە راستی شتێکی سەیرە وە ئەو سیاسەتەی ئەو بە کاری دێنی هەموو ئەو بناغانە کە کاتی خۆێ ئەمەریکا لەسەر درووستکراوە (مافەکانی مرۆڤ، سەربەستیەکان، ئازادیەکان و مافی میللەتان) نا دیدەی ئەگرێ ولا گرنگ نییە وە دەڵەی ئێمە لە جیهاندا دەور ئەبینین بۆ پاراستنی ئەملا و ئەولا بەڵام ئەبێ بەرامبەر بەوە پارەمان پێی بدەن وە لەوە ئەچێ بە شێوەیەکی نەرینی و نیگەتیڤ لای میللەتانی تر کاریگەری هەبێ بەرامبەر بە ئەمەریکا".
دکتۆر مەحمود هەر وەها دەڵێت " ترامپ بەو پێیە کار ئەکا لەگەڵ کەسەکانی خۆێشی راوێژ ناکا، ئەوەیە یەکە یەکە دەست لە کار ئەکێشنەوە، لەو بروایەدام ئەمە زۆر زیان بە ناوبانگ و دەسەڵاتی ئەمەریکا لە جیهاندا دەگەینێ "
دکتۆر مەحمود دەشڵێت " ترامپ پاش ئەوەی تەلیفۆنی لەگەڵ ئەردوگان دا کردووە، ئەو بریارەی داوە، واتە بتەوێ نەتەوێ ئەوە ئەگەینێ بە ئەردوگانی ووتوە ئێمە ئەکشێنەوە ئێوەش لەوێ ئەگەر بتانەوێ ئوپەراسیۆن بکەن، بیکەن، وە من دوێنی گوێم لێ بوو دەڵێ من لەگەڵ تورکیا رێککەوتووین، ئێمە کە دەرچوین تورکیا بەربەرەکانی داعش ئەکا، تورکیا هیچ باسی داعش ناکا، تورکیا هەمیشە باسی کوردەکان، پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە ئەکا، ئەوانە بە تیرۆریست ئەزانی باسی داعش ناکا".
دکتۆر مەحمود دیسان دەڵێت " ئەمەریکا ئەمە چەندین جارە کورد ئەفرۆشێ وە ئەمە چاوەڕوان کراوو بوو، من خۆم بە تاێبەت دوو ساڵ لەمەۆ پێش بە برادەرانی پەیەدە ی سوریام ووتوە، ساڵح موسلم و ئەوانەی تر کە ئێوە نابێ پشت بە ئەمەرکا ببەستن، ئەمەریکا هەر دەقەیەک بە جێتان دێڵی وە دەبێ رۆژێک لە رۆژان بۆ ئەوە ئامادە بن "