لە ساڵی 2018 لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا ژمارەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن زیاد بوون و ژمارەی ڕۆژنامەوانەکانیش زیادیان کردووە.
ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی لەو هەرێمە کار دەکەن بریتین لە ئاژانسەکان، کەناڵ و ڕۆژنامەی ناوخۆیی، هەرێمی و نێونەتەوەیی.
بە پێی یەكێتی ڕاگەیاندنی ئازاد کە وەکو سەندیکای ڕۆژنامەگەری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە مەوڵەتی پێدراوە، ژمارەی ڕۆژنامەوانانی ئەندام لەو یەکێتییە گەیشتۆتە 280 کەس.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئازاد 19 کەناڵی تەلەفیزیۆن، 26 ڕادیۆ، 21 ڕۆژنامە، 10 ئاژانسی دەنگوباس و 7 ماڵپەڕ کار دەکەن کە کۆی گشتی دەکاتە 83 دەزگای ڕاگەیاندن لە ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان زانا عومەر چەندین ڕۆژنامەوان باس لە ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و گرنگی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەن.