Accessibility links

شەماڵ بەشیری: تێکدانی ئەم هاووسەنگیە ناکۆکیەکانی نێوان روسیا و تورکیا قووڵتر کردوەتەوە


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

دیارە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی هەر جۆرە مافێکدا بە تاێبەت بۆ گەڵێک وەکو کورد، خەباتێکی رێک و هەموار نەبوە، بەڵکو پێچاو و پێچ و پڕ هەوراز و نشێۆ بوە. ئاخۆ ئێستاکە ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی رۆژئاوا وە ئەم جۆرە مانورە دیپلۆماسیانە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و روسیادا تا چەند هەنگاوێکی ژێرانەیە بۆ رێگا گرتن لە هەڕەشەکانی تورکیا؟

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەمە جاری یەکەمە لە مێژووێ بزاڤی ئازادی خوازی کوردستاندا، کورد توانیوەتی بگاتە ئاستێک لە سیاسەت و هاووکێشە کە ئەمرۆ وەکو تەنها هێزێک یان لایەنێک بەشدار نییە لە تەنگەژەی گۆڕانکاریەکان و شەڕ و ناکۆکیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵکو گەیشتوەتە ئاستێک کە دەتوانێت لە چوارچێوەی هاووسەنگیەکاندا سیاسەت بکات و هەوڵ بدات خۆێ لە ناو ئەو تەنگەژەیەدا تەنها وەکو قوربانیەک تەماشا نەکا بەڵکو وەکو ئەکتەرێکی سەرەکی دەکەوێتە گۆڕەپانەکە و هاوو سەنگیەکان بە کار بێنێ وە ئەوەی ئەمرۆ لە رۆژئاوای کوردستان رووێ داوە بە راستی قوناغێکی مێژووییە".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " لە دەستدانی مەنبج و جێگیربوونی هێزەکانی سوریا و روسیا لە هێڵی سنووری شاری مەنبج، ئەمە وا دەکات کە هاووسەنگی هێز بە شێوازێک بگۆڕدرێ کە کاریگەری راستەوخۆێ هەبێت لە پرۆسەر دانوستاند و چارەسەری قرم (crimea ) لە وڵاتی ئوکرانیا کە ئەمە یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانە لە پەیوەندی لە نێوان و ئەوروپا و ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتی روسیا".

​کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " لە راستیدا ئەم پاشە کشەیە ڕێک تێکدانی هەموو بنەماکانی هاووسەنگی هێز بوو لە ناو هەرێمەکەدا، بۆیە بە تێکدانی ئەم هاووسەنگیە جارێکی تر ناکۆکیەکی قووڵ لە نێوان دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی روسیا هاتوەتە ئاراوە، ناکۆکیەکان لە نێوان ئێران و تورکیە گەیشتوەتە لوتکە، ئەو گەشتە هەرە دوواییەی رۆحانی بۆ تورکیا و رێکەوتنی لەگەڵ ئەردوگاندا لەسەر کۆمەڵێک خاڵ هەمووێ لە بەرامبەر بە دۆزی کوردا بوە، ئێستاکە پۆچەڵ کرایەوە وە ئێران ئێستاکە رۆڵ و پێگەی لە سوریا لاوازتر بوەتەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:58 0:00

XS
SM
MD
LG