جێگری فەرماندەی گشتی جەیش ئەلسوار یان هێزی شۆڕشگێران ئەحمەد سوڵتان ئەبو عەراج ڕایگەیاند، هێزی سوریا نەچوونەتە ناو شاری مەنبجەوە و لە شارۆچکەی ئەلعالیمەی کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوورە لە شارەکەوە جێگیر بوون.
ئەبو عەراج بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەو کەسانەی کە پێشتر مەنبجیان بەڕێوەدەبرد نە گۆڕاون و ئەنجومەنی لەشکری مەنبج و سوپای شوڕشگێر لە شوێنی خۆیانن و هێزەکانی ڕژێم نەهاتوونەتە ناو شارەکەوە."
هەروەها عەراج باسی لە هەبوونی هێزی هاوپەیمانان و بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا کرد.
دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ.