Accessibility links

پسپۆرێکی کۆمەڵناسی: لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا براکوژیی لەئارادایە بە شێوازێکی دیکە


تەکنۆلۆژیای مۆدێرن و دیجیتاڵی لەپێناو خزمەتی مرۆڤایەتی و شارستانی و کۆمەڵگە جیاوازەکاندایە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و فەرهەنگی و پەیوەندییەوە. هاوکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەر لە فەیسبووکەوە تا دەگاتە ئینستگرام و تویتەرو سناپ چات تێکڕا کە زادەی پاش تازەگەریین؛ هۆکارگەلێکن بۆ تێکڕای ئەو پەیوندیی و بەرهەم و بابەتە گرنگە مرۆیی و شارستانیانەی کە مرۆڤایەتی لە تۆڕێکی گەورەو بەرفراوندا کۆدەکاتەوەو پەیوەندییەکان پتر لەیەک نزیکدەکاتەوە؛ ئەمەش لەپیناو خزمەتی مرۆڤایەتیدا بووە. بەڵام دیوە تاریکەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بریتییە لەبەکارهێنانی ئەو تۆڕانە بەتایبەتی لەکۆمەڵگە داخراو و رۆژهەڵاتیی و دواکەوتوەکاندا بۆ هاندان و جویندان، هەڕەشەو هێرش، سڕینەوەی بەرامبەرو پێشێلکردنی مافی ئەوی دیکە، بڵاوکردنەوەی بیرو دنیابینی توندڕەوانەو پەڕگیری ئیسلامی و ئاینی.

ئایا ئەو هێرشانە بەرنەما بۆ داڕێژراوەو سوپایەک لەخەڵکی جوێنفرۆش و هێرشبەرو ئایدۆلۆژیستیان دروستکردووە بۆ پێشێلکردنی مافی ئەوانی دیکە یان شتێکی هەڕەمەکییە؟ ئایا کاریگەرییە ترسناکەکانی ئەم شێوازانە چین لەبەکارکهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سەر ژیانی گشتی و کۆمەڵایەتی و شارستانی هاوڵاتیان؟

ئاسۆ جەبار بۆ پتر وردبونەوە لەو دیاردەیە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ پسپۆری کۆمەڵناسی محەمەد ڕەسوڵدا سازکردووە....

محەمەد رەسوڵ دەڵێت "ئەوە بلیمەتەکان بوون گەیشتنە ئەوەی ئێمە ببینە گوندێکی بچوک لەم گەردوونە گەورەیەدا." هاوکات "دەسەڵات سودی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرتووەو کۆمەڵێک سایت و پەیجی فەیسبوکیان دروستکردووە کە سێبەرن."

سەبارەت بە کۆمەڵگەش دەڵێت "کۆمەڵگەی ئێمە تەندروست نیە، لەبەرئەوەی ناتەندروست و ناساغڵەمەکان رێبەرایەتی دەکەن."

دەشڵێت "لە تۆڕە کۆومەڵایەتییەکاندا براکوژیی لەئارادایە بە شێواز و فۆرمێکی دیکە." هاوکات "دیاردە بۆتە مۆرک، بۆنمونە درۆکردن، خۆشاردنەوە، ناوگۆڕین و هێرشکردنە سەر کەسایەتی بەرامبەر، هێرشبردن و سوکایەتیکردن و جوێندان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:00 0:00

XS
SM
MD
LG