Accessibility links

موختار نەقشبەندی: هاووسەنگی هێز لە ساڵانی داهاتوودا لە جیهان


Mokhtar Naghshbandi
Mokhtar Naghshbandi

رووداوەکان و گۆڕانکاریەکان لە جیهان بە خێرا روو دەدەن و تێدەپەرن وهەندێ جاریش پێشبینیەکان کارێکی ئاسان نییە، وڵاتانێک بە خێرا گەشە دەکەن و پێش دەکەوون و دەیانەوێ بگەنە ئاستی وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانێکی تریش بە هۆێ ئاژاوە و شەڕی ناوخۆ لە دووادا ماوون. ئایا هاووسەنگیەکان لە جیهاندا لە ساڵانی داهاتوو گۆڕانیان بەسەردا دێت و ئەم گۆڕانکاریانە بە چییەوە گرێدراوون؟

رۆژنامەنوس موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵێ ئێستاش دەبینین ساڵ بە ساڵ گۆڕانکاری خەرێکە ئەکرێ لە ناو هاووسەنگی هێز لە جیهاندا، ئەمەش هەڵئەگەرێتەوە بۆ گۆڕانێکی زۆر لە ئابوری جیهان، وڵاتانی جیهانی سووەم هەرچەند ئابوریان زۆر لە دوواێ وڵاتانی پێشکەوتوودایە بەڵام گەشەی ساڵانەی ئابوریان زیاترە 5-6% لە کاتێکدا گەشەی وڵاتانی پێشکەوتوو 2-3% کە دەبێتە هۆێ ئەوەی ساڵ بە ساڵ ئەوماوە ئەو نیڤبەرە تۆزێک کەمبێتەوە، بە هۆێ ئەو گۆڕانە ئابوریەوە راستەوخۆ یان نا راستەۆخۆ کاریگەری لەسەر کێشەکانی سەربازی و سیاسیش ئەکات و دەبێتە هۆێ ئەوەی لە داهاتوودا گۆڕانکاریەک لە سیستمی وە یاخود ساختاری جیهانیدا ببینین".

کاک موختار هەر وەها دەڵێت " ئەمەریکا ئێستا ئابوریەکەی یان GDP کەی نزیکە 20 هەزار میلیار دۆلارە، چین، EUهەر کامیان نزیکەی 12 هەزارمیلیار دۆلارن، بەڵام دەبینین چین گەشەیەکی زۆر بە خێرای هەیە، تا ساڵی 2030 ئابوریەکەی بە ئەمەریکا دەگات، ئەو کاتە بێگومان چین دەست تێکەڵاویەکی زۆرتر لە کاروباری جیهان دەکات، یان بۆ نموونە هیندوستان ئابوریەکەی نزدیک بە فەرەنسادایە، تۆزێک لە ئەو کەمتر، بەڵام دەبینیت پێشبینیەکانی Goldman Sachs تا ساڵی 2050 هیند چوار بەرامبەر فەرەنسا دەرامەتی دەبێت GDP کەی، بێگومان ئەو کات لەگەڵ ئەوەدا نییە فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دابنیشت و بریار بۆ هیند بدات، هەر بەو شێوە برازیل ".

کاک موختار دەشڵێت " کورد دەبێ خاوەن ستراتیژیەتێکی بە خۆ بێت، من سەیری قسەی زۆری لە رێبەرانی کورد ئەکەم، هەرچی باس ئەکەن، باسی ساڵێک، دوو ساڵ یان سێ ساڵی ترە، پرۆژەی درێژ خایەنیان نییە، بۆ نموونە باشوری کوردستان دووای 26 ساڵ سەتلە ماسەکەشیان لە تورکیاوە بۆیان دێت، خاوەنی هیچ پرۆژەیەکی نە ئابوری و نە سیاسی نیین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:55 0:00

XS
SM
MD
LG