Accessibility links

نیاز حامید برایم: ئەو پرۆژە پێشنیارە پێویستیەکە بۆ پاراستنی میلۆنەها کەس لە کۆمەڵ کوژی


Niyazi Hamid Braim
Niyazi Hamid Braim

دیارە هەر کات باس لە NO Fly Zoneوە یاخود ناوچەی نەفڕینی ئاسمانی دەکرێت، واتە کردارێکە بۆ پاراستنی کەسانێک کە ژیانیان لە مەترسیدایە. ئێستاکە کە باس لە ناوچەی نە فڕین لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکرێت، تا چەند شیانی هەیە پێشنیاری ئەو جۆرە پرۆژە وە یاخود ئەو جۆرە کردارە ژیانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بپارێزێت؟

نیاز حامید برایم لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم پرۆژە پێشنیارە پێیشینەی هەیە، پێشتر لە باشوری کوردستان ئەمە جێ بە جێ کراوە کاتێک کە سەددام ویستی گەلی کورد لە باشوری کوردستان کۆمەڵ کوژ بکات، لەسەر پێشنیاری فەرەنسا وە بە پشتێوانی ئەمەریکا و دەرچوونی بریاری 688 ئێستاش بە هەمان شێوە گەلی کورد وە گەلانی باکوری سوریا لە ژێر هەڕەشەی دیکتاتۆرێکی تر کە ئەوەش ئەردوگانە کە دەیەوێ گەلی کورد کۆمەڵ کوژ بکات و نەیشاردوەتەوە و بگرە وەزیری بەرگریان و بۆ خۆێ و وەزیری دەرەوشیان جاڕیان دا ووتیان ئێمە کوردەکان لە ناو خەندەقاکانیاندا زیندە بە چاڵ دەکەین، بۆیە ئەو پرۆژە پێشنیارە پێویستیەکە بۆ پاراستنی میلۆنەها کەس لە کۆمەڵ کوژی".

کاک نیازی هەر وەها دەڵێت " بە دڵنیاییەوە ئەم پروژە پێشنیارەی نە فڕین نەک هەر بۆ تورکیا بەڵکو بۆ فرۆکەکانی بەشار ئەسەد و روسیاشدایە، لەبەر ئەوەی رژیمی ئەسەد چارەسەری ئاسایشی هەیە نەک رامیاری لەبەر ئەوەی رژێمیکی شۆفینە،فاشیە وە هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ ئەو رژیمەی بەعس کە کاتی خۆێ هەبوو ، بەڵی بۆ ئەوەشە پێش گرتن لە دەستدرێژیەکانی سوریا بە پشتێوانی ئێران و روسیا، چونکە بە راستی ئەو دوو پرۆژەی ئێران و تورکیا لە ناوچەکەدا، دوو پرۆژەی داگیرکاریە لە سەر بناغەی کۆمەڵ کوژی و لە ناو بردنە".

کاک نیازی دەشڵێت " بۆیە پێویست دەکات کۆمەڵگاێ نێۆنەتەوەیی بە تاێبەتی ئەمەریکا وەکو هاووبەش و هاووپەیمانی گەلانی باکوری سوریا و یەکێتیی ئەوروپا پشتێوانی لە پرۆژە پێشنیارێکی وها بکا و دابینکردنی گەرەنتی پاراستنی ئەو ناوچەیە لە جیاتی سەوداکردن لە گەڵ رژێمی ئەسەد وە یاخود روسیا کە لە ئەفرین دا پشتی لە کورد کرد و رێگاێ بۆ تورکیا خۆش کرد بۆ دەست بەسەراگرتنی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:36 0:00

XS
SM
MD
LG