لە رۆژی هەینی گوایە فەرەتر لە 50 کاس لە هەڵسوراوان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری سلێمانی لە لایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران، هەرچەند ژمارەیەکیان ئازاد کراوون بەڵام هێشتا کەسانی تر ماوە ئازاد بکرێن. ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە ئازادیەکان تا دێت لە سنووری سلێمانی تەسکتر دەبنەوە؟
عیماد عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دیارە ئەم ماوەیە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی ئاساییدا نییە، چونکە ئێمە لە قوناغێکی گواستنەوەداین بۆ پێکهێنانی حکومەت، جا ئەو کێبرکییەی نێوان یەکێتیی و پارتی واێکردووە هەردوو لایان لە هەوڵ و هەڵپەیابن بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیادا باش بێتەوە، دیارە ئەمەش لەسەر حیسابی ئازادی بیرورایە لە کوردستان، سەرەرای ئەوەی ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارە لە دوو دەیەی رابوردوودا هەمیشە لە پێناو کۆمەڵێک بەرژەوەندی حیزبیدا بەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان خۆێ لە خۆێدا لە ئارادا بوە بەڵام لەم ماوەیەدا زۆرتر بوەتەوە ".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت " بەڵی ئەم کردارانە وەکو قەرەبۆیە بۆ تورکیا، بەداخەوە دیارە ئەمانە ئێستاش لە بۆچوون و روانینی تورکیا باش تێ نەگەیشتوون، ئەو خەڵکانەی خۆپێشاندانیان کردوون پێشیلیان لە هیچ یاسایەک نەکردووە، ئەوەی جێ مەترسیە ئەمانە لە شوێنێکدا دەستگیر کراوون کە پێی دەووترێ پارکی ئازادی، شوێنێک کە خۆیان ناویان لێ ناوە و شوێنێک بۆ دەڕبڕینی بیرورای ئازادە".
کاکە عیماد دەشڵێت " ئەم هەموو کردارانە لە پێناو بەرژەوەندیە حیزبیەکاندا و لە پەیوەندی بە فرۆکەخانەی سلێمانی و خۆ نزدیکردنەوەی زۆنی سەوزە لە تورکیا".