تورکیا هەڕەشەی ڕژد لە ناوچەی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات، ئەگەر ئەو هەڕەشەیە بخاتە باری جێبەجێکردنەوە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات داگیر کات، ئەم هەنگاوەی تورکیا چی دەگەێنێت.
تورکیا عەفرینی داگیرکرد و کۆمەڵگای نێودەڵەتی بێدەنگ بوو، ئایا ئەمە ئەوە دەگەێنێت تورکیا لەناوچەکەدا یاریزانێکی سیاسی زیرەکە و لەسەر پەتی ناکۆکیی نێوان ڕوسیا ئەمریکا یاری دەکات و ئەمریکا ترسی هەیە تورکیا ببێتە لایەنگری ڕوسیا بۆیە چاوپۆشی لەهەنگاوەکانی لە سوریادا دەکات.
دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لەسوریا، کوردەکان لەترسی هێرشی تورکیا دەرگای گفتووگۆیان لەگەڵ ڕوسیا کردەوە، ئەم هەنگاوەی کوردەکان ئەوە دەگەێنێت ئەمریکا لە نیوەی ڕێگا کوردی بەجێهێشت بۆیە کوردەکان پەنا بۆ ڕوسیا دەبەن؟
ئەگەر ئەمریکا ڕێگای بەتورکیا دابێت و چاوپۆشی لە کارەکانی لەسوریادا بکات، ئەوە بەنیگەرانی ئەمریکا دادەنرێت لەبەهێزبوونی ئێران لەسوریا و عێراقدا و بۆیە چاوپۆشی لەتورکیا دەکات بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵکات و کەوانەی شیعی دروست نەبێت.
لەگفتووگۆیەکدا لەگەل وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت " تورکیا بلانی هەیە بەڵام کۆمەڵێک فاکتەری جیاواز هەیە لەوانە هەڵوێستی ڕوسیا جۆن ئەبێت، ئێران چۆن سەیری ئەو کردەوەیە دەکات!".
دکتۆر جەبار دەشڵێت "تورکیا لە عەفرین تیشکی سەوزی لە ڕوسەکان وەرگرت، ئەو ناوچەیەش ناوچەی دەسەڵاتی ڕوسیایە، ئەمریکا لەوێ دەستیان نەدەڕۆیشت، بەڵام ڕۆژهەڵاتی فورات جیاوازە، ئەمریکا لەلایەک دەڵێن دەکشێنەوە، بەڵام زۆر لایەن دەڵێن ترامپ دەکشێتەوە ئەمریکا ناکشێتەوە".
زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە