Accessibility links

گردبوونەوی ئەندامانی هەدەپە لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان


نوێنەرانی هەدەپە و چەند ئەندام پەرلەمانێكی هەرێمی كوردستان و چالاكانی سڤیل لە پێش پەرلەمانی هەرێمی كوردستان گردبوونەوە.

موزەیەن گونەش نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە دەستگیرکردنی پەرلەمانتار لەیلا گوڤەنی کرد لەلایەن حکومەتی تورکیاوە.

شیرین كاوە گەرمیانی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان داوی کرد كۆی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ناوەندەكانی نێودەوڵەتی بێنە دەنگ لە سەر كەیسی پەرلەمانتار لەیلا گوڤەن. هەروەها داواشی لە گوڤەن کرد دەستبەرداری مانگرتەنەکی چونکە باری تەندروستی ناجێگیرە.

شایەنی باسە پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گوڤەن 77 ڕۆژە لە زیندانی توركیا مانی لە خواردن گرتووە و ڕەوشی تەندروستی تا دێت خراپتر دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:19 0:00

XS
SM
MD
LG