Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان


دەکرێت بگوترێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای یەکڕیزیی و هاوهەڵوێستی و هاوبەرنامەیی دەکەن بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هیچ یەکڕیزییەک لە نێوانیاندا نییە، نە لە هەولێر و نە لە بەغدا.

یەکڕیزیی چ مانا و چ پێناسەیەکی هەیە؟ ئەڵبەت هەر یەکێک لەو لایەنانە دیدگایەکی تایبەت بە خۆیی هەیە بۆ یەکڕیزیی و هەر لە ڕیزبەندیی وشەکانیان بۆ ڕاڤەکردنی پێناسەکانیان، ئەوە دەردەکەوێت کە تەواوی ماناکانی یەکڕیزیی لەسەر کۆڵەکەی بەرژەوەندیی تایبەت نەک گشتی هەڵچنراوە.

بۆ هەندێک لە شیکەرەوە؛ هۆکاری نەبوونی یەکڕیزیی دەبەنەوە بۆ نەبوونی خواستێکی ڕاستەقینەی لایەنەکان و ئاماژەش بەوە دەکەن درێژەدان بە ئاوەها ڕەوشێک لە بەرژەوەندی خۆیانە و هیچی تر.

میوانی بەرنامە:

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر.

شیکەرەوەش هەن هۆکارە سەرەکییەکەی نەبوونی یەکڕیزیی دەگێڕنەوە بۆ بێ بڕوایی و متمانە بە یەک نەکردن لەگەڵ یەکتردا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە شیکەرەوە و چاودێر هۆکاری جیاواز دەخەنە ڕوو لەسەر ئەم دۆسێیە بەڵام پێدەچێت هاوڕابن لەسەر ئەوەی پێویستە هەنگاوی خێرا بنرێن بە ئاڕاستەی یەکڕیزیدا و ئەم دۆسێیە هەر تەنها لەناو چەند دروشمێکی باقوبریقەداردا سنوردار نەکرێت، وەک دەڵێن ڕەوشەکە هەم ئاڵۆزە و هەمیش مەترسییەکان زۆرن لەسەر ئایندەی هەرێم.

گەورە کاربەدەستیش هەن لەناو ئەو لایەنە سیاسیانەدا کە ڕایان وەهایە گەر لە هەولێر یەکڕیز نابن، با لە بەغدا یەکڕیزبن.

دەسەڵاتە زۆر و زەوەندەکانی حیزب و نەبوونی دامەزراوی نیشتمانیی پێویست و کاریگەریی لاوازی حکومەتی هەرێم لە نەخشەڕێژیی و هەروادێ و کەمبوونەوەی بڕوای شەقام بە دەسەڵات وەهایان کردووە، هێندەی تر کەلێنی بێ متمانەیی نێوان لایەنەکان گەورەتر بێت و ئەمەش بەبێ هیچ گومانێک کاریگەریی نەرێنی خستۆتە سەر دۆسێی یەکڕیزیی.

یەکڕیزی بەو مانایە نییە لەسەر هەموو شتەکان تەبایی هەبێت بەڵام خۆ دەکرێت لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەکان هاوڕایی هەبێت، بۆ نمونە لەسەر شێوازی کارکردن و بەڕێوەبردنی ناوچە دابڕێندراوەکان.

ئایا کورد پێناسەیەکی هاوبەشی هەیە بۆ یەکڕیزیی نەتەوەیی یان نیشتمانی؟

ئایا لایەنە سیاسییەکانی کورد دەتوانن برەو بە یەکڕیزی و تەبایی ناو کۆمەڵگەی کوردی بدەن؟

ئایا جیاوازی لە نێوان یەکڕیزی لە هەولێر و یەکڕیزی لە بەغدا چییە؟

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:25 0:00

XS
SM
MD
LG