Accessibility links

جەبار یاوەر: تورکیا 398 جار لە رێگای فڕۆکەوە بۆردوومانی ناوچە سنووریەکان و گوندەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە


Jabbar Yawar
Jabbar Yawar

بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە لەشکەری تورکیابەردەوامە لە سەر هێڕشە زەمین و ئاسمانیەکانیدا بۆ سەر باشوری کوردستان بە بیانوێ هێڕش کردنە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە. ئاخۆ لەشکەری تورکیا بەو هەموو تەکنەلۆژیای لەبەر دەستدایە تا چەند هێڕشەکانیان بە ووردی ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی دوور بن لە زیان گەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل؟

Turkish fighter jets
Turkish fighter jets

​جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بۆمباران و تۆپباران کردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن لەشکەری تورکیاوە چ لە رێگای فرۆکە جەنگیەکانیان وە یاخود تۆپخانەکانیان وە بگرە هەندێ جارلە لایەن هێزە زەمینیەکانیانەوە بۆەتە مایەی زیان گەیاندن هەم بە هەموو ناوچە سنووریەکان کە درێژیەکەی فەرەتر لە 700 کم وە هەم بوەتە هۆکاری رۆخان و چۆڵکردنی گوندەکان ورووخاندی خەستەخانە، خوێندگاکان، رێگا و بانەکان، پرد و ئەمجاش شەهیدکردنی خەڵک، ئەم بۆردوومانانە لە ساڵی 2007 وە تا ئێستا بەردەوامە".

Sheladize - Deralok
Sheladize - Deralok

کاک جەبار هەر وەها دەڵێت " ئەوەی کە ئێمە، بەس لە ماوەی چوارساڵدا کە ژماردوومانە، ئامارمان وەرگرتووە کە لە 1/1/2015 وە تاکو 31/12/2018 تاکو ئێستا حکومەتی تورکیا 398 جار لە رێگای فڕۆکەوە بۆردوومانی ناوچە سنووریەکان و گوندەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، جگە لەوەش 425 جار بە هۆێ تۆپخانەوە بۆردوومانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستانی کردووە کە تا ئێستا فەرەتر لە 20 کەس لە هاووڵاتیانی بێ گوناە لەو گوندانە گیانیان لە دەست داوە وە تا ئێستا 288 لە گوندەکانی سنووری بۆردوومان کردووە، دیارە ئەمە زیانێکی زۆر گەورەی بە هەموو ناوچەکانی کوردستانی گەیاندووە وە ئەم هێڕشانەش هەر بەردەوامن، وە هەر ئەو بۆردوومانەی کە پێرەکە کرا لە ناوچەی دیرەلوک چوار هاووڵاتی بێ گوناە دیسان شەهید بوون "

PKK fighters
PKK fighters

کاک جەبار دەشڵێت" ئێمەش هەر وا دەڵێن زۆربەی ئەو چالاکیانەی کە پەکەکە ئەنجامی دەدات لە قۆڵایی تورکیادایە، زۆر جار کردارەکانیان لە ئەرزروم، دیار بەکر و لە ناوچەکانی زۆر دوور لە سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن، ئێمەش ئەوە دەڵێن بۆ تورکیا لە ناو خاکی خۆێ بەرەنگاری لە چەکدارەکانی پەکەکە ناکا، بۆ تۆڵە لە خەڵکی سڤیل دەکات لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بە پێی ئەوەی ئێمە ئەزانین هیچ رێکەوتنێکی فەرمی نییە لە نێوان حکومەتی فێدراڵی عێراق لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ رێگادان بەو ئەوهەموو پێشێلکاریە ئاسمانی و بۆردوومانی تۆپخانە و هێز هێنا بۆ ئەو ناوچانە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:00 0:00

XS
SM
MD
LG