ئۆسلۆ (ڕۆیتەرز) - زاناکان دەڵێن بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی ژیانی شیردەرەکان و باڵندەکانی لە دەریاکانی جەمسەرەکانی زەوی دەژین سەخت دەکات و ڕاوکردنی ماسی وەک پێشتر ئاسان نابێت بۆیان لەکاتێکدا ئاوەکان ساردبوون و ماسی لەژێر بەستەڵەکدا جوڵەیان خاوتربووە.
توێژنەوەیەک لە گۆڤارئ (ساینس)ی زانستیی ئەمریکادا بڵاوبۆتەوە دەڵێت نەهەنگ، باڵندەکان، سەگیئاو، بەتریق و چەندین گیانداریدیکەی خوێنیان گەرمە و ناگۆڕێ، لەدەریاکانی جەمسەرەکاندا شێوە کۆنترۆڵی دەریاکانیان هەبوە و لە نێچیرەکانیان کە خوێنیان سارترە خێراتربوون.
بەڵام بەڕزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوی ئۆقیانوس و بەستەڵەکەکانی باکوور و باشووری زەوی ماسی بچووک تا دەگاتە ماسی جۆری شارک و خوێن ساردەکان دەبووژێنێتەوە کە لەئاوی بەستەڵەکدا جوڵەیان خاوترە.
توێژەرەوە جان گرادی لە زانکۆی میشیگن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "بەگشتی گیاندارە خوێن گەرمەکانی ڕاودەکەن کۆنترۆڵی ئاوەکان دەکەن ئەگەر نێچیری خوێن سارد و جووڵە خاوی لێبێت".
گرادی دەڵێت "ئەگەر لە نێچیرەکەت و دووژمنەکانت خێراتر بیت، ئەوە گرنگە بۆ مانەوە و بەدەستهێنانی خۆراک".
زاناکان دەڵێن بەرزبوونەەوی 1 پلەی سەدی لەگەرمای دەریاکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی 12%ی ژمارەی شیردەرەکانی دەریا.
بۆ توێژینەوە لەسەر ئاڵۆزی خەو، چین گۆڕانکاری لەجیناتی مەیموندا دەکات و کۆپی دەکات
شەنگهای (ڕۆیتەرز) - ئاژانسی هەواڵی چین (شینخوا) بڵاویکردەوە، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەسەر ئاڵۆزیەکانی خەو و گۆڕانکاری لە کاتژمێری باێۆلۆجیدا، ئەوەی پەیوەندی بە کێشەی خەو و خەمۆکی و نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە، زاناکانی چین چەند مەیمونێکیان کۆپی کردوە کە گۆڕانکاری وڕێککردنەوە بۆ جیناتیان کراوە.
ئاژانسەکە لە (ناشنال ساینس ڕیڤیو) کە گۆڤارێکی زانسیتی چیەنە گواستوێتەوە، کە دەڵێت "بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تەندروستی زیندەوەر، ئەمە یەکەم کەڕەتە چەند کۆپیەک لە یەک مەیموون دەکرێت گۆڕاناکری جیناتی بۆ کراوە". کۆپی مەیموونەکان لەپەیمانگای زانستی هەستەدەمار کراون لە ئەکادیمیای زانستی چین لە شەنگهای.
سەرباری ئەمە شینخوا دەڵێت بۆ ئەم مەبەستە مەیموونێک دەستنیشانکراوە کێشەی خەوتنی هەبوە و زاناکان خانەی ڕیشاڵیان بەرکارهێناوە بۆ کۆپیکردنی 5 مەیموونەکە لێی.
ڕۆژنامەی چاینا دەیلی بڵاویکردەوە، کۆپی کردنەکان ڕێگا لەبەردەم توێژینەوەی زیاتر دەڕەخسێنێت لەسەر هەمان شێوەی کێشە لای مرۆڤ، ئەوەی بۆتە جێگای نیگەرانیگەورە سەبارەت بە تەندروستی میشک.
هەروەها ڕۆژنامەکە دەڵێت مەیموونەکانی کۆپی کراون ڕەفتاری "نەگەتڤ دەردەخەن" ، لەوانە کێشەی خەوتن و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕادەی نیگەرانی و "ڕەفتاری هاوشێوەی شێزۆفیرینیان هەبێت".
شێنخوا دەڵێت بەرنامەکە ئەوەی کۆمەڵەی مۆراڵی پەیمانگاکە سەرپەرشتی دەکات گوونجاوە لە گەڵ ڕێنمایی و بنەمای مۆراڵە نێودەڵەتیەکانی تایبەتە بە توێژینەوە لەسەر گیاندارن.
ئەڵمانیا بەقۆناغ تا ساڵی 2038 دەست لەبەکارهێنانی خەڵوزی بەردین هەڵدەگرێت
حکومەتی ئەڵمانیا کۆمسێۆنێکی دەستنیشانکردوە بۆ دانانی پلان بۆ دەست هەڵگرتن بەقۆناغ لە بەکارهێنانی خەڵوزی بەردین بەهاتنی ساڵی 2038.
دوای ئەو فشارانەی لەسەر گەوروە ئابوری ئەوروپا دانراوە بۆ جڕکردنەوەی هەوڵەکانی لەپێناو کەمکردنەوەی گۆڕاناکری کەش و هەواو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی، کۆمسێۆنەکە لە کەسانی سیاسی و شارەزای کەش و هەواو نوێنەری سەندیکا و کەسایەتی پیشەسازی بەرهەمی خەڵوز پێکهاتوە و پلانی دارشتوە.
دوای 20 کاتژمێر لە دانوستاندن و ڕاگۆڕینەوە سەرۆکی کۆمسێۆنەکە رۆناڵد بۆفالا ووتی "ئەمە ڕۆژێکی مێژوویییە".
لەلایەکیکەوە دەبێت پێداچوونەوە بە ئامۆژگاریەکاندا بکرێت، ئەوەی بڕی 45.6 ملیار دۆلار دەگرێتەوە لە یارمەتی بۆ کانەکانی خەڵوز بەرهەم دێنن و لەم هەنگاوە زیان بەخش دەبن، دەبێت حکومەتی ئەڵمانیاو و 16 بەڕێوبەرایەتی خۆجەیی ناوچەکە قەرەبوویان بکەنەوە.
لەکاتێکدا بەرپرسانی حکومەت ستایشی ڕاپۆرتەکەیان کرد، کۆمپانیای RWE بەرهەم هێنەری وزە ئەوەی سەرپەرشتی چەند کۆمپانیایەک دەکات بە خەڵوزی بەردین کاردەکەن ووتی "ساڵی 2038 زوو دەبێت بۆ دەستهەڵگرتن لە بەکارهێنانی خەڵوز"
سەرباری ناوبانگی ئەڵمانیا وەک وڵاتێکی سەوز، بۆ پێداویستیەکانی وزە پەشێوەیەکی گەورە پشت بە خەڵوزی بەردین دەبەستێت، بەشێکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری ڕاوێژکار ئەنگێڵا میرکڵ بۆ دەستهەڵگرتن بەقۆناغ لە بنکە ناوەکیەکان بە هاتنی ساڵی 2022، دوای ڕوداوی بنکەی ناوەکەی فۆکۆشیما لە ژاپۆن لەساڵی 2011دا.
لە ساڵی 2018دا خەڵوز لە%30ی تێکەڵاوی بەکارهێنانی وزەی ئەڵمانیای پێکهێناوە، ئەمەش بەرزترە لە ژمارەکانی زۆرینەی وڵاتانیدیكەی یەکێتی ئەوروپا بەکاری دێنن.