Accessibility links

مەم بورهان قانع: زۆرینەی پەرلەمانیی لە هەرێمی كوردستان دا مانای زۆرینەی خەڵكی كوردستان نییە


Mam Qanie
Mam Qanie

دیارە ئەگەر بە رەوا بێت وە یاخود بە ساختەکاری وەکو زۆری لایەنەکان لێ دەڕوانن پارتی دیمۆکراتی کوردستان زۆرینەی کورسیەکانی بە دەستهێناوە، بەڵام ئایا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە؟ ئایا رەوایە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و پۆستی سەرۆک وەزیر لە دەستی پارتی و لە دەستی تاکە بنەماڵەیەکدا بێت؟ ساڵەهایە باس لە دەسەڵاتی بنەماڵە دەکرێت، چ ئومێدێک هەیە دیسان بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەست بەسەر هەرێمەکەدا بگرن کە خۆیان لەو بارودۆخەی کە هەرێمەکە تێدایە بەرپرسن؟

مەم بورهان قانع ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە هەڵبژاردنەکاندا پارتی 45 کورسی هێناوە، ئێمە تێبینیمان هەیە وە بەڵگەکانیش ئەیسڵمێنی کە لە رابوردوودا خستمانە روو وە زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیەکان باسیان کرد کە لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی رابوردوودا ساختەکاریەکی بێ ژومار کراوە، گریمان ئەوانەش دەنگی راستەقینەش بن، لە سەدا 65 ی خەڵک بەشداری نەکردووە و لە سەدا 35ی خەڵک بەشداری کردووە، پارتی 45 کورسی لە سەدا 35ی هەیە کە ئەکاتە 15 دەر سەدی دەنگدەری کوردستان، نزیکەی 65 ی خەڵکی کوردستان بەشداری دەنگدانیان نەکردووە، بۆیە ئەو کورسیانە دەنگی راستەقینەی خەڵکی کوردستان نییە، بۆیە ژمارەی زۆرینەی پەرلەمانی، بە واتای ژمارەی زۆرینەی خەڵکی کوردستان نییە ".

کاکە مەم هەر وەها دەڵێت " ئێمە پێیمان وایە سیاسەت دەبێ دامەزراوەیی بکرێت وە ئەبێ جۆرێک لە هاووسەنگی لە بەرچاو بگێردرێت و هاووسەنگی جوگرافی درووست بێت، لەبەر ئەوەی لە ناوچەیەکدا نابێ ئەم دوو پۆستە گرنگە کە هەردووکیان دەسەڵاتی جێ بە جێ کارن نابێ لە ناو حیزبێکدا قورخ بکرێ یان لە ناو بنەماڵەیەکی دیاریکراوودا قورخ بکرێ، پێیمان وایە پێویست ئەکا ئەمە دابەشکاری هەبێ وە ئەبێ ئەم دابەشکاریە خزمەتی پایەکانی دیمۆکراسی بکا لە هەرێمی کوردستان ".

کاک مەم دەشڵێت " ئێمە وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ و هەم وەکو جۆڵانەوەکشمان پێشنارمان بۆ کۆێ هێزە سیاسیەکان کرد تا ئەم ساتە وەختە بە پیرمانەوە نەهاتوون، ووتمان ئەگەر جورئەتێکی سیاسی هەبێت بگەنە رێکەوتنێک، کوێ هێزە سیاسیەکانی دەرەوەی پارتی، بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم هەر کام لە لای لایەنێک بێت، نە وەک ئەم دوو پۆستە گرنگە لە لای لایەنێک بێت، بەڵام بەداخەوە هێزەکانی تر ئەرۆن ئیش بۆ جێگیری ئەکەن، هەمیشە لە خەریکی جێگیردان، ئیش بۆئەوە ناکەن یەکێک لەو پۆستە گەورانەیان هەبێت، هەمیشە هەڵپەی جێگیریانە و هێشتا کە دانوستاندنی راستەقینەش دەستی پێی نەکردووە هەڵپە کردنیانە بۆ جێگیری، کە ئێمە ناومان ناوە کاری شاگردیەتی لە حکومەت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:50 0:00

XS
SM
MD
LG