سوید (ڕۆیتەرز) – لەوانەیە ڕەگی درەخت و چڵی دارەکان ڕۆژێک لەڕۆژان بەکاربێت وەک وزە بۆ ئیشپێکردنی ئۆتۆمۆبێل، ئەمە ئومێدی توێژەرەوەیەکی سویدە دوای پەرەپێدانی بەرهەمێکی گەڵای دەرەخت.
زانای ئەندازیاری کیمیا کرستیان هۆڵتیبیرگ لە زانکۆی لۆند پاشماوەی شلەی ڕەنگ ڕەشی لە گەڵاو چڵی دەرخت بەرهەم هاتوە بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی پۆلمێری ناسراوە بە لیجنین.
دوای پاڵاوتن و پاکردنەوەی دەگۆردڕێت بۆ بەنزین.
هۆڵتیبیرگ لەمبارەیەوە ووتی" ئێمە تەختە و دار بەکاردێن دوای ئەوەی لە درەوستکردنی کاغەز دەمێنێتەوە، و لەگەڵ پاشاماوەی درەخت ئەوەی وزەی کەمی تێدا تێکەڵاوی دەکەین .
لە ڕۆی ژینگە وە دەڵێت "تایبەتمەندی بە سووتەمەنی زیندەوەر دەدات وەک میثانۆلە".
مشتوومڕی زۆر لەسەر بەرهەمهێنانی میثانۆل هەبوو لەڕووی بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی بۆ بەرهەمی بەکاردێت.
هۆڵتیبێرگ کارگەیەکی بچووکی تاقیکردنەوەی هەیە بەهیوایە ئەو وزەیەی لە پاشماوەی درەخت دەمێنێتەوە و لە دارستانەکاندایە بەهاتنی ساڵی 2021 سوودی لێوەربگیرێت .
هەرچەندە تائێستا سودێکی کەمی بە شۆفێرانی وڵاتی سوید گەیاندوە ، بەڵام بەهیوایە شانبەشانی بەرهەمەکانی لەئێستادا لەپەڕەسەندندایە هاریکاربێت بۆ دەستهەڵگرتن لە بەکارهێنانی خەڵووزی بەردین.
توێژینەوە: لەوانیە وەرزشی ئیرۆبکس توانای بیرکردنەوەی کەسانی گەوەرە و بەتەمن باشترکات
(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات وەرزشکردن توانای بیرکردنەوەی کەسانی گەنج و گەورەوە و بەتەمەن بەهێزتر دەکات.
دوای ئەنجامدانی وەرزشی جۆری ئیرۆبکس بۆ ماەوی 6 مانگ دەرکەتوە کەسانی گەورە ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 20 تا 67 ساڵدا بوە پەرەوپێشچوونیان لەبیرکردنەوە و پلاندانان و چارەسەری کیشەدا بەدەستهێناوە، هەروەها بەشی ڕەنگ خۆڵيمێشی مێشکیان زیاتر بوە ئەوەی پەیوەندی بەبیرکردنەوە و ئەو جۆرە ئەرکانەی مێشکەوە هەیە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری (پزیشکیی هەستەدەمار)دا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "گرووپی بەراوردکردن ئەوەی لە هەمان سەروەختدا تانها وەرزشی ئاسایییان کردوە هیچ سودێکیان بەدەست نەهێناوە.
بەرپرسی توێژینەوەکە یاکۆف شتێرن پرۆفیسۆری زانستی دەروونی و هەستەدەمار لە ناوەندی پزیشکیی زانکۆی کۆلۆمبیا لە شاری نیویۆرک دەڵێت "خەڵکی ڕوانگەیان وایە مرۆڤ لە تەمەنی گەورەدا چالاکی مێشکی کەم دەبێتەوە، بەڵام لە تەمەنی سیەکانیشدا مرۆڤ پیویستی بە هەندێک یارمەتی هەیە".
دەشڵێت "زۆر لە توێژینەوەکان دەردەخات مرۆڤ لە بیستەکانی تەمەندا بۆ بەرەوژوور پاشەکشە لەچالاکی مێشکیدا هەیە، بۆیە پەیامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە وەرزشی ئیرۆبکس زۆر گرنگە".
لەبەر نەبوونی توێژینەوە لەم شێوەیە لەسەر لاوان و گەنجان و گەورە، شتێرن و یاوەرەکانی 132 خۆبەخشیان لە تەمەنی 20 ساڵیدا داناوە بۆ توێژینەوە لەسەر کاریگەری وەرزش لەسەر بەئاگابوون و کارو چالاکی مێشک. بەر لە توێژینەوەک هیچکام لە خۆبەخشەکان وەرزشی جۆری (ئیرۆبکس)یان نەکردوە.
سەرەتا خۆبەخشەکان تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی کار و ئەنجامدانی بیرەوەری کتووپڕ و چارەسەری کێشەو مەتەڵ و توانی زمانەوانی و سەنگی خستنە سەر پرسیاریان بۆکردوون . زاناکان خۆبەخشانایان بێ جیاوازی کردوە بە 2 گرووپ، یەکەم وەرزشی ئیرۆبکسی کردوە گرووپی دووهەم وەرزشی ئاسایی.
دوای کۆتایی کاتی توێژینەوەکە کە 24 هەفتەبوە، ئەوی وەرزشی ئاسایییان کردوە توانایەکی زیاتری مێشکیان لادروست نەبوە، بەڵام لەهەموو تەمەنەکان ئەوانەی بەشداری وەرزشی ئیرۆبکس بوون توانای میشکیان و لیکدانەوەیان پەرەی سەندوە تەنانەت گەورە تەمەنەکان ئەو پەرەپیشچوونەیان زیاتر پێوە دیار بوە.
لەلایەکیدیکەوە پشکنینی لەرینەوەی مەگناتیکی دەریخستوە ئەوانەی وەرزشی ئۆرۆبکس یان کردوە توێکڵی مێشکی پێشەوەیان ئەستوور تر بوە.
هەروەها پرۆفیسۆر کیرک ئیرکسن لە بەشی زانستی دەروونی لە زانکۆی پیتسبرگ لە ولایەتی پەنسلڤانیا ووتی "توێژینەوەکە جەخت لەوەدەکاتەوە کە وەرزشکردن هۆکارێکی گاریگەری ئەرێنی لەسەر چالاکی و باشبوونی میشک هەیە".
ووتیشی چالاکیەکانی جەستە دەرمانی بەهێزی پتەوکردنی تەندروستی مێشک و تەندروستی بەئاگابوون بەدرێژایی تەمەن.
توێژینەوە: قەڵەوی کاری کورچیلە لاواز دەکات
(ڕۆیتەرز) توێژینەوەیەکی گەورە ئاماژە دەدات بەوەی شیانی گورچیلە لەکاری بکەوێت بەهوۆی بەرزنوونەوی کیشی مرۆڤ، جیاواز لەەوەی کەسەکە کیشەی گورچیلەی هەبێت یان نا.
توێژینەوەکە بۆی دەرکەوتوە کەسانی بەتەمەن ئەوانەی لەڕادەبەدەر قەڵەون و کێشیان زۆرە، دوو ئەوەندە ئەگەری تووشبوونی لاوازی گورچیلەیان هەیە، ئەمە بەراورد بە کەسانی گەورە ئەوانەی تەنها کێشیان زۆرە.
پزیشک ئەلیکس شانگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت " کیشی بەرز بەتایبەتی لەدوروبەری ناوقەد هۆکاری زۆر لە گاریگەری هەرسکردنی نادروستە ئەوەی کاریگەری لەسەر گورچیلە هەیە ".
هەروەها شانگ ووتی "کێشی زۆر لەوانەیە سیستەمی سمپثاوی چالاک کات و ئەو هرمۆنە زیاتر بڕێژێت کە دەبێتە هۆی مانەوەی سۆدێۆم لە خوێندا و پاشان بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەورها سەخت دەبێت بۆ جەستە شەکر دەرکات کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەکرە".
سەرباری ئەمەش دەڵێت "ئەم هەموو کارە خراپە بۆ گورچیلە زیانی هەیە و تووشی هەوکردنی دەکات ئەوەی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی کێش و بوونی چەوری زۆر لەناوقەدا هەیە".
دەشڵێت "بەرزبوونی کێش چالاکی سیستەمی هەستەدەمار و سمپثاوی و هرمۆنەکان زیاتر دەکات ، ئەمەش دەبێتە هۆی پەنگخواردنی سۆدێۆم لە خوێندا وبەرزبوونەوەی فشاری خوێن، لەلایەکیکەوە کێشی بەرز توانای جەستە بۆ گواستنەوەی گلکۆز لەخوێنەوە بۆ خانەکان لاواز دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شەکرە هەیە".
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی 1.9 ملیار کەسی گەورە گرفتی بەرزبوونی کیش و قەڵەویان هەیە. نزیکەی 4 لە هەر 10 کەس گرفتی بەرزیی کێشیان هەیە، هەروەها نزیکەی 1 لە هەر 10 کەسی بەتەمان کرفتی قەڵەویان هەیە، ئەوەش حاڵەتێکە ڕەنگە مەترسیەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە و کێشەی جوومگە و هەندێک جۆری شێرپەنجە و سەرباری گرفتەکانی گورجیلە بەرزکاتەوە.
بۆ توێژینەوەکە لە نێوان ساڵی 1970 تا ساڵی 2017 ئاماری زیاتر لە 5.4 ملێۆن کەس لە 40 وڵات لە ئاسیا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا باکوور کۆکراوەتەوە. هەروەها ئاماری زیاتر لە 84 هەزار کەس کۆکراوەتەوە ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەر و زیاتر لە 19 هەزار کەسی بەتەمەن تووشی نەخۆشی قورسی کوورچیلە بوون.