Accessibility links

کاوە ئاهەنگەری: کۆنگرەی وارشۆ دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران


دوا لێدوانی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی دەڵێت ئێران بەردەوام دەبێت لەبەرزکردنەوەی توانای مووشەکە بالستیەکانی، ئەمە ڕکەبەریەکی گەورەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە، ئایا ئێران بشتی بە چی قایمە وا بەرامبەر بە ئەمریکا ئەوستێتەوە؟.

بڕیارە ئەم مانگە لەوارشۆ کۆنگرەیەک دەربارەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەئامادەبوونی 79 ووڵات ببەسترێت بۆ سنوردارکردنی ڕەفتاری ئێران لەناوچەکەدا، ئایا ئەم کۆنگرەیە ئەتوانێت ئەو سنورە بۆ ئێران دانێت کە پێشتر هیچ هەوڵێک نەیتوانیوە ئێران ملکەچ کات؟.

باڵێوزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا ڕیجارد گرینیل ئەوروپا ئاگەدار دەکاتەوە لە پێشێل کردنی سزاکانی بەسەر ئێراندا دانراوە، هۆکار چیە ئەوروپا ناتوانن بەتەواوەتی پابەندی بڕیارەکانی دژ بەئێران بن؟.

کاوە ئاهەنگەری چالاکوانی سیاسی لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ووریا کاڵێ دەڵێت "کۆماری ئیسلامی زۆر بەباشی لەدۆخەکەو ڕەوشی ناوچەکەو ئەو شەپۆلانەی کە دژ بە کۆماری ئسلامین هەن، هەروەها ئەو هێزانەو فاکتەرانەی دەستیان لەدەستی یەکتر دژ بە کۆماری ئیسلامی ناوە وبوەستنەوە، باش لێیان ئاگادارە".

دەشڵێت "ئێران باش دەزانێت نەک توانای ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازیان نیە، بەڵکوو توانای ڕوبەڕوبوونەوەی ئابووریشیان نیە، بۆیە لێدوانەکانیان زۆرتر بە هەڕەشەو گووڕەشە دەچێت بۆ بەدەستخستنی هەندێک دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرس و قەیرانانەی ڕووبەڕویان بۆتەوە لەڕێگای گفتووگۆ و دانوستاندنەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:56 0:00

XS
SM
MD
LG