Accessibility links

شەماڵ بۆکانی: کورد دەبێ بزانن چۆن کۆدە سیاسیەکان بخوێننەوە


Shemal Bokani
Shemal Bokani

کەم بوە کاربەدەستێکی ئەمەریکایی لە کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکاندا بەو جۆرەی سیناتورجان کەنەدی باس لە کورد و پشتێوانی لە کورد بکات. بۆ کەسێک وەکو کەنەدی نەک هەر باسی کورد و پێشیلیەکان بەرامبەر بە کورد بکات بەڵکو بە توندیش هێڕش بکاتە سەر نەیارەکانی وەکو تورکیا کە هاووپەیمانی ئەمەریکا و ناتۆیە؟

شەماڵ بۆکانی نووسەر و لێکۆلەری سیاسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " راستی رێکەوتێکی مێژووییە کە هاتوەتە ئاراوە، ئەویش ئەوەیە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا کە داعش رووێ کردە کوردستان وە ئەم هێڕش و بەرگریانە هاتە ئاراوە، کورد بە شێوەیەکی گرژیتر چوە فاکتەرەکانی سیاسی جیهانیەوە وە لە هەمان کاتدا بۆ ئەمەریکاش هەندێ بابەت روون بوەتەوە کە ئیتر بە پێی ئەو بەرژەوەندیانەی خۆیان بە شێوەی ستراتیژ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پیادەی دەکەن، ئەمەریکا خۆێ پێویستی بە کورد هەیە ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەم باسکردنە چەندین (کۆدی) نهێنی تێدا بوو، وە گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە ئێمە لەم کۆدانە سیاسیانە دەبینین کە ئەمەریکا سوورە وە پێیداگرە لەسەر ئەم پرۆسەییەی جان کەنەدی کە لەوێدا ئاماژەێ پێی دەکات، کە پێویستە ئێمە کورد زووتر بخەینە بازنەی (معادلات) ی سیاسی ناوچەییەوە و زووتر بچێتە بواری جێ بە جێکردن وە کورد ئاوڕێکی جددیترلێبدرێتەوە، بەڵام گرنگ لەوەدا بوو کە ئێمە چۆن کۆدە سیاسیەکان بخوێنینەوە، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ئێمە باوەری ئەوەمان نەدەکرد بەو شێوەیە کە ئەمرۆکە ئەمەریکا روو لە ئێرانە وە راستەوخۆ دژایەتی دەکات وە بە تیرۆریزمیکی پاڵپشتی کەری سەرەکی تیرۆریزمی جیهانی دەزانی بۆچی لەوێدا باس لە کوردی رۆژهەڵات نەکرا ".

کاک شەماڵ دەشڵێت " ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ زلهێزێکی وەکو ئەمەریکا بپارێزن یان بیانەوی بە هونەری سیاسەت سەودای لەگەڵدا بکەن دەبێ خۆیان کۆدەکان بخوێننەوە، بەڵام بەداخەوە ئەحزابی کوردی رۆژهەڵاتی بە ئێستاشەوە کە زۆر کەسیان وایە ئایدیۆلۆژیان نەمردووە وە چەپ نەماوە بەڵام ئەوان بەو شێوە ئاێدیۆلۆژیە تا ئێستاش سەودایەکی بەرژەوەند خوازیان لە پێناو گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لەگەڵ ئەمەریکا نەکردووە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:44 0:00

XS
SM
MD
LG