سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە جریوەیەکدا ووتی ئەگەر بێت و وڵاتانی ئەوروپا چەکدارە دەستگیرکەراوەکانی داعش و ژن مناڵەکانیان وەرنەگرێتەوە ئەوا ناچار دەبن ئازادیان کەن.
هۆکار چیە وڵاتانی ئەوروپا نایانەوێت بچنە ژێرباری وەرگرتنەوەی ئەوچەکدارانەو خێزخانەکانیان؟. وڵاتانی ئەوروپا کە بەناوبانگن بەەوەی دەتوان سەرلەنوێ لەڕوی دەروونی و دابینکردنی ژیانەوە ئەوکەسانە لەکۆمەڵگادا دامەزرێننەوە، بەڵام ڕەتیدەکەنەوە ئەو کارە بکەن؟ ئەگەر پیاوە جەکداەکانیش وەرنەگرنەوە زۆر لە دەستگیرکراوەکان ئافرەت منداڵەکانیانن، لەڕوی مافی مرۆڤەوە بۆ ئەو ڕێگایەیان پێنادەن.
لەمبارەیەوە بژار تەها خەلیل پارێزەرو چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت دروستبوونی داعش چانسێکی باش بوو بۆ وڵاتانی ئەرورپا بۆ دوورکەوتنەوەی ئیسلامیە تووندڕەوەکان لەوڵاتەکانیان و ڕزگاربوونی وڵاتانی ئەوروپا لەوکەسانی ڕۆژێک لەڕۆژان مەترسیبوون.
دەشڵێت لەورباوەڕەدا نیم وڵاتانی ئەوروپا ئامادەبن ئەو کەسە توندڕوانەی ناسنامەی دروستیان دەرکەوتوە بجەنەوە وڵاتەکانی خۆیان و متمانەیان پێبکرێت.
بەڕێز بژار تەها دەڵێت ئەمانە کەسانی سادە نین، کەسانیان هەیە لە پلەی ئەمیردا بوە، بۆ هەچ وڵاتێکی ئەوروپا بچێتەوە دەبێتە سەرچاوەی مەترسی، ماڵ منداڵیان هەیە، بەندەکانی مافی مرۆڤ ڕێگا بەو وڵاتانە نادات ژن و منداڵیان بخرێنە زیندانەوە، بە پێی یاسا تاوان تەنها کەسێک دەیکات و ئەندامانی خێزان لێی بەرپرسیارنین، بۆیە ئەمە دەبێتە کێشەیی یاسایی.
هەروەها دەڵێت منداڵ پێویستە لەمنداڵیەوە بەشێویەکەی تایبەت پەروەردەی بکەیت، بەڵام هەندیک لەم منداڵانە فێری سەربڕین و کووشتن ئەشکەنجەدان بوون.