لۆس ئانجلیس(ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی ئۆتۆمۆبێلی (ئۆپۆریونیتی) سەر بە بەڕێوبەرایەتی فڕین و واڵای ئەمریکا ناسراو بە ناسا دەڵێن ئەو ئۆتۆمۆبێلەی بۆ گەڕان و پشکنینی سەر هەسارەی بارام (مەریخ) بۆ ماوەی 3 مانگ دروست کرابوو پەیوەندی لەگەڵ زەویدا پچراوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ 15 ساڵ بەردەوام بوو لەکارکردن.
ئەندازیارانی پەیوەندی بە ئۆتۆمۆبێلەکەوە دەڵێن لەوانەیە ئامێرەکانی (ئۆپۆرتیونیتی) بەهۆی ڕەشەبای بەهێزەوە لەکارکەوتبن. ئەو ڕەشەبایە لەکاتێکدا بوو ئۆتۆمۆبێلەکە لە ناوچەی دۆڵی (پێرسیڤێرانس) بوە و ڕشەبا بەهێزەکە بۆتە هۆی دابڕانی خانەکانی بەرههەمهینانی وزە لە تیشکی خۆر کە ئۆتۆموبێلەکە دەخاتە کار.
ئۆتۆمۆبێلەکە دروستکرابوو بۆ بڕینی دوریی 1 کیلۆمەتر بەڵام توانی 45 کیلۆمەتر ببڕێت و بۆ زۆرتین ماوە لەسەر هەسارەی بارام لەکاردابێت.
تۆماس زۆرپۆتیش لە بەرێوبەرایەتی ئەرکە زانستیەکان لە ناسا ووتی ئەندازیاران ڕۆژی 3 شەممەی ڕابردوو لەدوا هەوڵدا فەرمانی خستنە کاریان نارد بەڵام هیچ وەڵامدانەوەیەکان بەدەست نەگەیشت.
زۆربۆتشین لە تاقیگەی ماشێنەکانی هەڵدانی مووشەک بۆ واڵایی لەکالیفۆرنیا ووتی " دوای ڕێزو پیزانینێکی زۆر دەتوانم ڕایگەێنم کە ئەرکی ئۆپۆرتیونیتی کۆتایی هات".
ناسا ڕایگەیاندا لەکاتی پشکنین و هەڵکەندنی خاکی بارام ئۆتۆمۆبێلەکە ئاماژەی بوونی ژیان کۆکردۆتەوە کە هەسارەکە لەڕابردوودا شێدار و گەرم بوە، ئەوەش بەسە بۆ بوونی ژیان لەسەری. هەروها دۆزینەوەی ڕێڕەوە سپیەکان لە گەچ و کانزا کە ئاماژەیە بۆ جووڵەی ئاو لە کەلێنەکانەوە لەژیر خاکی هەسارەکەدا.
دوای دابەزینی ئۆتۆمۆبێلی (سپیریت) لەسەر هەسارەی بارام لە مانگی 1ی ساڵئ 2004دا ئۆپۆرتیونیتی نیشتەوە. (سپیریت) لە ساڵی 2010دا لەکار کەوت دوای ئەوەی لە گڵێکی نەرمدا لەڕۆشتن وەستا.
توێژینەوە: زۆر خواردنی گۆشتی سوور ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشیەکانی جگەر بەرزدەکاتەوە.
(ڕۆیتەرز) توێژینەوەیەک لەووڵاتی هۆڵەندا دەڵێت، ئەوکەسانەی پرۆتنی زۆر دەخۆن لە سەرچاوەی گۆشتی سوور لەوانەیە تووشی کەڵەکەبوونی چەوریی بن لەسەر چگەریان و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی جگەر بەرزبێتەوە بەراورد بەوکەسانەی سەوزە دەخۆن وەک سەرچاوەی پرۆتین.
توێژەرەوان سەنگییان خستە سەر ئەوەی ناسراوە بە نەخۆشی چەوربوونی چگەر بێ ئەلکهول ئەوەی پەیوەندی بە قەڵەویەوە هەیە و هەندیک شێوەی خواردن. لەکاتێکدا پزیشکەکان ئامۆژگاری دەدەن بە گۆڕانکاری لە شێوەی خۆراکدا بۆ چارەسەری ئەو جۆرە نەخۆشەیانەی چگەر، کە چەندین توێژینەوە تائێستا بەڕوونی نەیانسەلماندوە ئەو گۆڕانکاریانە دەبێتە هۆی خۆپارستن لە تووشبوونی.
لەمیانەی توێژینەوەکدا توێژەرەوان شیکاریی ئامارەکانیان کردوە لەپشکنینی چەوریەکانی جگەر بۆ 3882 کەس تەمەنی مامناوەندیان 70 ساڵ بوە. پشکنینەکان دەریخستوە 1337 بەشدار یاخود 34% تووشی نەخۆشی چەوریی جگەر بوون ئەوەی پەیوەندی بە مەی خواردنەوە نیە، لەنێوانیان 132 کەس کێشان تەندروست بوە، 1205 کەسیان کێشیان بەرزبووە.
شیکاریەکان دەریخستوە، ئەو کەسانەی کێشیان بەرزبووە و بڕێکی زۆر پرۆتینی گۆشتی سوریان خواردوە، بەڕێژەی 54% زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەچەوربوونی جگەر هەبو بەراورد بەوانەی کەمتر گۆشتیان خواردوە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری (کۆئەندامی هەرسدا) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت بەشداربوان ئەوانەی گرفتی چەوربوونی جگەریان نەبوە، بەڕێژەی مامناوەند 2052 کالۆریان لە ڕۆژێکدا خواردوە، بەراورد بە 1996 کالۆری لە ڕۆژێکدا بۆ کەسانی کیشەی چەوربوونی جگەریان هەبوە.
زۆرینەی ئەو کالۆریەی تووشبوان بەبەدەستیان هێناوە و بۆتە هۆی چەوریی جگەر، لەپرۆتینەوە بوە.
توێژینەوە: خەوتن جەستە لە ڤایرۆس دەپارێزێت
(ڕۆیتەرز) توێژەرەوان لە ئەڵمانیا گەشتونەتە ئەو دەرەنجامەی کە خەوتن دەتوانێت مرۆڤ لەتووشبوون بەسەرما جاک بکاتەوە. پێدەچێت خەوتن توانای جۆرێک خانەی تایبەتی بەرگریی بەهێزترکات لەڕێگای باشترکردنی دەرفەتی لکاندنیان بە ڤایرۆسەوە و دواتر لەناوبردنیان.
توێژەرەوان سەنگیان خستوەتە سەر خانەی جۆریT ئەوەی ڕێگری لە نەخۆشیە بۆگوازراوەکان دەکات. کاتێک ئەو خانانە خانەیەک دەستنیشان دەکەن تووشی ڤایرۆس بوە، ئەوا کاردەکەن لەسەر چالاکردنی جۆرێک پرۆتینی لینج باناوی (ئەنتگرین) ڕێگایان دەدات بەو خانەیەوە بلکێن تا هەڵی دەوەشێنەوە.
توێژەرەوان توانیویانە بیسەلمێنن کەمی خەو و هەروەها سترێسی درێژخایان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هرمۆنەکانی ڕێگری لە پرۆسەی گواستنەوە، ئەوەی هاریکارە بۆ چالاکبوونی پرۆتینی لینج.
(ستۆیان دیمترۆف) توێژەرەوە لە زانکۆی تۆبینن لە ئەڵمانیا و بەرپرسی توێژینەوەکە ووتی " ئەگەر مرۆڤ بیەوێت سیستەمی بەرگری بەهێزکات دەبێت "بڕێکی باش بخەوێت و خۆی لە سترێسەوە بەدوور بگرێت".
دکتۆر لویس دۆبالۆ پرۆفیسۆری نەخۆشیەکانی سی و دۆخە نالەبارەکان و گرفتی خەوتن لە کۆلێجی ئەیکان بۆ پزیشکی لە ماونت ساینای لەشاری نیویۆرک دەڵێت زاناکان بۆ سەروەختێکی زۆرە ئاگەدارن کەمییخەو لەوانەیە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری هەبێت.
سەرباری ئەمەش ووتی "توێژنەوەکانی لە نەخۆشخانەکان کراون دەردەخات ئەوانەی کەم خەون دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆس دەبن زیاتر توشی نەخۆشی دەبن.