پاش بریارەکەی سەرۆک ترامپ لە کێشانەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سوریا نگرانیەکی زۆر لە هەموو لایەکەوە درووست بوو وە بە تاێبەتی لایەنی کوردی، بەڵام دیارە پاش چوونە سەرەوەی فیشارەکان لەسەر سەرۆک ترامپ ئێستا بە نیازی هێشتنەوەی 200 وە یاخود بە گوێرەی هەندێ سەرچاوەی تر 400 سەرباز لە سوریا.
ئاخۆ مانەوەی 200 یان 400 سەرباز لە بەرامبەر 2000 سەربازدا چ کاریگەریەکی لەسەر بارودۆخەکەدا هەیە لە رۆژئاڤا؟
ئەکرەم فەرحان حسو بنکە چاودێری کاروباری رامیاری و هاووسەرۆکی پێشووێ رێڤەبەریا کانتۆنا جزیرە و ئەندامی پێشووێ مەسەدە لە قامشلوەوە لە هەڤیەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " مانەوەی ئەو سەبازانە چەند پەیامێکی هەیە، پەیامێک بۆ هاووپەیمانە ئەوروپاییەکانی ئەمەریکا کە لەگەڵیاندا لە سوریا دەمێننەو، پەیامێک بۆ تورکیا کە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لەسەرەوەی بەرژەوەندیەکانی تورکیادایە وە هەر وەها پەیامێکی بە هێز بوو بۆ رژیمی سوریا کە ویستبوو ئەمەریکا بە گشتی سوریا بە جێ بهێڵی".
کاک ئەکەرەم هەر وەها ووت" مانەوەی ئەو سەربازانە رێگری لە تورکیا دەکات بۆ هێڕش بردنە سەرشارە کوردیەکان لە باکوری سوریا".