Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: تەڵعەت سامان


تەمەنی شانۆی کوردی لە هەرێمی کوردستانی عێراق نزیک بۆتەوە لە سەد ساڵ.

لە ماوەی نزیکەی ئەم سەد ساڵەی ڕابردووی شانۆدا ژمارەیەکی بەرچاوی هونەرمەندان توانیویانە ڕۆڵی پێشەنگ ببینن، ئەڵبەت هەر یەکە و بەپێی ئەو سەروەخت و قۆناغەی تیایدا ژیاوە.

هەرچەندە هێشتا هیچ هونەرمەندێک دەستنیشان نەکراوە تا بە ڕابەری شانۆی کوردی ناودێر بکرێت لە قۆناغە جیاوازەکاندا، بەڵام ئەمە نەبۆتە مایەی ئەوەی ناوی پێشەنگەکان لە مێژووی هونەری شانۆدا نەهێنرێت، واتە ئەوانەی توانیویانە گوڕێکی گەورە بە شانۆ بدەن و لەڕێی ئەزموونی خۆیانەوە هەنگاوێکی تر شانۆ بەرەو پێش ببەن.

ئەوانەی ئەو پێشەنگییە دەکەن خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندێتی و بەرهەمی وەها پوختی هونەرین کە کاریگەریی دەکەنە سەر شانۆ، وەک نوسین و دەرهێنان و نواندن و هتد.

میوانی بەرنامە:
فەرەیدون سامان، سەرۆکی ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوە

کاتێک باس لە شانۆی کوردی دەکەین لە هەرێمی کوردستان ناکرێت باس لە هونەرمەندی ڕەوانشاد تەڵعەت سامان نەکەین، بۆچی؟

تەڵعەت سامان لە کۆتایی ساڵانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، بێ لەوەی دەرهێنەرێکی ورد بووە، بە یەکەم شانۆکاری هەولێریش دادەنرێت بۆ نوسینی دەقی شانۆیی. ژیانی هونەریی تەڵعەت سامان هەر لە شانۆدا نەبووە بەڵکو خاوەنی نوسین و دەرهێنانی ژمارەیەک درامای تەلەفزیۆنیشە. بێگومان ئەمەش بەو مانایەیە خەونە هونەرییەکەی تەڵعەت سامان بێ سنور بووە و هەر تەنها لە شانۆدا سنوردار نەبووە.

لە زۆر بۆنەدا هونەرمەند تەڵعەت سامان جەختی کردۆتەوە لەوەی ئامانجی ئەو وەک هونەرمەندێک دروستبوونی شانۆی کوردییە نەک ناوبانگی خودی خۆی.

تەڵعەت سامان ده‌رهێنه‌ر و شانۆكار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی هەولێر – پیرمام لە تەمەنی 74 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا لەگەڵ فەرەیدون سامان، سەرۆکی ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوە باس لە ژیانی فەرهەنگی ڕەوانشاد تەڵعەت سامان دەکەین.
زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:07 0:00

XS
SM
MD
LG