Accessibility links

محەمەد وانی: پارتی دیموکراتی کوردستان ویستی لە ڕێکەوتنی 50بە50 دەرباز بێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو


تائێستا پارتە براوەکانی دەنگدانی هەرێمی کوردستان نەگەشتوونەتە ڕێکەوتنێک بۆ دامەزراندنی حکومەت، لەکاتێکدا لەڕاگەیاندنەکانیاندا ئەڵێن بۆ بەرژەوەندی کوردستان و گیانی برایەتی هەوڵەدەن، پرسیارە ئەوەیە ئەبێت ڕێگری لەم ڕێکەوتنە چیبێت؟.

تاچەند بەرژەوەندی و سیاسەتی وڵاتانی دراوسێی هەرێم کاریگەریان لەسەر ڕێکەوتن و دامەزراندنی حکەمەتی هەرێم هەیە؟.

ئەگەر ڕێکنەکەون ئەگەری لێکەوتنەوەی دوو ئیدارەیی بەدی ئەکرێت؟.

پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بەبراوەی سەرەکی دەزانێت بەوپێیەی زۆرینەی دەنگی هێناوە، ئایا وەک پێویست کارئاسانی بۆ دامەزراندنی حکومەت کردوە، یاخود سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت بەشداری لەحکومەتدا بەپێی هێنانی دەنگ بێت بەمەرجەکانی ئەو دەیەوێت؟.

لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ، محەمەد وانی نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت "ڕێگری لەڕێکەوتن زۆرە و لە ساڵی 1992ەوە ماون و لانەبراون وچارەسەریان بۆ نەدۆزراوەتەوە".

هەروەها دەڵێت "ئەو دوو پارتەی دەسەڵات ململانێ لەسەر پارە و دەسەڵات ئەکەن، بۆ بەرژەوەندی گەل نیە".

دەشڵێت "ئەوەی گرنگە و جێگای سەرنجە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت ئیستحقاقی هەڵبژاردن پەیڕوبکات و لە ڕێکەوتنی 50بە50 دەرباز بێت، بەڵام سەرکوتوو نەبوو، کۆبوونەوەی ئەمرۆش گەڕانەوەیە بۆ ڕێکەوتنی ستراتیجی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:40 0:00

XS
SM
MD
LG