بەرلین – زاناکان دەڵێن وێنەکانی ئامێرەکانی واڵایی ئەمریکا چرکاندویەتی دەردەخات، ئەگەری هەیە ڕۆژێک لەڕۆژان هەسارەی بارام سیستمەی دەریاچەی لەژیر خاکەکەیدا هەبووبێت.
بەپێی توێژینەوەی زاناکانی ئیتالیا و هۆڵەندا، ئەوەی لە گۆڤاری توێژینەوەی جێۆفیزیکدا بڵاوکراوەتەوە، ئامارەکانی ئاژانسی وڵایی ئەمریکا(ناسا) و ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا (ئیسا) کۆیان کردۆتەوە، لێکۆڵینەوە بوە دەربارەی هەسارەکە، یەکەم بەڵگەی جێۆلۆجی دەردەخات سیستەمی کۆنی بوونی ئاو لەژێر خاکدا لەڕابردوودا هەبوە.
زانا فرانشیسکۆ سالیس ووتی "دەرەنجامی لێکۆڵینەوە لەوێنەکان و توێژینوەکانی پێشتر کراون دەردەخات، دەریاچەکانی ژێر زەوی لەوانەیە پێکەوە بەسترابنەوە.
بەهۆی ئەگەری بوونی دۆخی هاوشێوە بۆژیان وەک ئەوەی سەر زەوی، ئاو لەسەر هەسارەی بارام، یەکێک بوە لەپرسەکانی سەرنجی زاناکانی ڕاکێشاوە. وێنەی بەستەڵەکەکان ئەوەی پیشتر لەسەر بارام گیراوە، ئاماژەی سەرنج ڕاکێش دەدەن بە ڕابردووی بوونی ئاو لەو جیهانە چۆڵەوانیەدا.
توێژەرەوان دەڵێن کەناڵەکانی ڕەوتی ئاو لە دۆڵەکاندا و نیشتنی قوڕو لیتە بەشێوەی پەروانەی پانکە لە دەیان چاڵدا و لە قووڵاییدا لە باکووری بارام، بەبێ بوونی ئاو دروست نەبوە.
توێژەرەوە (جیان گابرێل ئۆری) لەمبارەیەوە دەڵێت هەندێک زانا دەڵێن ئۆقیانوسێک ڕەنگە بەر لە 3 بۆ 4 ملیار ساڵ لەمەوبەر لە سەرا بارام هەبووبێت، بەچەند دەریاچەیەکی ژێر خاکەوە بەسترابێتەوە.
هەروەها توێژەروان لەسەر بارام هێمای بوونی کانزایان وەک قووڕ و لیتە بەدیکردوە، کەئەمەش بەبێ بوونی ئاو بۆ سەرەوختێکی زۆر نەبوە. ڕاڵف جۆمان، زانای هەسارەکان لە ناوەندی ئاسمانی ئەلمانیا، دەڵێت "ئەم پێگانە خاڵی دەسپێکە بۆ چالاکیەکانی لەهەساەی بارام ڕویداوە، لە توێژینەوەکانی لەداهاتوودا دەکرێت بۆ بوونی ژیان پێشتر لەسەر ئەو هەسارەیە".
بەڵام جاک ماستارد، پرۆفیسرۆی زانستی جیۆلۆجیا لە زانکۆی براون، گوومانی لەو توێژینەوانە هەیەو دەڵێت لەداتاکانی کۆکراونەتەوە لەسەر بوونی دەریاچە لەژێر خاکی بارامدا ئەو هیچ بەڵگەیەک نابینێت.
هەروەها ووتی "لەمکاتەدا من تەنها گوومانم هەیە".
کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ تاقیکرەدنەوە نوێترین کەپسولی ناردە ئاسمان.
کۆمپانیای سپەیس ئێکس نوێترین کەپسولی تاقیکردنەوەی بەرەو بنکەی ئاسمانی هەڵدا، تا لەداهاتوودا مرۆڤ بتوانێت ئەو جۆرە گەشتانە بکەن، کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە گەشتێکی مەترسیدارە، تەنها سەرنشین تێیدا بووکێک بوو بە قەبارەی مرۆڤ، بەناوی "ڕێپڵی"، ئەو کارەکتەرەی لە فیڵمی "ئەڵیەن"دا ڕۆڵی دەبینی.
سپەیس ئێکس دەیەوێت ئەو گوومانانە نەهێڵێت تیمی تایبەتی کەبسولی "دراگۆن" هەیانە لەسەر کەبسولەکە، ودواتریش لەئەمساڵدا پلانی هەیە ئەو تیمە لەڕێگای ئەو کەبسولەوە بچنە ئاسمان.
ئەم دوا هەڵدانە خێراترین بووە بۆ گەیشتن بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەو ڵەتی و ڕۆژی یەکشەمە دوای 27 کاتژمێر لەسوڕانەوە لەواڵاییدا گەشتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
گەشتەکە بۆ ماوی 5 ڕۆژە
کەپسولەکە 5ڕۆژ لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و لە ئۆقیانووسی ئەتلەنتیدا لەڕۆژی هەینی داهاتوودا دەنیشێتەوە. هەموو بەشێکی ئەم گەشتە گرنگی خۆی هەیە بۆ گەشتەکانی داهاتوو، ئەوەی بڕیارە لەهاوینی داهاتوودا بکرێت بەسەرنشینی 2 ئاسمانگەڕ.
جیم برینستاین بەڕێوەبەری ناسا ووتی "ئەمە ئەرکێکی زۆر گرنگە بالامانەوە، ئەمە یەکەم جارە لەدوای خانەنشین بوونی فڕۆکەکانی ئاسمان، ئاسمانگەڕی ئەمریکایی بە مووشەکی ئەمریکای و لەسەر خاکی ئەمریکاوە بەرەو ئاسمان بڕۆن".
نزیکەی 5 هەزار کارمەندی ناسا، گرێبەستەکانی، کەسانی تۆرست و ڕۆژنامەوان، زۆوانێکی بەیانی لەناوەندی کەنەدی بۆ ئاسمان لەگەڵ دەستەی سەربەرشتیاری هەڵدانی سپەیس ئێکس گردبوونەوە، بەر لەخۆر هەڵاتن مووشەکی فالکۆن9 بەرەو ئاسمان دەرچوو، هەمان ئەو جێگایەی پێشتر مووشەکەکانی "ئەپۆلۆ" و گەشتیەکانی ئاسمانی لێوە بەرەو مانگ هەڵدران.
لەوسەری ئەمریکا لە کالیفۆرنیا لە بنکەی "هاوثۆرن" بۆ کۆنترۆڵی ئەرکەکانی سپیەس ئێکس، ئەو دەمەی کەبسوولەکە گەشتە خوولگە کارمەندان خۆشیخۆیان دەربڕی.
ناسا ووتیشی زوانێکی ڕۆژی یەکشەممە تیمی بنکەی ئاسمانی نیودەوڵەتی کە لە 3 سەرنشین پێکدێت پێشوازیان لە کەبسولەکە کرد و بارەکەیان داگرت کە نزیکەی 181 کیلۆگرامە. ئاسمانگەڕی ئەمریکایی خاتوو (ئان مەکلین) و کەنەدی (دیڤید سانت جاک) تاقیکردنەوە لەسەر کەبسولەکە دەکەن و لەکاتی مانەوەی بۆ 5 ڕۆژ لەبنکەی ئاسمانی، پشکنینی بۆدەکن.
ئامانجی ئەم سیستمە کۆتایی هێنانە بەپشتبەستنی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بە مووشەکی ڕوسیا بۆ گەیشتن بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، کە تاقیگەیەکە لە ئاسماندا لە دوریی 402 کیلۆمەتر لەزەویەوە و بڕی 100 ملیار دۆلاری تێچوە. گەشتێکیش بۆ ئەوێ نزیکەی 80 ملێۆن دۆلاری تێدەچێت.
کۆمپانیای سپەیس ئێکس ووتیشی پۆشاکی بووکەکە (ڕێپڵی) ئامێری هەستایری لەخۆی گرتوە لەدەوری سەر و مل و بڕبڕەی پشتی، بۆ کۆکردنەوەی زانیار لەسەر کاریگەری گەشتەکە و خێرایی مووشەکەکە لەسەر مرۆڤ.
بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریای بەرگری بۆ ئەنتیبایەتیک هەیە ئەوروپا زەنگی مەترسی لێدەدات.
لەندەن (ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی بواری تەندروستی لە ئەوروپا دەڵێن "هیچ نیشانەیەک بۆ خاوبوونەوەی پەرەسەندنی بەرگریی بەکتریا بۆ ئەنتیبایەتیک لە ئەوروپادا نیە، کە ئەمەش چارەسەری بەژەهراویبوونی خواردن و جۆرە حاڵەتەکانیدی سەختر دەکات.
بەرپرسی یەکێتی ئەوروپا بۆکاروباری تەندورستی و ئاسایشی خۆراک ڤیتنیس ئەندریۆکایتیس ووتی "دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکان دەربارەی بەرزبوونەوەی بەرگری مایکرۆب بۆ ئەنتیبایاتیک، ئەمە بەسە بۆ لێدانی زەنگی مەترسی لەناوچەکە".
هەروەها لە بڵاوکراوەیکدا ووتی "ئەو ڕاپۆرتەی ئەمرۆ بڵاوکرایەوە... دەردەخات ئێمە چووینتە جیهانێکەوە چارەسەری نەخۆشیە باوەکان سەخت دەبێت و لەهەندێک کاتدا ناکرێت".
بەرگری بۆ دەرمان لەپەرەسەندندایە بەهۆی خراپی بەرکاهێنانی ئەنتیبایەتیک و دەرمانەکانی دژ بە مایکرۆب، یاخۆد زیادڕەوی لە بەکارهێنانی، کەدەبێتە هۆی هاندانی بەکتریا بۆ پەرەسەندن لەپێناو مانەوەدا بە دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ سەرکەوتن بەسەر دەرمانەکاندا.
ڕاپۆرتی ناوەندی ئەوروپا بۆ رێگری لە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی و ئاسایشی خۆراکی ئەوروپا شیکاری بۆ ئامارەکانی ساڵی 2017 کردوە، ئەوەی پەیوەستە بە بەرگری لەدەرمانی دژ بە مایکرۆب و ئەوەی لەو 28 وڵاتەی لەو قەوارەیە کۆکراوەتەوە. کورتەی ڕاپۆرتەکە دەڵێت "بەرگری بەکتریا ئەوی ناسراوە بە(کەمپیلۆباکتر) و لەوانەیە مڕۆڤ تووشی بەژەهربوونی خواردن کات لەڕێگای ئەنتیبایەتیکەوە، لەهەندێک وڵاتدا بەڕێژەیەک بوە ئەو دەرمانانە کاریگەری بۆ چارەسەری نەخۆشیە مەترسیدارەکان نەبوە".
سەرباری ئەمەش دەڵێت زۆرینەی وڵاتان ڕایانگەیاندوە، بەرگری بەکتریای سالمۆنیلا ئەوەی تووشی مرۆڤ دەبێت بۆ ئەنتیبایەتیکی جۆری فلۆرۆکینۆلۆنیز لەبرەودایە، هەروەها لە سالمۆنیلادا بەرگری بۆ 3 جۆر یان زیاتر لە ئەنتیبایەتیک بەهێزترە ئەوەی تووشی مرۆڤ و گیانلەبەرانیدیکە دەبێت.