له‌وتووژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به ئافره‌تان له‌باره‌ی (8 )ی مارس-ه‌وه ده‌ڵێت" ناتوانرێت به‌ته‌نها له‌یه‌ك ڕۆژدا توند‌و تیژی دژی ژنان بنه‌بڕ بكرێت، یا بتوانرێت له‌ڕۆژێكدا باس له ماف و تواناكانی ژنان بكرێت ، به‌ڵكو به‌درێژایی ساڵ ده‌بێت خانمان هه‌وڵی جۆراو جۆر بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان و پیشاندانی تواناكانیان. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له به‌شێك له‌پیاوان گرت كه له‌ڕۆژی جیهانی ژنان بانگه‌شه‌ی مافی خانمان ده‌كه‌ن و له‌مه‌راسیمه‌كان به‌شدار ده‌بن، له‌و ڕوه‌وه وتی" به‌داخه‌وه من زۆر جار ده‌ڵێم پیاوان له‌ماڵه‌وه زیندانیان بۆ ژنه‌كانیان و كه‌سوكار و پله‌یه‌كه‌كانی خۆیان داده‌نێن به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه پیاوانی زۆر ئازادن و بڕوایان به ئازادی هه‌یه خۆزگه له‌ماڵه‌كانی خۆشیاندا بڕوایان پێی هه‌بوایه.به‌ڵام خانمان خۆیان ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشچوون ده‌نێن، وه ڕه‌وشی مافی خانمانیش به‌ره‌وپێشچووه له‌به‌ڕێوه‌بردن ئه‌وه‌تا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوو خانم دانراوه." ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات" ژنانی سه‌ركرده له هه‌موو حیزبه‌كان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه جۆراو جۆره‌كانیان كردووه و داوایان لێكردوون كه ژنان كاندید بكه‌ن بۆ پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت،" له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مامۆستایانی ئاینی دانیشتوین كه له‌وتاری هه‌ینیاندا نه‌ك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌ته‌نها (8) ی مارس، به‌ڵكو هێرشیش نه‌كه‌نه سه‌ر (25-11) هه‌وڵبده‌ن وتاره‌كانیان میانڕه‌وانه بێت و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی بكات."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به ئافره‌تان وتی" ناتوانرێت به‌ته‌نها له‌یه‌ك ڕۆژدا توند‌و تیژی دژی ژنان بنه‌بڕ بكرێت، یا بتوانرێت له‌ڕۆژێكدا باس له ماف و تواناكانی ژنان بكرێت ، به‌ڵكو به‌درێژایی ساڵ ده‌بێت خانمان هه‌وڵی جۆراو جۆر بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان و پیشاندانی تواناكانیان."
ده‌شڵێت" له‌م ڕۆژه‌دا(8)مارس خانمان چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ته‌نها چالاكی هونه‌ری و شایی به‌س نیه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م چالاكیانه به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگه تا گوێیان لێبگیرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕوبه‌ڕوبونوی توندوتیژی دژی ژنان ڕه‌خنه‌ی له به‌شێك له‌پیاوان گرت كه له‌ڕۆژی جیهانی ژنان بانگه‌شه‌ی مافی خانمان ده‌كه‌ن و له‌مه‌راسیمه‌كان به‌شدار ده‌بن، له‌و ڕوه‌وه وتی" به‌داخه‌وه من زۆر جار ده‌ڵێم پیاوان له‌ماڵه‌وه زیندانیان بۆ ژنه‌كانیان و كه‌سوكار و پله‌یه‌كه‌كانی خۆیان داده‌نێن به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه پیاوانی زۆر ئازادن و بڕوایان به ئازادی هه‌یه خۆزگه له‌ماڵه‌كانی خۆشیاندا بڕوایان پێی هه‌بوایه.به‌ڵام خانمان خۆیان ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشچوون ده‌نێن، وه ڕه‌وشی مافی خانمانیش به‌ره‌وپێشچووه له‌به‌ڕێوه‌بردن ئه‌وه‌تا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوو خانم دانراوه."
كوردۆ عومه‌ر باسی له‌وه‌شكرد" ژنانی سه‌ركرده له هه‌موو حیزبه‌كان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه جۆراو جۆره‌كانیان كردووه و داوایان لێكردوون كه ژنان كاندید بكه‌ن بۆ پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت، بۆیه وه ئومێد ده‌كرێت له‌كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تیش به‌شداری خانمانیش باشتر بێت."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مامۆستایانی ئاینی دانیشتوین كه له‌وتاری هه‌ینیاندا نه‌ك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌ته‌نها (8) ی مارس، به‌ڵكو هێرشیش نه‌كه‌نه سه‌ر (25-11) هه‌وڵبده‌ن وتاره‌كانیان میانڕه‌وانه بێت و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر له‌وتاری هه‌ینی به‌ڵكو له تیڤی و هه‌ندك كه‌ناڵه‌وه مامۆستای ئاینی هه‌یه هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنان، دیاره ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها له وڵاتی ئێمه نیه به‌ڵكو له‌هه‌موو وڵاتانی تر ئه‌م كۆمه‌ڵه توندڕه‌وانه هه‌ن و ناتوانرێت به‌ئاسانی بنه‌بڕ بكرێت."