تورکیا دەڵێت ئەگەر مووشەکی S-400 لە ڕوسیا بکرێت، هیچ کاریگەری لەسەر ئاسایشی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا نابێت، بەڵام بۆ تورکیا کە لە هاوپەیمانی ناتۆدایە پێداگری دەکات ئەو جۆرە چەکە پێشکەوتوە لەروسیا بکرێت کە بە ڕکەبەری ناتۆ ناسراوە.
ڕوسیا ئەگەر ئەو سیستەمەش بدات بە تورکیا بەبێ شارەزای ڕوسیا بەکار نایەت، ئەمە ئەوە ناگەێنیت کە ئەو سیستەمە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادا دەبێت ئەگەر تورکیا خاوەنیشی بێت، بۆیە ئەمریکا مەترسی هەی؟.
ڕوسیا لەگەڵ تورکیا دژایەتی مێژویییان هەیە، ئەم هەنگاوی تورکیا ناویەتی و لەڕوسیا نزیک دەبێتەوە ولەگەڵ ئەمریکا گرژی دروست ئەکات، کاریگەری لەسەر تورکیا لەداهاتوودا چۆن دەبێت ؟.
لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ، دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسا نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، دەڵێت "سووربوونی تورکیا لەسەر کڕینی مووشەکی جۆری S-400 لەڕوسیا پەیوەندی بە گرژیەکانی نوێنان تورکیا و ئەمریکاوە هەیە، ئەمریکا لە ئێستادا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە بە هاوپەیمانیەتیەکانی خۆی لە ناوچەکدا"
هەروەها دەڵێت "هاوپەیمانی نێوان تورکیا ئەمریکا بەربەردەوامی لەبەرزی و نزمیدایە، ڕاستە تورکیا ئەندامێکی کارای ناتۆیە، بەڵام تورکیا متمانەی بەهاوپەیمانی دوورو درێژ لەگەڵ ولایەتیەکگرتوەکانی ئەمریکادا نەماوە".
دەشڵێت تێڕوانینی ئەمریکا بۆ ڕۆڵ و کاریگەری و پێگەی تورکیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕوستدا لەڕوداوەکانی لەناوچەکەدا دەگوزورێت تێروانینێکی جیاوازە، تورکیا دەیەوێت ڕۆڵی لەناوچەکدا هەبێت، بەڵام ئەمریکا دژ بەو پەلهاویشتنەی تورکیایە".