Accessibility links

کەپسولی (دراگن)ی سپەیس ئێکس دەگەڕێتەوە بۆ زەوی


زوانێکی ڕۆژی هەینی ڕابردوو کپسولی دراگن لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی جێابوە، هەروەها هەمان ڕۆژ کەوتە ئۆقیانووسی ئەتلەسیەوە و پاشان لەلایان بەلەمێکی گەورەوە لەئاو دەرکرا.

کەپسولەکە ئامێرو پێداویستی بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی گواستەوە، بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەبنکەی ئاسمانیەوە مایەوە، لەوێ ئاسمانگەڕان بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی تاقیکردنەوەیان لەسەر کرد پشکنینیان بۆ ناو کەپسولەکە کرد.

کەپسولەکە سەرنشینی تێدا نەوبوو، بەڵکوو بووکێکی تێدا بوو بەقەبارەی مرۆڤ، ناویان لێناوە "ڕێبڵی"، هەستیاری لەخۆرگرتبوو بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری کەشتەکە لەسەر سەرنشینانی کپسوولەکە لەکاتی هەڵدانی بۆ ئاسمان.

لەدوای ڕاگرتنی بەرنامەی کەشتەکانی ئاژانسی ناسا، دراگن یەکەم کەپسولە لە ئەمریکا دروست دەکرێت، پرۆژەکەی بۆ ماوەی 8 ساڵە بەڕیوە دەچێت.

بۆ هەڵدانی مووشەکەکانی بۆ وڵایی بۆ بنکەی ئاسمانای نێودەوڵەتی، وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا پشت بە ڕوسیا دەبەسێت، هەر هەڵدانی مووشەکێک 80 ملێۆن دۆلاری تێدەچێت.

ناسا لەچەند ساڵی ڕابردوودا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (سپەیس ئێکس و بۆینگ) کرد بۆ دروستکردنی کەپسولەێک بۆ هەڵدانی بەسەرنشینەوە بۆ واڵایی لە خاکای ئەمریکاوە لەسەرەتای ئەمساڵدا.

کەپسولەکە بەرسەرکەوتویی گەشتە واڵای و گەڕایەوە بەڵام تائێستا دەرەنجامی فەرمی کەشتەکە ڕانەگەێنراوە .

ڕوسیا پلانی بۆ کێشەکانی ژینگەی جەمسەری باکور هەیە

مۆسکۆ – لەوانەیە سەردانی ورچە سپیەکان بۆ گووندێکی ڕوسیا و قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەوێ لەمانگی ڕابردوودا، سەرەتا بێت.

لەکاتێکدا مۆسکۆ پرەو بە چالاکەیەکانی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی، پێشبینی دەکرێت مەترسیەکانی لەسەر گیاندارەکانی ئەگەری لەناوچوونیان لەسەر بەرزبێتەوە.

لەمانگی 2ی ڕابردوودا زیاتر لە 50 ورچی سپی لە گووندی (بیلیۆشیا گۆبا) لە ئەوپەڕی باکوور لە ناوچەی (نۆڤیای زیڵما) نزیکبوونەوە. زیاتر لە 10دانە بەشەقامەکاندا بڵاوبوونەوە و چوونە ناو باخچەی ماڵانەوە.

دەسەڵاتی خۆجەیی بۆ ماوەی هەفتەیەک باری نائاسایی ڕاگەیاندو داوای لەدانیشتوان کرد لەماڵ نەیەنە دەرەوە، هەروەها داوای هاوکاری مۆسکۆی کرد.

وێنەی ڕووداوەکە بەفراوانی بڵاوبوویەوە، هەندێک لەچاودێران بەرپرسانیان توومەتبار کرد بە کەمترخەمی و گوێنەدان بە ڕژانی خاشاک نزیک لەگووندەکە، کە بووە هۆی ڕاکێشانی ورچەکان بۆ ناوچەک و گەڕان بەدوای خواردندا لەوێ.

شارەزیانی ژیانی ئەم گیانلەبرانە دەڵێن درەنگ بەستنی دەریا و بوون بە سەهۆڵ هۆکاری نەتوانینی ڕاوکردنی سەگی دەریا لەلایەن ورچەکانەوە و داواتر گەڕانیان بەدوای خۆراکدا ناچاریکردوون پەنابەرن بۆ ناوچەکانی مرۆڤی تێدا دەژی.

لەکاتێکدا ڕوسیا جێپێی خۆی لە ناوچەی بەستەڵەکی باکوور فراوانتر دەکات، پرۆژەی وزە و دەریاوانی و بەرژروەندی ستراتیجی سەربازی پەرەپێدەدات، شارەزایان پێشبینی تێکەڵاوبوون لەگەڵ ورچدا دەکەن.

زانای زیندەوەر (ئەناتۆلی کۆتشینف) کە لەوەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوەوە توێژینەوە لەسەر ورچی سپی ناوچەکانی باکوور دەکات دەڵێت "بەدڵنیایی‌یەوە پەرەسەندن لەناوچەی جەمسەری باکوور ململانێی گیانداران لەگەڵ مرۆڤ زیاتر دەکات بەتایبەتی دوای ئەوەی ورچەکان سەرچاوەی خۆراک لەدەست دەدەن بەرەو کەنارەکانی ئاو دەچن".

ناوچەی (نۆڤیای زێلما) کە لە 2 دوورگە پێکدێت لە نێوان دەریاکانی (کارا و پارنتس) نموونەیەکی باشن لەسەر سنووری مۆسکۆی نوێ لە ناوچەی بوونی وورچەکانی جەمسەر.

کۆمپانیای Polar Bears International دەڵێت توانەوەی بەستەڵەک لە دەریای (پارنتس) زۆر خێرایە و کاریگەری لەسەر ورچەکان هەیە، دوای ئەوەی لەهەفتەی رابردوودا بەشی 20 هەفتە پێشتر لەکاتی خۆی بەستەڵەکی توایەوە.

ئیلیا دڤینستیڤ لە پەیمانگای سیڤیرستۆڤ لە مۆسکۆ و یەکێک لە زاناکانی بە ئەرکی توێژینەوە لە گووندی (پانتس) دەستنیشانکراون دەڵێت "ئاسەواری بەستەڵەک دەردەخات پێشتر بەستەڵەک لە نزیک بیلۆشیا لە مانگی 12 دروست بوە، بەر لەهەزاران ساڵ لەو کاتەدا بۆ ڕاوکردنی سەگی دەریا ورچەکان کۆچیان کردوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بەستەڵەکەوە ڕویان کردۆتە کەناراکان".

دەڵشێت " ئەستەمە لەساڵانی داهاتوودا هەمان ڕووداو دووبارە نەبێتەوە".

قەڵەوی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەر بەرزدەکاتەوە

(ڕۆیتەرز) – توێژەرەوان لە بریتانیا ئاشکرایان کرد، کەسانی تەمەن گەورەی تەندروست ئەوانەی بۆ چەند ساڵێکە تووشی قەڵەوی بوون، بەراورد بەکەسانی هەمان تەمەن و کێشەی قەڵەویان نیە، ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشی زەهایمەر لەئاستێکی بەرزدایە.

تیمەی توێژینەوە چاودێریی 2 گرووپیان لەکەسانی بەتەمەن بۆ ماوەی 15 ساڵ کردوە، ئەوانەی تووشی زەهایمەر نەبوون، تەمنەیان لەنێوان 65 بۆ 75 ساڵ بوە. گرووپی یەکەم 257 هەزار و 523 کەس بوون بەتەندروست دانراون و جگەرەیان نەکێشاوە، تووشی شێرپەنجە و کیشەی دڵ وتەندروستی سەخت نەبوون. گروپی دووهەم 161 هەزار و 927 کەسی بەتەمەن بوون، تەندروستیان باش نەبوە و جگەڕەیان کێشاو، هەروەها کێشەی تەندروستی سەختیان هەبوە.

بەدرێژایی 10 ساڵی یەکەم ئەگەری تووشبوونی تەندروستە قەڵەوەکان کەمتر بوە بەزەهایمەر تەنانەت لەکەسانی ئاسایی. بەڵام دوای ئەوە قەڵەوی پەیوەندی بەئەگەری بەرزبوونەوە بەڕێژەی 17% هەبووە بەتووشبوون بە زەهایمەر.

دیڤید میلستر بەرپرسی تیمی توێژینەوە لە زانکۆی (ئەکزتر) لە بریتانیا ووتی "کاتێک چاودێری بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەکەین، بۆمان دەرەکەوێت قەڵەوی پەیوەندی بە ئەگەرەکانی تووشبوون بە زەهایمەرەوە هەیە".

توێژینەوەی پێشتر ئاشکرای کردوە، تووشبوان بە قەڵەوی کیشەی تەندروستی‌دیکەیان هەبوە وەک شەکرە و بەرزیی فشایر خوێن و هۆکاری‌دیکە کە ئەگەری تووشبوونی بەزەهایمەر بەرزکردۆتەوە.

بەڵام دەرنجامەکانی پەیوەست بوە بە قەڵەوی و زەهایمەرەوە جیاواز بوە، هەندێک لە توێژینەوەکانی پیشوو دەریخستوە کێشی زۆر لەوانیە هۆکاربێت بۆ لاوازبوونی چالاکی مێشک.

هەروەرها میلتسر ئاماژەیدا بەوەی هۆکاری سەرەکی نەخۆشی زەهایمەر لەوانیە لەماوەی 20 ساڵدا ئاسەواری دەرکەوێت و دەستنیشان بکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:45 0:00

XS
SM
MD
LG