Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: شارا تاهیر


ناکرێت گرنگیی نوسینەکان و تێکستەکان و کارە هونەرییەکان هەر تەنها لەو چوارچێوەیەدا ببینین کە سەرساممان دەکەن و پڕمان دەکەن لە جوانی و ژیاندۆستی و بیرکردنەوە.

دەشێت بەشی گەورەی ئەو گرنگییە بکەوێتە سەر ئەوەی چەندێک ئەو کارە فەرهەنگی و ڕۆشنبیریانە ڕۆڵیان بینیوە لە دروستکردنی گۆڕانکارییە بنچینەییەکاندا لەسەر هەردوو ئاستی تاکە کەس و کۆمەڵگەشدا.

کێ پێشەنگە؟ کێ خوێندەوارە؟ کێیە بە دوای ڕۆشنگەراییدا دەگەڕێت؟ چۆن دەتوانرێت کاریگەرییەکان جیابکرێنەوە؟ ئەی ئاخۆ سەرچاوەی سەرەکی بۆ گۆڕانکارییەکان دەبێت چی بن لە کاتێکدا پێویست بە دیاریکردنی ئاڕاستەکان دەکرێن بەرەو ئەو کەنارانەی دەتوانرێت هەنگاویان لێوە بنرێت.

ئەمانە پرسیارگەلێکی مێژوویین و هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت وەڵامەکانیان درێژەی هەیە و لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر خۆیان نۆژەن دەکەنەوە.

قۆناغەکانی گەشەکردنی کۆمەڵگە لەسەر بنچینەی پێداویستی بۆ گۆڕانکاری بووە و فاکتەری سەرەکی و هەمیشەییش بۆ ئەو گۆڕانکاریانە دەگەڕیتەوە بۆ ئەو بێهیواییەی لای خەڵک و تاکەکانی کۆمەڵگە دروست دەبێت بەرامبەر بە کارنامە کۆنەکان کە ئێجگار جیاواز دەبێت لەگەڵ بیرکردنەوە نوێیەکانی سەروەختی قۆناغی گواستنەوە تا دەگاتە ئەو شوێنەی دابڕان دروست دەبێت لەگەڵ ئەوانەی هاوچەرخانە بیردەکەنەوە، چونکە ئەمە سروشتی مرۆڤە کە ناخوازێت لە شوێنێکدا وەک گیر خواردوویەک بمێنێتەوە بەبێ جوڵە و کارکردن لەسەر هزر و هەست و نەست.

لە کۆمەڵگەی کوردیشدا بە هەمان شێوە وەک چۆن خواستەکان هەن بۆ گۆڕانکاری ئاوەهاش ململانێکانیش درێژەیان هەیە.

ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەی کوردیدا هیچی کەمتر نییە لە ڕۆڵی پیاو، ڕووبەرەکانی بیرکردنەی ژنان بچوکتر نین لە هی پیاوان، لە کاتێکدا لە کۆمەڵگە باوک سالاریەکاندا بیرکردنەوەی پیاو دنیایەک هەوراز و نشێوی تیادایە، کە دەشێت هۆکاری ئەمەش ئەو جۆری بیرکردنەوە باوە سەرچاوە گرتووەبێت لە کلتورێکی ئاخنراو بە بەها ئاینیەکان.

کورد ژنی نوسەر و هونەرمەندی زۆری هەن، لەگەڵ دۆسێ مرۆڤایەتیەکانیشدا بەشێکی بەرچاوی نوسینەکانیان تەرخان کردووە بۆ باسکردن لە مەینەتییەکانی ژن بوون لە کۆمەڵگە باوک سالاریەکاندا.

ئایا هەڵەیە گەر بگوترێت ژنانی نوسەر و هونەرمەند؟ بۆچی؟*
*ئایا نوسەرانی ژن توانیویانە ماناکانی ژن بوون لە کۆمەڵگەدا وێنابکەن؟
*ئایا لە تێکستەکاندا هەر تەنها نوسینەوەی ئەندێشە و مەینەتییەکان بەسن تا بگوترێت بە خامە و هزری ژن نوسراون؟
شارا تاهیر، نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:13 0:00

XS
SM
MD
LG