دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تەواوی شار‌و هەریمەکانی تورکیا گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لەنەخشەی سیاسی ئێستای تورکیادا. بەتایبەتی پاش کودەتاکەو دەستگیرکردنی هەزاران کەس و لەسەرکاربردنی زیاد لە سەد هەزار کەس و قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی ئەو وڵاتەش تێکڕا وەرچەرخانێکی سیاسی لە نێوەندی سیاسی تورکیادا دروستکرد. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ئاكه‌په شاری ئه‌نقه‌ره‌و ئەستەنبوڵ و ئزمیر و چەندین شاری گەورەی لەدەستدا.ئاکەپەو ئەردۆغان داوای دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان کردەوە.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ترین شاری توركیا كه ئیستانبوڵه رۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئێستا به‌جیاوازی 20 هه‌زار ده‌نگ پێش كاندیده‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) كه بیناڵی یه‌ڵدرمه كه‌وتووه.
ئیمامئۆغڵو وتیشی:"له‌كۆی ئه‌و 10 بازنه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن كه دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ كراوه، من له 9 بازنه لهپێشهوهم".
بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر دەرهاویشت و ئاڵنگارییەکانی لایەنە سیاسییە براوەکان لەم هەڵبژاردنەدا، ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و شارەزای وڵاتی تورکیا ئاسۆ عەبدول لەتیفدا سازکردووە...
ئاسۆ عەبدول لەتیف باس لەسەرەتای دروستبوونی ئاکاپە دەکا و دەڵێت "ئەردۆغان هاوڕێ هەرە نزیکەکانی خۆی لەساڵی 2002 دا ئاکەپەیان دروستکرد بۆنمونە عەلی بابەجان و عەبدوڵا گوڵ، بەڵام هەموو ئەمانەی لەدەروبەری خۆی دورخستەوە."
هاوکات دەشڵێت "لابردنی 101 شارەوانی کە سەر بە پارت دیموکراتی گەلان بوون و لەشوێنیان دانانی خەڵکی خۆیان بەناوی قەیومەکانەوە، ئەمە زیانێکی کوشندەو کەمەر شکێنی بە ئاکەپە گەیاند."
ئاسۆ عبەدوللەتیف باس لە دروستبوونی بەرەیەکی دیموکراتخواز دەکات و دەڵێت "دوابەدوای فشارەکانی ئەردۆغان و حیزبەکەی بۆ سەر خەڵک و ئۆپۆزسیۆن؛ جەهەپە و رێکخراوە ئازادیخوازەکان هەستیان بە مەترسی گەورە کرد لەبەرئەوە رێپێوانێکی گەورەیان سازکرد وەک مانگرتنێک بۆئەوەی بڵێن تورکیا لەبەردەم دیسپۆتیزم و ئیمپراتۆرییەتی ئاینی دایە، تورکیا لەبەردەم فاشیزمێکی ئاینی تاریک دایە، تورکیا لەبەردەم مودێلێکی دیکەی حوکمڕانی داعشدایە."
دەشڵێت "بەرەیەکی دیموکراتخوازی پڕ لەرەنگ درووستبوو بەرامبەر سەڵتەنەتی عوسمانییە نوێکان، بەمە سزای گەورەی ئاکەپەیاندا."
سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و ئازادییە گشتییەکان ئاسۆ دەڵێت "تورکیا بۆتە زیندانێکی گەورە بۆ ئازادیخوازان"