لەو رۆژەوە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە و پێیداگریەکانی ئێران، ئەمەریکا بە دوواێ جۆرەها رێگا بوە بۆ فیشار درووستکردنە سەر ئێران، کە یەکێک لەوانە سزا و گەماروەکانە. ئاخۆ مەبەستی ئەمەریکا لەم سزا و گەماروانە چییە، ملکەچی ئێرانە بۆ گۆڕینی رێبازەکانی وە یاخود ئەوەی زۆری هاووڵاتیانی ئێرانی بە هیواین؟
رۆژنامەنووس موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەڵێت " ئەو شتەی ئەمەریکا بە فەرمی دەیلێت ئەوەیە کە دەیەوێت ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتەکانی گشتی ئێران پێک بێنێت، بە تاێبەت سیاسەتەکانی دەروەی و دەست تێکەڵاوکردنە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، بەڵام بە کردەوە دەبینین ئێران بەرەو و لاوازی و شکەست ئەڕوات ".
کاک موختار هەر وەها دەڵێت " کە کاتێک ئەو جۆرە کێشانە دێنە پێش تەڕ و ووشک پێکەوە ئەسووتێ ، خەڵکیش باجیان داوە و خەلکیش تووشی کێشە ئەبن، بەڵام رژیمیشی گرتوەتەوە، چونکە لە دەرئەنجامی ئەم گەماروانە زۆر لە کەرتە جیاوازەکانی حکومەت دەگرێتەوە کە کاریگەری هەیە لە سەر ژیانی خەڵک و ئابوری ئێران، بەڵام زۆربەی کێشەکانی ئێران و خەڵکی ئێران بە هۆێ سزا و گەماروەکانەوە نییە، پەیوەندی بە سیاسەتەکانی خودی رژیمەوە هەیە، تەنها رێگای چارەسەری بۆ کێشەی ئێران ئەوەیە مەرجەکانی ئەمەریکا پەسەند بکات ".
کاک موختار دەشڵێت " ئەم گەماروانە لەسەر خەلکی کوردستانیش کاریگەری خۆێ هەیە بەڵام لە بناغەدا لە بەرژەوەندی کوردە، چونکە حکومەت لاواز دەبێت وە گرنگیشە پارتە کوردیەکان پشتێوانی لێ دەکەن، گەمارو هەبێ و نەبێ، بۆ خەڵکی کوردستان هیچی تێدا نییە".