ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی داوی لەعێراق کردوە هێزی ئەمریکا لەوڵاتەکەیان وەدەرنێن و چیدی رێگایان پینەدەن بتوانن کۆنترۆڵی عێراق بکەن.
ئەم داوایەی خامەنەئی لەدڵسۆزیە بۆ عێراقە یاخود ترسیان لەبوونی ئەمریکا لەو وڵاوتە هەیە و ببێتە کیشە بۆ ئێران؟.
داواکاریەکەی خامەنەئی کاردانەوەیە لەسەر ئەگەری ڕاگەیاندنی ئەمریکا و دانانی هێزی پاسدارانی ئێران لە لسیتی تیرۆردا؟.
ئەکرێت ئەم داوایەی خامەنەئی ڕەنگدانەوەی ئەو مەترسیەبێت ئێران هەیەتی لەئەمریکا کە بەنیاز بێت لە عێراقەوە هێرش باکاتە سەر وڵاتەکەی، بۆیە ئەم داوایەی کردوە؟
ئێران لە سوونگەی هێزەوەیە بەسەر عێراقدا ئەم داوایە ئەکات ، یاخود هیچ دەسەڵاتێکی نیە.
لەمبارەیەوە وریا کاڵێ کفتووگۆی لەگەڵ نووسەرو لێکۆڵەرەوەی سیاسی هادی سۆفیزادە کرەدوە.
بەرێز سۆفیزادە دەڵیت "ووتەکانی خامەنەئی لایەنی تەبلیغی و ورە برەزکردنەوەی هەیە و خۆیان وا نیشانبدەن لەڕۆژهەڵاتی ناویندا بەتایبەتی لە سوریا و ئێراقدا خۆیان دەپارێزن".
هەروەها دەڵێت "هۆکاری ئەو شێوە وتانەی خامەنەئی ئەوەیە دەوڵەتی ڕۆحانی لاوازە، بەتایبەتی دوای داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران، دەوڵەتی ڕۆحانی بەشێوەیەک سەنگی خۆی لەدەستداوە، بەڵام دەزگاو بەرێوبەرایەتی خامەنەئی دەیەوێت بەشێوەیەک ئەوکەلێنە پڕبکاتەوە، دەنا ئەم قسانە لەباری پراکتیکەوە کارایی نیە.
هەروەها سۆفیزادە دەڵێت "ئەمریکا لەم قۆناغەدا شەڕی ئابوری لەگەڵ ئێراندا دەکات، ئێراقیش پەیوەندی ئابوری چڕوپڕی لەگەڵ ئێراندا هەیە، ئێران بەناسینی کۆمەڵگای ئێراق و دەسەڵاتدارانی ئێراق چ لەباشور و چ لە هەرێمی کوردستان پێگەی هەیە، بەوپێیەی بەشێک لە ئۆپۆزسێۆنی ئێستای عێراق گرێدراوی ئێرانن و پەیوەندیان هەیە".