Accessibility links

مستەفا مەولودی : فشار بۆ سەر سوپای پاسداران گوشارێک دروست دەکات کە خەڵکی کوردستان زۆرتر بێنە مەیدان بۆ خەبات


مستەفا مەولودی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی سوپای پاسدارانی ئێران وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەلایەن ئەمەریکاوە، لە میانەی وتووێژێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت دەمێکە ڕەفتار و کردەوەکانی سوپای پاسداران ڕەفتارێکی تیرۆرستانەیە بویە ئەوان کردەوەکانی سوپای پاسداران بە گشتی لە پەیوەندی لەگەڵ هێرش و رەفتاری دڕندانە مەحکوم دەکەن، لایان وایە سوپای پاسداران مادام کارکردن و کاریگەری زۆری لەسەر هەموو مەوقعیەتی سیاسی و ئابوری و سەربازی ئێران لە ناوچەکەدا هەیە زۆر ئاساییە ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا کاریگەری زۆری لە ناوچەکەدا ببێت و تەنانەتە ڕەنگە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا زورتر بکات.

لە میانەی ئەو وتووێژەدا کە هاوکارمان ئەحمەد زێباری لەگەڵیدا سازی داوە بەرێز مەولودی لەبارەی هەڵوێست و هەنگاوی داهاتووی حیزبە کوردیەکانی ئێران و لە نێویشیاندا حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت " فشاری جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابوری لە سەر هەرکام لە بەشەکەکان و پێکهاتەکانی ئێران فشار دەخاتە سەر حکومەت و کاریگەری بەسەر ژیانی خەڵکی ئێران دەبێت و مەجالی زیاتر و باشتر دەرەخسێنێت بۆ ئۆپۆزسیۆن ، فشار بۆ سەر سوپای پاسداران دەتوانێت دەرفەتێک دروست بکات. ئەم دەرفەتە بزوتنەوەی سیاسی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانیش دەتوانێت کەڵکی لێوەربگرێت، گوشارێک دروست دەکات کە خەڵکی کوردستان زورتر بێنە مەیدان بۆ خەبات و کاریگەریشی لەسەر کارو چالاکی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت."

سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەوەی تا چەندێک کاربەدەستانی ئەمەریکایی دەتوانن بەمە ڕێ لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بگرن دەڵێت " بە نەزەری من زور، چوون ئەو دەڵێت سوپای پاسداران و هەر جهەت و عامل و کەسێکی کە لەگەڵ سوپای پاسداران هاوکاری دەکات دەکەوێتە ئەم خانەیە سوپای پاسداران لە هەموو جومگەکانی سیاسی و ئەمنی هەتا ئابوری کاریگەری هەیە مادام وایە ئەگەر ئەو بڕیارە بکەوێتە حاڵەتی جێبەجێکردن لە هەموو نوقتەکان لە عێراق و سوریا و یەمەن دەتوانێت کێشەی گەورە بۆ ئێران دروست بکات و کاردانەوەی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە."

بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردیەکانی ئێران لە نێو هەرێمی کوردستاندان و زور جاریش کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە ناکرێت بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا بن و لە هەمان کاتدا چالاکیان هەبێت دژی کۆماری ئیسلامی ، لەوبارەیەوە مستەفا مەولودی دەڵێت "ئێمە لە پێشدا هەر جموجوڵ و خەباتێک کە دەیکەین هەڵیدەسەنگێنین بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە لێکی دەدەینەوە ، ئەو کاتەی کە جموری ئیسلامی هێرشی کرد و مۆشەکی پێوەناین کە هەشت مانگ لەمەو پێش بوو لە ڕاستیدا بە فیعلی چالاکیەکی مەیدانی پێشمەرگانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوو حیزبی دیموکرات و پێشمەرگەکانی وەکو ڕاگەیاندن و ڕێکخستن و تەشکیلاتی و ڕەوشەنگەری و پشتیوانی لە خەباتی جەماوەری ئەمە بەردەوام دەبێت و ئەگەر بڕیار بێت ئەو بارۆدوخەی کە تازە خەریکە دروست بێت و جدی بێت و فەزا دروست بکات بۆ جۆرێکی دیکە لە تێکۆشان زور ئاساییە ئەو کات تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستانە حیزبەکانی دیکە، بە نەزەری ئێمە قۆناغێک دەچێتە پێشێ و دەتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری و دیاربوونی زیاتر بێت."

بەربەستەکانی بەردەم حیزبی دیموکراتی کوردستان و هێزە کوردیەکانی تری ئێران بۆ چالاکیەکانیان چین و هەماهەنگیان چوونە لەگەڵ حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ئاخۆ لەوبارەیەوە هیچ کێشە وگرفتێکیان بۆ دروست نەبووە ، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان گووتی زۆر ئاساییە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیەکانی دێرینی کە لەگەڵ حکومەتی ئێران هەیانە بەلەبەرچاوگرتنی سنوورێکی زوری کە هەیانە پەیوەندیەکی زوری ئابوری وبازرگانی و ئەمنی لەناوچەکە هەیە حساب بۆ پەیوەندی سیاسی لەگەڵ ئێران دەکەن و زوریش ئاساییە مومکینە ئیجازەی ئێمە یان هێزێکی دیکە نەدەن لە وڵاتی خویانەوە ئەمنیەتی وڵاتێکی دیکە وە خەتەر بخرێت ئێمە ئەوە درک دەکەین بۆیە چاڵاکی پێشمەرگانەی حیزبی دیموکرات لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی هەرێمی کوردستان نابێت و ئەگەر بڕیار بێت ببێت لە ناوخۆی ئیران دەبێت هەرێمی کوردستان بۆ بەشی خەدەمات و ئەمنیەت و ژیان و کۆمەکی بنەماڵەکانمان کۆمەک دەکات بەڵام بۆ ئەوەی ئێمە چوون خەبات بکەین و چ سیاسەتێک بگرینە پێش نە ئەوان دەخالەتێک لە کاری ئێمەدا دەکەن و نە دەخالەتێکیان کردووە و نە دەتوانن کاریگەریەکی واشیان لەسەر جۆری فەعالیاتی ئێمە هەبێت بەڵام ئێمە قەتعەن لە خەباتی چەکداری و پێشمەرگانەدا بارۆدوخی هەرێمی کوردستان هەم لە ناحیەی سیاسی و ئابوری و ئەمنیەتی لەبەرچاو دەگرین".

لەسر ئەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە چ ئاستێکدایە بەڕێز مەولودی ڕایگەیاند " ئێمە هەم لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکمان نییە لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانیش چ ئەو هێزانەی لە دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتیدا بەشدارن چ هێزەکانی دیکە خوشترین رابیتەمان هەیە نە ئێمە لە ڕەفتاردا جۆرێکمان هەڵسوکەوت کردووە کە ئاستی بە دەستکەوتە سیاسیەکانی وان بگەیەنین نە ئەوان بەربەستێکی وایان بۆ ئێمە دروستکردووە کە ئێمە نەتوانین چاڵاکی جۆراوجۆری خومان بکەین مەرج نیە چاڵاکی لە نەزەرمەوە هەر چاڵاکی پێشمەرگانە بێت چالاکی سیاسی چاڵاکی تەبلیغی، جموجۆڵی جەماوەی هاندانی دیبلۆماسی ئەوانە هەموو لە خانەی تێکۆشانی ئێمەدانە بۆ ئەوەش هەم رابیتەمان خوشە هەم ئەوان کێشەیەکیان دروست نەکردووە ".

دەقی وتووێژەکەی مستەفای مەولودی

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:26 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG