دیارە لە زۆری وڵاتانی جیهان مەگەر وڵاتە دیکتاتۆرەکان نەبێ، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی هەرێمێک یان ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی یان فیدراڵی پاش کۆتایی هاتنی تیرمەکەی لاپەرەیەکی نوێ دەکرێتەوە کە ئیتر ئەو هیچ رۆڵ و دەسەڵاتێکی لە حکومەتە نوێەکەدا نییە. ئایا هەرێمی کوردستان بەدەرە لەو جۆرە یاسا و ئەو جۆرە قەوارەیە؟
ئایا لە سیستمێکی پەرلەمانیدا شتێک هەیە بە ناوی "مەرجەعیەت" وە بۆ لە سەدەی 21 رێگا بەو جۆرە سیستمە بدرێت و لە کەسێک بتێک درووست بکرێت و بپەرەسترێت؟
دکتۆر کارزان موراد نووسەر، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە کەسێک دێتە سەر دەسەڵات ئیتر دەستبەرداری ئەو دەسەڵاتە نییە، گوایە ئەترسێ میللەتەکەی بکەوێتە تەنگ و چەڵەمەیەک ئەگەر خۆێ نەبێ، کە گوایە خۆێ فەیلەسوفێکی گەورەیە وە لە خۆێ بەرزتر کەس نییە بتوانێ ئەم میللەتە بەرێوە ببات، لەبەر ئەوە ئەمە بوە بە خوو، بوە بە فەی لە گیانی عەقلیەتی سەرکردایەتی، بە تاێبەت سەرکردایەتی میللەتەکەمان ".
دکتۆر کارزان هەر وەها دەڵێت " دیمۆکراسی فەرمارەوایی گەلە، نەک تاک، دانی رەوایی بە مەرجەعیەتێکی دیاریکراوو، واتە ئێمە وەکو لایەنێکی ئایینیمان درووست کرد، بە بێ ئەوان ئێمە خوا ناناسین، بە بێ ئەوان ناچینە بەهەشت، بە بێ ئەوان نابین بە دەوڵەت، بە بێ ئەوان نابین بە حکومەت، ئا ئەمە پێی ئەڵێن مەرجەعیەت درووستکردن، بە راستی کوردستان بەرەو کوێلە بوون ئەچێت، مەرجەعیەت واتە کوێلە بوون".
دکتۆر کارزان دەشڵێت" ئەو کەسانەی لەگەڵ مەرجەعیەتدان ئەو کەسانەیە بەرژەوەندیان هەیە وە یاخود خۆیان حەز دەکەن ببن بە مەرجەع، من خۆم دژ بە هەموو شێوە مەرجەعیەتێکمو هێز ئەدەم بە گەل، گەل خۆێ نوێنەر بێ، عومەر البشیر 35 ساڵ حوکمی سودانی کرد، لە 24 کاتژمێردا گەل رووخاندی، یەکی تر ویستی دەست بگرێ بەسەریا دیسان ئەویشیان رووخاند، ئەمە ئیرادەی گەلە، بە ڕاشکاوی ئەڵێم گەلەکەی ئێمە بوەتە کوێلە لەبەر دوو هۆ، یەکێک برسی بوون و ئەوەی تریش ترس".