(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەک کراوە لەسەر دوانە لەئوستورالیا، ئاماژە ئەدات بەوەی پێدەچێت هۆکاری ژینگە بەشێوەیەکی گەورە بەراورد بەبۆماوەی DNA بەرپرسیاربێت لەتووشبوونی دانی منداڵان بەکلۆربوون.
توێژینەوەکە چاودێریی 345 منداڵی دوانەی کردوە لەسەروەختی دووگیانی دایکەوە کاتێک دوانەکە 24 هەفتەبوون، هەتا گەیشتنیان بەتەمەنی 6 ساڵی و بەردەوام پشکنینی دانیاین بۆ کراوە. لەتەمەنی 6 ساڵیدا 32% ی منداڵان تووشی کلۆربوون، بەڵام 24% تووشی دان داخوران بوون. بۆ زانینی کاریگەری بۆماوەی DNAی لەسەر ئەگەرەکانی تووشبوون بە کلۆربوون، توێژەرەوان پشکنینیان بۆ ڕێژەی تووشبووونی دوانەکان لەهەمان کات و شوێنی داندا لە گرووپەکەدا کردوە، بەوپێیەی دوانە هەمان نەخشەی هەیە، ئەمە بەراورد بە دوانەکانی لەیەک ناچن و نیوەی نەخشەی DNAیان هەیە.
توێژەرەوان گەشتوونەتە ئەوەی ئەگەری تووشبوونی دوو منداڵی دوانە لەیەکچوو یاخود لەیەک نەچوو، بە کلۆربوون و داخورانی دان هاوبەش بوە، ئەمەش ئاماژیە بۆ ئەوەی DNA پەیوەندی زۆری بە تەندروسی دەم و دانەوە نیە".
گەورە توێژەرەوە (میهری سیلڤیا) لە زانکۆی مالبۆرن بە ڕۆیتەرزی ووتوە "لەسەر بنەمای کاریگەری ئەو فاکتەرانە، زیاتر پەیوەندی بە ژینگەوە هەیە و دەکرێت ڕێکبکرێتەوە. ئەمە لەوانەیە ئەو بیرۆکیە بەدۆرخاتەوە کە بەهۆی بۆماوەی DNAیەوە هەندێک کەس دانیان لاوازە، بەمەش دەگەینە ڕێگاکانی چارەسەری فاکتەرە مەترسیدارەکان ئەوەی دەزانین گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
توێژینەوەکەی لە گۆڤاری تەندروستی منداڵاندا (پدیاترکس) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە دەدات بەوەی نێوان 60-90%ی منداڵان لەتەمەنی خۆێندندا لەجیهاندا گرفتی کلۆربوونی دانایان هەیە کە دەبێتە هۆی ئازار و هەوکردن و چوون بۆ نەخۆشخانە. هەورەها لەوانیە ئازاری دان ببێتە هۆی دواکەوتن و ئامادەنەبوون لەخوێندن و بەدخۆراکی، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر نەشونمای منداڵان هەیەوە کاریگەری نەرێنی لەشێوە ژیانی منداڵان و دایک باوکان بەهەمان شێوە هەیە.
توێژینەکە دەڵێت تەندروستی دانی مناڵ بەهێزترین نیشانیە لەسەر باشیی تەندروستیان کاتێک گەورە دەبن.
هەروەها دەرکەوتوە 3 فاکتەری ژینگە هەیە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بەکلۆربوون و داخورانی دان هەیە، ئەوەیش بریتیە لە قەڵەوی دایکان و گرفتی توێغی دەروەی دان و کەمی بەکارهێنای درەمانی فلۆرید.
سیلڤا وتیشی " لەسەر بنەمای ئەو دەرئەنجامانەی لەتوێژینەوەکەدا بەردەست کەوتوە، دایک و باوک دەبێت سەنگی بخەنە سەر رەوشتی تەندروستی ڕۆژانە بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها سیستمەی خواردنی کەم شەکر و پاکردنەوەی دان بەبەردەوامی.
توێژینەوە: دارستانەکانی جیهان مەرتسی گەورەیان لەسەرە
لەندەن – توێژەرەوان دەڵین جیهان 12ملێۆن هکتار دارستانی لەساڵی رابردودا لەدەستداوە، واتە لەدەستدانی ئەوەندی 30 یاریگای تۆپی پێ لە یەک دەقیقەدا، لەمبارەیەو ئاگاهی دەدەن و دەڵێن تەندروستی هەسارەکە لە مەترسیدایە.
بەپێی ئامارە نوێکانی لە ڕێکخراوی Global Forest Watch واتە چاودێری دارستانەکانی جیهان کە وێنەی سەتەلایت بەکاردێنێت بۆ هەرژمارکردنی لەدەستدانی درەخت لە بەرازیلەوە تا وڵاتی غانا، ئەمە 4هەم بەرزترین لەدەستدانی ساڵانەیە لەوەتای ساڵی 2001ەو.
فرانسیس سیمۆر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لەپەیمانگای سەرچاوەکانی جیهان ناسراو بە WRI لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت "دارستانەکانی جیهان لەئێستادا وەک ئەوە وایە لە ژووری ئیمێرجینسی بیت، مەردنێکە بە هەزار برینەوە ، کارەکانی دەکریت بۆ ڕزگارکردنی وەک پێویست نیە".
هەروەها سیمۆر ووتی "داتاکان لەدەستدانی ترسناک نیشان دەدات لەوچێگایانەی ژیانی تێدا بەکۆنترین دادەنرێت، بەنەهیشتنی دارستانەکان هەندێک کۆمەڵگا هەڕەشەی لەدەستدانی ماڵ و شێوەی ژیانی لەسەرە".
ئاکامەکانی نەمانی دارستانەکان لەسەر کەش و هەوا چۆن دەبێت.
لەدەستدانی پانتایی گەورەی دارستان لەهەموو جیهاندا کاریگەری گەورەی لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا هەیە، دارستانەکان 1\3 پرژبوونەوەی گازی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن کە کاریگەری لەسەر گەرمبوونی هەسارەی زەوەی هەیە و ئەو گازە لەهەموو جیهاندا دروست دەبێت.
جان سۆفین بەرێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ئاشتی سەوز لەبریتانیا دەڵێت "دارستانەکان بەهێزترین بەرگریمانە دژ بەگۆڕانکاری کەش و هەوا و لەدەستدانی هەمەجۆرەی بایۆلۆجی، بەڵام نەهێشتنی دارستانەکان زۆر بەرەو خراپی دەچێت، پێویستە ڕێوشوێنی ڕژد وەرگیرێت بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە جیهانیە، لەوانە ژیانەوەی دارستانەکانی لەدەستچوون، بەڵام پێش هەموو شتێک نەهێشتنیان و بڕینەوەیان ڕاگرین".
توێژینەوەکە دەردەخات زۆرینەی لەدەستدانی دارستانەکان لەناوچەی باراناویەکان بوە – ئەو درەختانەی ڕێژەی زۆر گازی دووهەم ئۆکسید هەڵەدەمژن و بەئاسانی جێگای پڕناکرێتەوە.
پەپێی ئامری پەیمانگای WRI ڕێژەی بڕینەوەی دارستان لە ساڵی 2018دا لە2 ساڵی پێشتری کەمتربوە، لەساڵی 2016 ئەوپەڕی بوە کاتێک نزیکەی 17 ملێۆن هیکتار دارستانی ناوچەی ناوەراستی زەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نەماون.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی سویرێژە لەئەمریکا دەیان کەس جیا دەکرێنەوە
لۆس ئەنجلس (ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن بڵاوبوونەوەی سویرێژە لەوڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرپرسانی تەندروستی ناچار کردوە دەیان کەسی تووشبوو جیاکەنەوە لە 2 زانکۆی لۆس ئەینجلس، لە زانکۆی کالیفۆرنیا و زانکۆی ستانی کالیفۆرنیا.
ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتەیەکگرتوەکان بەرزترین ژمارەی تووشبوونی تێدا تۆمار کاراوە لەوەتەی لەساڵی 2000دا ڕاگەێندارا ئەو نەخۆشیە لەو ووڵاتە بنبڕکرا.
ناوەندی پاراستن و دژە نەخۆشیەکانی ئەمریکا ووتی، وڵاتەیەکگرتوەکان 695 تووشبوونی سویرێژە تائێستا لەئەمساڵدا پشتڕاست دەکاتەوە. زۆرترین جێگاکای تووشبوون لەولایەتی نیویۆرکە لەڕۆژهەڵات و لەولایەتی واشنتنە لەئەوپەڕی ڕۆژئاوا.
بەرپرسانی کەرتی تەندروستی دەڵێن لە کالیفۆرنیا 38 تووشبوون هەیە.
تووشبوون بەڤایرۆسی سویرێژە لەوانەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان، باڵام تائێستا هیچ مردنێک لەم دوا بڵاوبوونەوەیوەڵاتەیەکگرتوەکانی تۆمار نەکراوە.