Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین


ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێی مانگی پێنجی دەستنیشانکردووە وەک ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگەیاندن، یان ڕۆژی جیهانی ڕاگەیاندن.

دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداربوونە لە گرنگییەکانی ڕاگەیاندن و هەروەهاش هێنانەوە بیری حکومەت و دەسەڵاتەکانە کە ئەرکیان لەسەرە بۆ پاراستن و ڕێزگرتن لە ماف و لە ئازادی ڕادەربڕین، وەک ئەوەی لە بەندی 19ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە.

جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 1948دا ڕاگەیەندرا.

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "هیچ دیموکراسیەتێک بە تەواو دانانرێت بەبێ هەبوونی ڕوونی و ئاشکرایی و هەروەهاش بەبێ بوونی زانیاری متمانە پێکراو. ئەمانە دەبنە بنەمای پێکهێنانی دامەزراوە ڕەوا و سەربەخۆکانی کە دەتوانن ڕێبەران بەرپرسیار بکەن و هەروەهاش ڕاستییەکان بگەیەننە دەسەڵات."

بابەتی ئەمساڵ لە ڕۆژی جیهانی ڕاگەیاندندا بریتییە لە؛ ڕۆژنامەوانی و هەڵبژاردنەکان لە سەروەختی چەواشەکاریدا.

میوانی بەرنامە:
ئەرسەلان ڕەحمان، نوسەر و پسپۆڕی میدیا

ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە بەرەنجامەکانی قۆناغی کرانەوەی ڕۆشنبیری و پەرەسەندنەکانی هزری ئازادییە.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەوڵەت و حکومەتەکان و دەسەڵاتە فەرمانڕەواکانیش ئەوەیە بتوانن زەمینەیەک بڕەخسێنن بۆ سەلماندنی مافەکانی تاکە کەس کە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و کۆڕ و کۆبوونەوە کۆڵەکەیەکی سەرەکین بۆی.

ڕاگەیاندن ناکرێت وەک زمانحاڵی حکومەت و دەسەڵاتەکان سەیر بکرێت بەڵکو دامەزراوەیەکە بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان و شیکردنەوەی بابەتیانەی ڕووداوەکان و ئەرکەکەیشی هیچی کەمتر نابێت لەو ئەرکی چاودێریکردنەی پەرلەمان هەیەتی، واتە چاودێریکردنی کاروبارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن.

ئایا پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا کارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوە؟

ئایا ئازادی ڕاگەیاندن وەها دەکات بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەرکە نیشتمانییەکان تێبپەڕێنێت؟

ئایا یاسا دەتوانێت تەگەرەکانی بەردەم ئازادی ڕاگەیاندن لابدات؟

ئەرسەلان ڕەحمان، نوسەر و پسپۆڕی میدیا لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:22 0:00

XS
SM
MD
LG